کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه کێتی نیشتمانی کوردستان له نێوان ئاش به تاڵ ودابه شبووندا - به شی یه که م

Saturday, 15/09/2012, 12:00






به بێ دوودڵییه وه هه ڵبژاردنی ئه و ناونیشانه وله کاتێکی واداو له به رامبه ر حیزبێکی وه ك یه کێتی ئه وه نده ئاسان نیه ،ئه بێت پێبنێم به جه رگی خۆمه وه تابتوانم بڕوابکه م که یه کێتی نیشتمانی کوردستان له ڕووی سیاسیه وقه یرانه کانی ناوخۆی ئه وحیزبه گه یشتۆته بن به ست ،به تایبه تیش دوابه دوای پیربوون و ناساغی سکرتێری گشتی جه لال تاڵه بانی که خاوه نی فکری یه کێتی نیشتمانی یه ویه کێکه له که سه دیاره کانی ناوئه وحیزبه وده شکرێت به دڵی زیندووی یه کێتی دابنرێت وهه رکاتێکیش ئه و دڵه نه ما ئه وایه کێتی به وناوقه واره سیاسیه وه نامێنێت .

به یه که وه به ستنی چه ند بیروبۆچونێکی جیاواز سیاسی یان فه لسه فی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ئه وه نده ئاسان نیه ،به تایبه ت مرۆڤی ئه و ناوچه یه مه سه له ی به یه که وه ژیان وله یه کترتێگه یشتن ودیالۆگ به شێوازێکی تر تێده گات و تێڕوانینێکی تری بۆی هه یه ،هه تائێستاش له گه ڵ دابێ عه قڵیه تی شوانکاره ی وبه داوه ت بره وێکی زۆری هه یه ،سه رکرده و پیاوی دانسقه ئه بێت له دیوه خان وخێزانه ئه رستۆکراتیه کانه وه بێت و خاوه نی خانه واده یه کی ناوداربێت ،ئه وکات ئه توانێت سه رکردایه تی خه ڵك وکۆمه ڵ بکات ،هه ربه م شێوه یه ش کوردستان له کۆمه ڵگایه کی شوانکاره ی پێك هاتووه و تائێستاکه ش ده سه ڵاتی خێڵ وده سه ڵاتی ناوچه ی بوونی هه یه ئه بێت ڕێزله وده سه ڵاته خێڵه کی وناوچه یه بگیرێت وزۆرجاریش هۆکارێکه بۆ فه رمان ڕه وای وجێبه جێ کردنی یاساکانی کۆمه ڵ وه ك سیستمێکی کۆمه ڵایه تی که دیاره ئه وه له شێوه ی فه رهه نگ وداب ونه ریت یان که لتوور به ده رده که وێت .

من ده ڵێم عه قڵی کۆمه ڵایه تی سیستمی سیاسی به رهه م دێنێت ،واته ئه وسیستمه کۆمه ڵایه تیه کوردیه به رهه م هێنی سیستمی سیاسی کوردیه و هه رئه و سیستمه کۆمه ڵایه تیه ش مێژووه که ئه نوسیت و به رواری کۆتای دیاری ئه کات ،هه رئه مه شه منی گه یاندۆته ئه وبڕوایه ی که دوای مردنی جه لال تاڵه بانی که عه قڵ ودڵی یه کیتی یه یه کێتی نیشتمانی کوردستان ئاش به تاڵێکی سیاسیانه ئه کات وئه بێته چه ندان پارچه ی له به ریه ك ترازاو ،به تایبه ت که که سێکی وه ك جه لال تاڵه بانی نیه له ناویه کێتی دا وبگره له عراق وناوچه که ش دا بتوانی ئه وچێشتی مجێووره به یه که وه بهێڵێت وله یه کترتێگه یشتنیان له نێواندا دروست بکات ،هه رئه وبه سه لیقه یه ی مام جه لال بووه وای کردووه که له دامه زراندنه وه تائه مڕۆ یه کێتی ته نها تووشی یه ك لێك ترازان بێت که دیاره هۆکاری ئه م له یه ك ترازانه ش پێویستی به به دواداچوونی زۆر هه یه ،چونکه ناتوانرێت هه رئاوا به سه رپێی جیابوونه وه که ی نه وشیروان مسته فا هه ڵبسه نگێنرێت ،هه رچه نده من ئه و جیانوونه وه یه به کاره سات نازانم وگه یشتومه ته ئه وبڕوایه ی ئه وجیابوونه وه یه ش به شێکه له گه مه سیاسیه کانی جه لال تاڵه بانی ،وه ك ئه و له یه کترترازاندنه ی که مه لابه ختیار له کاتی خۆیدا ویستی ئه نجامی بدات به ناوی عراقچیه ته وه ودژبوون به کوردستانی بوونی کۆمه ڵه ی ڕه نجده رانی کوردستان ،به هه مان شێوه ی پارتی دیموکراتی کوردستان /عیراق *ه که ی مام جه لال وابوو ،به شێوه یه ك هه وڵه که ی مه لا به ختیاریش ده ستی مامی له پشته وه بووه ،له وکاته ی که کۆمه ڵه ی ڕه نجده ران ڕێژه ی له %٨٠ ی هێزه که ی یه کێتی پێك ده هێناو به رده وامیش مه ترسی ئه وه هه بووه که ئه م نیمچه به ره یه هه ڵبوه شێته وه یان ده ستی به سه را بگیرێت له لایه ن ده سته یه که وه .

له ئێستادا که یه کێتی به شێکه له ده سه ڵات له عراق وکوردستاندا ،هه روائاسان نیه به راورد بکرێت به وکاته ی که ناوچه یه کی که می ڕزگارکراوی له ژێرده ست دابووه وفه رمان ڕه وای به رپرسیارێتی ئه ونه بووه ، له ئێستادا یه کێتی به رپرسارێتی یه کی تری له سه رشانه له وکاته ی که شه ریکی پارتی یه له حکومه ت وپه رله ماندا وسکرتێره که شی سه رۆك کۆماری عراقه ،واته له کاتێکدا به رپرسیارێتی له به رامبه ر باری سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی هتد کوردستان و سه رۆك کۆماری کردنی عراقیش به و واتایه ش باوك بوونی عراقیه کان ،عراقیش به و باره ناسازه سیاسی و ئابوری وکۆمه ڵایه تیه و پێك هاته جیاوازوئاڵۆزه ی ناوخۆوده ست تێوه ردانه ناوچه ی وده ره کیه که ی ، له هه مان کاتدا جێگری کردنی سه رۆکی ئینته رناسۆنالیستی جیهانیش به کوردیه که ی به ده سته وه گرتنی چه ندان شووتی خڕ به ده ستێك ،هه روائاسان نیه ،له و کاته ی که ته ندروستی به ره وخراپی وته مه نیش به ره و هه ڵکشان ئه چێت .

هه ربۆیه مام جه لال له وه زیاتر ناتوانێت بڕ بکات وئه بێت دابنیشێت و پشوبدات ،دیاره مام جه لالێك که
هه موو ته مه نی به سیاسه ته وه خه ریك بووه هه روابه ئاسانی ناتوانێت وازله سیاسه ت بهێنێت ،له
هه م،ان کاتیشدا ئه و توانایه ی جارانی نه ماوه تابتوانێت چاودێری هه موو لایه ك بکات وهه ندێك جاریش گۆچانه که ی به کاربهێنێت ،تاکه س نه توانێت هیڵکه بدۆڕێنێ ،هه ربۆیه ئه و پینه کردنه ی یه کێتی
له وکاته ی هه ریه ك له ئه ندامانی مه کته بی سیاسی وته که تووله کان خۆیان به جێگه گره وه ی مام
ده زانن و له هه وڵ دان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناویه کێتی ،ئه و جۆره تێڕوانینه وای کردووه که هه رکه سه و بۆ خۆی کاربکات له چوارچێوه ی کتله که یدا ،ئه گه ر تائێستا به ئاشکرا له به ریه ك ترازاندن ڕووینه دابێت دوای جیابوونه وه که ی نه وشیروان مسته فا ،ئه وا لێره وه به دوا به بێ شك ئه و له به رترازاندنه
ڕووئه دات ،وهیچی تر ئه و پینه وپه ڕۆیه ناکرێت ،له کاتێکدا که هیرۆخانی ئه ندامی مه کته بی سیاسی یه کێتی نیشتمانی کوردستان وخانمی یه که می عراق وبه رپرسی مه ڵبه ندی ١ی سلێمانی قوبادی کوڕی له واشنتۆنه وه گێراوه ته وه بۆ کوردستان به نیازی فێرکردن وئاگاداربوونی له هه ندێ نهێنی ناویه کێتی و
مه کته بی سیاسی وبه هێزکردنی بازنه ی ته که تووله که تاله داهاتوودا بتوانن وه ك حیزبێکی بنه مالی مام جه لال
 یه کێتی وجله وی ئه ویه کێتیه بگرنه ئه ستۆ ،هه رچه نده له ڕابردووشدا که سوکاری مام جه لال وهێرۆخان وهه ندێك له پیاوه ناوداره کانی ناویه کێتی که سه نزیکه کانیان له شوێنه گرنگه کان داناوه تا له کاتی پێویست دا بتوانن یه کێتی وعه قڵی سیاسی ناو یه کێتی کۆنترۆڵ بکه ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە