کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه کێتی نیشتمانی کوردستان له نێوان ئاش به تاڵ ودابه شبووندا - به شی دووه م

Monday, 17/09/2012, 12:00





ڕێك خستنی ناوماڵی یه کێتی ئه وه نده ئاسان نیه ،به تایبه ت یه کیتی له سه ره تای دروست بوونیه وه فره مینبه ری تێیدا بوونی هه بووه وبریتی بووه له نیمچه به ره یه ك وچه ند بزووتنه وه یه کی سیاسی له ناو یه کتری داو له چوارچێوه ی یه ك سه رکردایه تی سیاسی کۆکرابونه وه ،هه ربۆ یه له ئه مڕۆش دا وه ك حیزبێکی سۆشیال دیموکرات به بێگومانی ئه بێت جێگه ی زۆر له بیروبۆچوونه جیاوازه کانی ناو مه یدانی سیاسی کوردستانی تێدا ببێته وه ،ئه و فره میمبه ریه یه که ئه ندامانی یه کێتی والێکردووه هه ڵوێشت وه ربگرن به رامبه ر به هه ڵوێسته سیاسیه کانی یه کێتی به تایبه ت سه باره ت به بڕیاره چاره نوس سازو په یوه ندیه سیاسیه کانی یه کێتی له ناوخۆی هه رێم و عراق و ناوچه که دا .

یه کێتی نیشتمانی کوردستان ئه گه رچی ئیدعای سۆشیال دیموکرات بوونی خۆی ده کات وسکرتێری گشتی یه کێتی به جێگری سه رۆکی سۆشیال ئینته رناسۆناله کانی جیهان هه ڵبژێردراوه ،به ڵام له باری سیاسیه وه یه کێتی نیشتمانی کوردستان له دروشمه ستراتیژیه کانی خۆی لایداوه و به دورکه وتۆته وه به تایبه ت له وکاته ی که سه رکردایه تی سیاسی یه کێتی نیشتمانی کوردستان ئه وه نده ی سه رقاڵی ته که توولاتن وگرنگی پێده ده ن وئه وه نده ی ئه ندامه ده ست ڕۆیشتووه کانی ناو مه کته بی سیاسی وسه رکردایه تی یه کێتی خه ریکی کارکردنن بۆ بنیات نانی ڤێلاو پێکه وه نانی سه رمایه و خۆده وڵه مه ندکردن وتێخزاندنی که س وکاره کانیان له جێگه گرنگه کان ئه وه نده به ته نگ درووشم ومانشێته ستراتیژیه کانی یه کێتی نین .

به تایبه ت ڕێکه وتنامه ی ستراتیژی که له نێوان پارتی ویه کیتی دا هه یه ئه وا

ئه بێت هه موو ئه ندامێکی یه کێتی قاوه ی بۆ بگرێته وه تابزانێت چیه و چی نیه

وئه و ڕێکه وتن نامه یه باس له چی ئه کات وئامانجه کانی چیه ،هه رچه نده هه ندێ ئه ندامه تووتی ئاساکانی یه کێتی که له ته رده خۆن وله وشك ئه خه ون قسه ی زۆریان هه یه له سه ر ئه و ڕێکه وتن نامه یه و به گرنگ پێناسه ی ئه که ن ،به ڵام له ناوه ڕۆکدا ئه وانه ی ئاگاداری هه موو به نده کانی ناو ڕێکه وتن نامه که یه ته نها مام وچه ندکه سێکی دیاری ناو مه کته بی سیاسی ئه ویش له به ر دوو هۆ یه که میان نزیکیان له مامه وه و دووه میان چونکه خاوه نی ده نگی به رچاون له ناو یه کێتی دا له وانه کاك نه وشیروان وکاك کۆسره ت وهێرۆخان ودکتۆر به رهه م و مه لابه ختیار ،له وانه به ده ر پێم وانیه براده رانی تر ئاگایان له محمودی بێ زه واد بێت .

ڕێکه وتن نامه ی ستراتیژی له کاتی خۆیدا بۆ کوژاندنه وه ی شه ڕی ناوخۆ شتێکی باش بوو به تایبه ت کورد به دیلێکی تری نه بوو خاوه نی پارتی ویه کێتی بوو که ئه و دوو حیزبه به ناوی مه لای و جه لالی ساڵانێکی دوورودرێژبوو یه کتریان ئه کوشت وکوردیان ئه کرد به گژ یه کدا ،دیاره وه ك ووتم ئه م دوو حیزبه ش به رهه می ئه و سیستمه کۆمه ڵایه تیه یه وئه وه عه قڵی تاکی کورد به رهه می هێناوه ،هه ربۆیه بۆ ڕاوه ستانی ئه و شه ڕی خۆکوژیه ی نێوان کورد به کورد ڕێکه وتن نامه که کارێکی باش و پڕ سوود بوو به ڵام ئه وه ئه وه ناگه یه نێت که ناکرێت به ده ر له پارتی و یه کێتی که سی تر سیاسه ت بکات یان بیر له سه رهه ڵدانی سیاسیانه بکاته وه ،به واتایه کی تر کوردستان موڵکی یه کێتی و پارتی نیه وکورد به خوێنی خۆی ئه و نیشتمانه ی پاراستووه وئه و ئازادیه ی به دی هێناوه ،هه ربۆیه شاردنه وه ی ناوه ڕۆکی ئه وڕێکه وتن نامه یه هۆکارێکه بۆ پایدۆس کردنی ئه ندامه کانی یه کێتی .له کاتێکدا ئه وانه ی که فکروفه لسه فه ی سیاسی وای لێکردون له ناو یه کێتی دا خۆیان ببینه وه .

بوونی ئه وڕێکه وتن نامه یه به وشێوه نهێنیه له نێوان مام وکاك دا ئه و مانایه ی هه یه که ناوه ڕۆکه که په یوه ندی هه یه به سنووری ده سه ڵات و سه رچاوه کانی دارای کوردستان وکۆنترۆڵ کردنی ،له وشێوه یه ی که ئێستاکه بوونی هه یه له کوردستاندا به ده رله وه به نهێنی گرتنی وئاشکرانه کردنی نیه تی هه ردوو سه رکردایه تی سه باره ت به ڕێکه وتن نامه که خۆی له خۆیدا جێگه ی پرسیارو گومانه له ئاینده ی ئه و نیشتمانه دا به تایبه ت له و کاته ی هه ردوو لایه نی ناو ڕێکه وتن نامه که به ره و قۆرغ کردنی ده سه ڵات هه نگاو ئه نێن ونیه تیان نیه له ئاینده یه کی نزیك دا ده سه ڵات به ئاسانی بده ن به ده سته وه ،ئه وه ش زیاتر له و دابه ش بوونه ی سه رکردایه تی ئه و حیزبه سیاسیه دا خۆی ده بینێته وه به تایبه ت که سانێك له هه وڵی قۆرغ کردنی مه کته بی سیاسی یه کێتین وبه نیازن سیمای ئه و حیزبه له حیزبێکی جه ماوه ریه وه بگۆڕن بۆ حیزبێکی بنه ماڵه ی ،هه رچه نده له ئه مڕۆدا ناتوانرێت قۆرغ بکرێت بۆ حیزبی یه ك بنه ماڵه ،وبه شێوه ی چه ند بنه ماڵه یه ك ده ستی به سه راگیراوه و له هه موو ڕوویه که وه به کاردێت ،وه ك کۆمپانیایه کی به رهه م هێن وسه رچاوه یه کی داهاتی باشه وله ئاینده دا باشتریش ئه بێت ،سه باره ت مانشێتی دروشمه کانی ئه و حیزبه ش ته نها به شێوه دروشمی بریقه دار ماونه ته وه ،هه ندێك جاریش نه یاره کانیان به ڕێگر له ئامانجه ستراتیژیه کان تاوان بارئه که ن به وه ی ئه وه نه یاره کانی یه کێتین ناهێڵن و ڕێگه ناده ن یه کێتی کار بۆ ئامانجه کانی بکات کۆمه ڵگای کوردی بگۆڕن به کۆمه ڵگای مه ده نی مۆدێرن که تیایدا تاكی کورد به ماڤه کانی خۆی شاد بێت و ماڤ وئه رك به پێ ی یاسا دیاری بکرێت ویه کسانی ودادوه ری کۆمه ڵایه تی وبه یه که وه ژیان به دی بێت ،له دیوه که ی تری دا یه کێتی دیوه خانانه و ژن کوشتن وفره ژنی و ده ست تێوه ردانی له ناو ده زگاکانی حکومه ت ڕێکخراوه کانی کۆمه ڵگای مه ده نی زیندووکردنه وه ی کلتووره کانی ڕه گه زپه رستی ونادادوه ری کۆمه ڵایه تی وبه سواڵ که رکردنی خه ڵک و ناجارکردنیان له به رامبه ربژێوی ژیانیاندا ،ئه مه سۆشیال دیموکرات بوونه یان سۆشیال عه شائیربوون؟ئه و ڕوباره خوێنه ی که شه هیدانی ئه و ڕێبازه ڕشتیان بۆ ئه وه بوو که سه رکردایه تی یه کێتی ئاوا وه فاداری خۆی بۆ ئه و خه بات وفیداکاریانه ده ربڕێت وبازرگانیان پێوه بکرێت ؟

یان پێشمه رگه دێرینه کانی یه کێتی بۆ ئه وه هه موو ئاواته کانیان کرده قوربانی وشاخ ودۆڵی ئه و کوردستانه یان ئه دابه یه ك دا تا له ئه مڕۆدا له گه ڵ جاشێکی سه نگه روئه نفال چیه کانی دوێنێ دا هاوسه نگ وهه ندێك جاریش به ڕێزتربێت ؟یان بڕیار ئاوابوو کوردستان وسه رچاوه کانی داهاتی کوردستان وده سه ڵات بۆ هه ندێکان بێت و هه تا هه تایه ئه وهه ندێکه هه ربراگه وره وسه روه ربن وهه ربۆخۆشیش ده م وچاوه کان نه گۆڕدرێن وکه سه نزیکه کانی ئه وبراگه ورانه ببنه کلیل وپاسه وانه خه زێنه پڕدۆلاره کان

له کاتی خۆیدا ئه مان گووت شۆڕش بۆگه له ،به ڵام نه مان ئه پرسی ئه ی گه ل بۆ چی یه ؟ ئه وا له ئێستادا وه ڵامه که یمان ده ست ئه که وێت که به کردار ئه وه دیاره ،گه ل بۆ شه ق و تف بارانه ،گه ل بۆ ئێشك گرتنی ده رگاکانه ،گه ل بۆ به سواڵکه ربوون وخوێن دانه ،ئێوه یبراگه وره له وه تای هه ن براگه وره بوون وهه ربراگه وره ش ئه بن ،ئێمه ی گه لیش بۆ نۆکه ری و ده رگه وانی به ڕێزتان له دایك بووین وخوێنیشمان حه ڵاڵه ئێمه به رخه نێره که ین بۆ سه ربڕین .....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە