کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەربارەى هەواڵێكی سایتى (كوردستانپۆست)،وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دا.

Monday, 23/02/2009, 12:00


دەربارەى هەواڵێك كە لەسایتى (كوردستان پۆست) بەناونیشانى:
(كوردستان پۆست بۆیەكەمجار هەواڵى تەواوى وازهێنانى هەر چوار ئەندامەكە رادەگەیەنێ) بڵاوكراوەتەوە: لەبەشێكى ئەو هەواڵەدا هاتووە:
"كوردستان پۆست زانیارى تەواوى وەرگرت لەبەرپرسێكى پارتى، كە جەلال تاڵەبانى بەدزییەوە لەگەڵ مەسعود رێكەوتوون، كە وەزارەتى ناوخۆ بدرێت بەپارتى و وەزارەتى پێشمەرگە بدرێت بەیەكێتى، لەو رێككەوتنەدا شێخ جەعفەر دەبێتە وەزیرو عوسمانى حاجى مەحمودیش دەردەكرێت، ئەمەش بەو مانایەى كە تاڵەبانى بەو شێوەیە دەستى خۆى لەعوسمان دەوەشێنێت".

سەرچاوەیەك نزیك لەعوسمان حاجى مەحمود ئەم روونكردنەوەیەیدا:
ئەو هەواڵە دوورە لەراستییەوەو بەم شێوەى لاى خوارەوەیە: بڕیارى یەكگرتنەوەى هەردوو وەزارەتى ناوخۆ لەمانگى 1/2009دا كۆتایى هاتووەو لابەلابوەتەوەو هیچ گرفتێك نەماوەو وەزارەتەكە بەپێى دابەشكردن بۆ (ى.ن.ك)ەو لەلایەن بەڕێز مام جەلال. كاك عوسمان حاجى مەحمود دانرایەوە بۆ ئەو پۆستەو بەڕێزان كاك مەسعود بارزانى و كاك نێچیرڤان-یش پێیان باشبوو. پاش نەمانى هیچ گرفتێك بۆ یەكگرتنەوەى وەزارەتى ناوخۆو دانانەوەى كاك عوسمان بەوەزیر، بەرێزیان لەبەر چەند هۆكارێك پێى باش نەبوو ئەو پۆستە وەربگرێت و خۆى پێشنیارى بۆ بەرێزان كاك كۆسرەت و كاك نێچیرڤان كرد تا وەزارەتى پێشمەرگە بۆ (ى.ن.ك) و وەزارەتى ناوخۆ بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان بێت و چەند كەسێكى لێپرسراوى باڵاى (ی. ن. ك) ئاگادارى ئەو مەسەلەیەن.
سەرچاوەكە وتیشى: كاك عوسمان حاجى مەحمود ئەگەر بیویستایە ئەیتوانى لەپاش یەكگرتنەوەى هەردوو وەزارەتى ناوخۆ پۆستى وەزیرى ناوخۆ وەربگرێتەوە، لەو پێشنیارە نوێیانەش كە لەچەند رۆژى دوایدا كراون بۆ گۆڕانكارى لەچەند پۆستێكى حزبى و حكومیدا بەرێز كاك عوسمان پێشنیاركراوە بۆ پۆستى كارگێڕى مەكتەبى سیاسى (ى.ن.ك).

لەگەڵ رێزدا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە