ئەگەر بڕیاربێت یاسا سەروەرە ئەوارێوشوێنى یاسایی دەگرینە بەر
Monday, 08/06/2009, 12:00
كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دواى هەموو رێوشوێنە یاساییەكانى كۆمسیۆن بەژمارە (598) قەوارەى سیاسی لیستى هیوای پەسەند كرد. بەڵام دواى پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانو لەمیانەى كۆنفرانسێكى رۆژنامەوانیدا لە31/05/2009 دا كۆمسیۆن لە ئەنجامى تیروپشك ژمارەی بۆ لیسستەكان دیاریكردو تەنها ناوی لیستى هیواى نەخوێندەوەو ژمارەى بۆ لیستى هیوا رانەگەیاند. لەمیانەى كۆنفرانسەكەدا دوورو نزیك باسی هۆكاری رانەگەیاندنەكە نەكرا، واتە چوار نەیانویست بەشێوەیەكى یاسایی كارەكان بەرێوە بچێتو لەدەروەى چوارچێوەیەكى فەرمى بەنوێنەری لیستى (هیوا)یان راگەیاندووە كەلیستەكەى ئێوە راناگەیەنین بەهۆی ئەوەى بڕیاری پەسەند نەكردن لەسەر ئێوە هاتووە. بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی 1 ی حوزەیرانى 2009 شاندێكى لیستى هیوا بە یاوەری سەرۆكی لیست سەردانی كۆمسیۆنى هەڵبژاردنى كردو دوای دوو سەعات هێنانو بردن ئەمجا بڕیارێكیان پێداین كە ئاماژە بە پەسەند نەكردن دەكاتو لەسەر بریارەكە كە مێژووی 28 ی ئایاری 2009 ی بەسەرەوەیە وا نیشاندراوە كە سكالایەك لە لایەن (وەزارەتى دەولەت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی) بە نووسراوێكیان لە 21/5/2009 كە ئاراستەى ئەنجومەنى كۆمسیارانكراوە، لە سكالاكەیاندا هاتووە، پارتى چارەسەری دیموكراتى كوردستان بەناوی لیستى هیوابەشداری هەڵبژاردنەكان دەكاتولەبەر ئەوەى (پ.چ.د.ك) بە رووی پەكەكە هەژمار دەركرێت لە عێراق بۆیە داوا دەكەین بەشداری هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان نەكەن. كۆمسیۆن وەها دیاری دەكات كە ئەنجومەنى كۆمسیارانى هەڵبژاردن دوای بەدواداچوون گەیشتووەتە ئەو بریارەی كە نابێت لیستى هیوا بەشداری بكات.
پەیوەندار بەم بابەتەوە سەرۆكی لیستى هیوا نەجیبە عومەر دەستەی دادگا بۆ هەڵبژاردنەكانى هەرێمى كوردستانى بەسەر كردەوە بۆ ئەوەى لیستى هیوا بتوانێت رێوشوێنى یاسایی خۆی وەربگرێتو بۆ ئەو مەبەستە داوایەكی یاسایی بۆ نارەزایی نیشاندان و بەرگری لەخۆ كردن پێشكەش بە دەستەى دادوەرانى هەڵبژاردنەكان كردووە. لە داواكەدا هاتووە:" ئەو بڕیارەى كە لەسەر لیستى (هیوا) هەیە بەتالن چونكە بە پێی یاسای نوێ یاسای ئاماژە پێكراو پووچەل دەبێتەوە." هەروەها ئەمەش هاتووە:" لیستى هیوا لیستێكى سەربەخۆیەو هەر پارت و لایەنێك پشتگیری بكات بە شتێكی ئاساییە." ئەمەو لە داواكەى لیستى هیوادا هاتووە:" ئەو بیانووەى كە دەگوترێت پارتى چارەسەری
دیموكراتى كوردستان پارتێكی قەدەغەكراوبێت، بەڵام ئەوان لە دوو خوڵی هەڵبژاردنى عێراق لە ساڵی 2005 بەشداری كردووە. هەمان كات هیچ داوایەكی یاسایی لە دادگا لەسەر پارتى ناوبراو نییە. " هەروەها نارەزایی نامەكەى لیستى هیوا، وەها بەردەوام دەبێت:" ئێمە ئامادەین مەرجی یاسایی بوونى خۆمان بسەلمێنین. ئەو بریارەى لە بەرامبەر ئێمەش وەرگیراوە، بریارێكی سیاسیەو بۆ ئەوەیە كە ئێمە نەتوانین بەشداری هەڵبژاردنەكانى هەرێمی كوردستان بكەین و رێگریمان لێ دەكەن لە گەیشتنمان بە پەرلەمان. ئەمەش لادانێكە لە پێوانە دیموكراتیەكان لە بەرامبەر مافی قەوارە سیاسیەكان لە هەڵبژاردندا." هەروەها لیستى هیوا ئێستا بەدواداچوونى یاسایی خۆی بەرێوە دەبات.
تێبینى: یاسای ژمارە 97 لە بەرواری 15/06/2004 لە لایەن بەرێوە بەری كارگێری هاووپەیمانان پۆلبریمەرەوە دەرچووە. كە خۆی لە 7 بەشدا دەبینێتەوەو بە ناونیشانى فەرمانی ژمارە 97 دەرچووە. هەروەها بەپێی دەستووری عێراق و چوار چێوە یاساییەكانى دواى ئەم بەروارە ئەم فەرماننامەیە پوچەل (هەلوەشاوە) تەوە.
تکایهبۆ بینینی بهڵگهکان کلیک لهسهرئهم لینکه بکهن:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/hewabalga.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست