خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ چه‌ند خاڵێكی روونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی
Thursday, 29/01/2009, 12:00
سه‌رئه‌نجام دوای كه‌متر له دوو هه‌فته له راگه‌یاندنی راپۆرتی چوار حیزبه كوردستانییه‌كه (حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و حیزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان)، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتی وه‌ڵامی ئه‌و چوار حیزبه‌یان دایه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه خوێندوهیهك بۆ هه‌ندێك له‌و خاڵ و ئاماژانه‌یه كه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه. له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه هه‌ر چوار حیزب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارته سیاسییه‌كانن، ئه‌گه‌ر له پاڵنه‌رێك زیاتر له پشتی نووسینی راپۆرتهكهیانهوه نه‌بێت، بۆچی له‌و شوێنه راپۆرته‌كه‌یان پێشكه‌ش نه‌ده‌كرد؟
دیاره زیاد له شانزه ساڵه له باشوری كوردستان و له‌ژێر هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردیدا خۆپیشاندانێك، ده‌نگێكی نارِهزایی، بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك نه‌بووه كه ئه‌م دوو حیزبه ده‌ستی تێكده‌ر و پاڵنه‌ری ده‌ره‌كی و چه‌نده‌ها قسه‌ی پرِوپووچ و بوختانی بێ بنه‌مایان ئه‌ده‌نه پاڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پاڵنه‌ری له‌پشته‌وه بێت، ئه‌وا بێگومان جگه له‌وه‌ی كه وه‌ڵامێكی زۆر نامهنتیقیانهیه، رێگه‌یه‌كه بۆ شاردنه‌وه‌ی كۆی عه‌یب و عاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی.
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "حیزبه‌كان خۆیان له حكومه‌تدا به‌شدارن، خۆیشیان به ئۆپۆزسیۆن نیشان ده‌ده‌ن".
به بۆچوونی من ئه‌و چوار حیزبه ئه‌و راپۆرته‌یان له ئێستادا وه‌ك وه‌ڵامی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو له ئێستادا و به رێگه‌چاره‌یه‌ك خستوویانه‌ته روو بۆ رزگاركردنی ئه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی كه له زه‌ریای گهڵهندهڵیدایه و تا بینه‌قاقای گه‌یشتووه، ره‌نگه هه‌زمكردنی ئه‌و راپۆرته له ئێستادا بۆ ئێوه‌ی بهرِێز زه‌حمه‌ت بێت، چونكه ئێوه ده‌تانه‌وێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵتان به ناو به‌شداره له حكومه‌ت به چاك و خراپتان وه‌ك یه‌ك ببینن و ده‌روێش ئاسا به قه‌د و باڵای حكومه‌ته ساواكهتان ـ ئه‌مه‌ی زیاتر له شازده ساڵه ـ بێته خوار، ئێوه‌یه‌ك كه له بۆنه و بێ بۆنه‌دا لاف و گه‌زافی دیموكراسیه‌ت لێده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یه دیموكراتییهكهتان؟ یان ئه‌و دیموكراتییه‌ی ئێوه تا ئه‌و سنوره‌یه كه له سنوری سه‌ر له‌قاندن و بهڵێكردنیانه بۆ ئێوه، ئه‌و دیموكراتییه‌ی ئێوه هه‌تانه و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌یه نابێت و نه‌شبووه كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك حه‌دی ئه‌وه‌ی هه‌بێت داوای ریفۆرم و چاكسازی و پاكسازی بكات له حكومه‌تدا.
له به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "چۆن دوو حیزبی ئیسلامی و عه‌لمانی لهرِووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ك یه‌ك بیر و قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بووه؟".
ره‌نگه ئاراسته‌كردنی ئه‌م پرسیاره له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حیزبه‌وه، زۆر جێگه‌ی سهرسورِمان بێت، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان به درێژایی حوكمرِانی هه‌ردوو حیزب ئاراسته‌یان ده‌كات، ده‌كرێت لێره‌دا ئێوه‌ی بهرِێز زۆر ئاسان وه‌ڵامتان ده‌ستبكه‌وێت و وه‌ڵامه‌كه‌ش لای خۆتانه، باشه ئه‌ی ئێوه چۆن له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامیی عێراقی و حیزبه شیعی و سوننییه‌كانی عێراقدا هاوپه‌یمان و یه‌ك بیر و قه‌ناعه‌تتان هه‌یه، له كاتێكدا لای هه‌موان ئاشكرایه كه زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه عێراقی نین و هه‌ڵێنجراوی وڵاتانی دراوسێن؟! یان له زۆر كۆبوونهوهتاندا له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و به‌ریتانیا، خۆتان به دۆست و هاوپه‌یمان ده‌زانن! دڵنیام په‌یوه‌ندییه‌ك نییه له‌نێوان كورد و ئه‌و وڵاتانه‌دا به‌ناوی هاوپه‌یمانی، ئه‌گه‌ر ئێمه له مانا و پرنسیپه‌كانی هاوپه‌یمانی ورد بینه‌وه، بهرِاستی له كاتێكدا ئه‌و چوار حیزبه ئه‌گه‌ر له رووی مه‌بده‌ئو بیروباوهرِهوه لێك جیاواز بن، ئه‌وا له رووه نهتهواتیهكهوه یه‌ك ئامانج و یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كۆی كردوونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی میزانیه‌ی حكومه‌ته‌وه كه شه‌فاف بێت، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه په‌رله‌مانتارانی ئه‌وان وه‌كو هه‌موو په‌رله‌مانتارانی دیكه بودجه‌ی هه‌رێمیان له‌به‌رده‌ستدا بووه، به‌ڵام پاشان ده‌بوو بۆ رای گشتی كوردستان سه‌رچاوه‌ی داراییان ئاشكرا كردبا، كه هه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرێ.
گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم لێره‌دا مه‌به‌ست له میزانیه، میزانیه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌كه‌یه، كه تا ئیستا خوا نه‌بێت و خۆیان، كه‌س نازانێت ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده، یان ئێوه خۆ حیزب و حكومه‌تتان یه‌كێكه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ش وه‌ڵام بده‌نه‌وه ئاساییه، جگه له‌و میزانیه زۆره چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ی دارایی ترتان هه‌یه، چه‌نده‌ها كۆمپانیای گه‌وره‌ی قۆرخكراو و مارهبرِاوی مه‌سئول و پهرلهمانتارهكانتانن! ئه‌گه‌ر ئێوه كاره‌كانتان شه‌فافه و هیچ نارِوونییهكی تێدا نییه، ئه‌وا بفه‌رموون ئه‌وه مه‌یدان بۆ ئاشكراكردنی میزانیه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌ب سیاسیی حیزبه‌كانتان و پاشان ئاشكراكردنی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كانی ترتان، له‌پاڵیدا سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌و حیزبانه‌ش ئاشكرا بكه‌ن بۆ رای گشتی، كه سه‌رچاوه‌كه یان ده‌ره‌وه‌یه.
ئایا بهرِاست ئه‌و راپۆرته‌ی چوار حیزبه كوردستانییه‌كه بۆ پرِوپاگهندهی هه‌ڵبژاردنه؟
زۆر به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر، چونكه هه‌ڵبژاردن له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا (سه‌پاندن)ـه، نه‌ك (هه‌ڵبژاردن)، ئه‌ی ئێوه نین كه یه‌كترتان پێ قبوڵ ناكرێت؟ بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك سیسته‌مێكی مۆدێرنی هه‌ڵبژاردن جیاواز له هه‌موو سیسته‌م و هه‌ڵبژاردنه‌كانی جیهان، سیسته‌می فیفتی به فیفتیتان داهێنا، له پاشاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م سیسته‌مه تا وه‌ك سیسته‌مه‌كانی به چه‌قبه‌ستوویی نه‌مێنێته‌وه، ئه‌مجاره‌یان سیسته‌می (چل و دوو به چل و دوو)تان هێنایه ئاراوه، هه‌ر ئێوه‌ن كه پێش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كورسی و پۆسته‌كانتان له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیتاندا له دوكان و مه‌سیف و شه‌قڵاوه دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر خۆتاندا، كه له هه‌موو دنیادا شتی وا نه‌بووه و ناشبێت، چونكه ناتانه‌وێت سندوقه‌كانی ده‌نگدان ته‌رازوویه‌ك بێت بۆ كێشانی قورسایی هه‌ریه‌كه‌تان له كایه‌ی سیاسیی كوردستان و ناو جه‌ماوه‌ردا.
هه‌ر ئێوه‌ن كاتێك بزان حیزبێك قورسایی هه‌یه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، ئه‌گه‌ر به لیستێكی جیاواز به‌شدار بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌وه به گرتنی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی و گرِتێبهردانی باره‌گاكانیان وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه. هه‌ر ئێوه‌ن كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ههرِهشهی فه‌سڵكردن و برِینی مووچه، خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ن ده‌نگتان بۆ بده‌ن، ئێستاش كه هه‌موو ئه‌و دیاردانه هه‌بێت له هه‌ڵبژاردندا، چ پێویست ده‌كات ئه‌و چوار حیزبه پرِوپاگهندهی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه دڵنیان له‌و رێژه‌ی كه بۆیان دیاری كراوه، هیچ ئه‌نجامێكی تریان نییه، پۆسته باڵاكانی وڵاتیش به‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه‌یه كه له له‌دایكبوونه‌وه تا مردن (من المهد الى اللحد) ئه‌مه دروشمی سه‌ر كورسیی هه‌ر كاربه‌ده‌ست و فهرمانرِهوایهكی ئه‌و دوو حیزبه‌یه، كه‌واته چ پێویست به خۆهیلاككردن و ماندووبوون ده‌كات له‌لایه‌ن ئه‌و چوار حیزبه‌وه.
له رِوونكردنهوهكهدا باسكردنی كه‌ركوك له راپۆرته‌كه‌دا به موزایه‌ده ناو ده‌برێت.
بهرِێزان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار.. ئه‌گه‌ر باسكردنی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ئه‌و چوار حیزبه‌وه به موزایه‌ده ناوده‌به‌ن، بڤه بێت بۆ ئه‌وان، ئه‌وا خۆ ناوهێنانی كه‌ركوك خۆی له‌خۆیدا بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئێوه، ئێوه به درێَژایی شۆرِشتان ناكۆكیتان له‌سه‌ر كه‌ركوك بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا، كه‌چی وه‌ك له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتبوو، ده‌بوایه له كۆتایی ساڵی (2007) ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكرایه، له پاشاندا بێ گهرِانهوه بۆ رای گشتی جه‌ماوه‌ر و، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌كان ره‌زامه‌ندیتان نواند به درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ش مانگ، به‌ڵام ئه‌وه سیازده مانگی به‌سه‌ردا تێپهرِێ، كه‌چی ئه‌وه‌ی كه بهبیرتاندا نه‌یه‌ت كه‌ركوكه، ئه‌وی باسی نه‌كه‌ن كه‌ركوكه، كه‌ركوك و ماده‌ی (140)تان به جۆرێك كوشت، كه هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا وا برِیاره خاڵه مالیكی سه‌ردانتان بكات، ئیمامه‌تی نوێژێكی مردووتان بۆ بكات و پێكه‌وه له كۆبوونه‌وه داخراوهكانتاندا فاتیحه بۆ رۆحی پاكیان بنێرێ و جه‌نابی مالیكیش به ئاراسته‌كردنی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌شداریی خه‌فه‌تتان بكات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و لهخۆرِادیتنهی ئه‌و چوار حیزبه له‌كوێوه هاتووه ..؟
پێم وایه له ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌و حیزبانه قورسایی و بنكه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، له‌م روانگه‌یه‌وه خۆكردن به وه‌كیلی گه‌ل ئاساییه، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاوى ئه‌و رێگه‌یه ئێوه رشتان، كه خۆتان كردۆته‌وه دهمرِاست و وه‌كیلی ئه‌م میلله‌ته، رۆژ بهرِۆژ ته‌نازول له ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه‌كانی گه‌ل ده‌كه‌ن، بێ گهرِانهوهتان بۆ رای ئه‌و گه‌له‌ی كه به ده‌نگی ئه‌وان گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه. چه‌نده‌ها ده‌ستكه‌وتمان له‌ده‌ست داوه، چه‌نده‌ها ترمان له مه‌ترسیدایه، كه‌چی ئه‌وه‌ی ئێوه حسابی بۆ نه‌كه‌ن، رای گه‌له.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له‌وه وشیارتره كه تێنه‌گه‌ن، بۆچی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان هه‌ڵبژێراوه، ئه‌وا به زۆر دڵنیاین كه زۆر زۆر له‌وه وشیارترن و له مه‌به‌ست و ناوهرِۆكی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئێوه‌ش تێده‌گه‌ن و ویژدانی هه‌ركه‌سێكی هۆشمه‌ند و دڵسۆزیش سه‌نگی محهكه و پێویست به روونكردنه‌وه و موجامه‌له‌ی هیچ لایه‌نێك و حیزبێكیش ناكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست