هۆكارى سەرەكى چیە خەڵك لە دوكان ئەخنكێت
Sunday, 26/09/2010, 12:00
من نامەوێت درێژەى پێبدەم ,بەكورتى هەموو خەبەرێكى خنكاندنى هاوڵاتیەك لە زێیەكەى قەشقۆلى لە (دوكان) رام ئەچڵەكێنێت بەهۆى ئەوەى ئەوەى من ئەیزانم وپرسیارى جیدیم لەسەرى كردووە لەوانەیە زۆرینەى هاوڵاتیان نەیزانن وە پێموایە لە رێگاى كوردستانپۆستەوە تەواوى هاوڵاتیان لە كوردستان ودەرەوەى كوردستان ئاگادار دەبن دەبێتە هۆكاریش بۆ چارەسەرى .
بەهانە زۆرە كاتێك گەنجێك یان مێرد منداڵێك یاخود هاوڵاتیەك لەو ئاوەدا دەخنكێت بۆنمونە:
1- دەڵێن خوادنەوەى مەى زۆر وسەرخۆشى هۆكارێكى سەرەكیە .
2- بەردانەوەى لەپرى ئاوى بەنداوەكە بۆ سەر زێیەكەى قەشقۆڵیش هۆكارى دووەمە كە بەهیچ رێگایەك ئینزارى هاوڵاتیان ناكرێت تا لێى ئاگادار بكرێنەوە .
3- هیچ تمێكى فریاكەوتن نیە لە دەوروبەرى ئەو زێیە تەنانەت پۆلیسى فریاكەوتنیش بونى نیە تەنها پۆلس لە بۆنە گەورەكاندا رێك دەخرێن بەڵام ئێستا رۆژانە هاوڵاتیان تا شەو درەنگ لە قەشقۆڵى دەمێننەوە .
بەكورتى ئەمانەى سەرەوە راستە هۆكارن بەڵام هۆكارى گەورەو نهێنى خنكاندنى هاوڵاتیان لەو زێیەدا ئەمەیە :
هەموومان زێیەكەى قەشقۆڵیمان بینیوە لە پاش پردەكە زێیەكە بەرەو خوار بەرێكى رۆیشتووە دواتر پێچێكى تیادایەو دواى پێچەكەش بەرێكى ئەروات ,بە 300 مەتر لە خوار ئەو پێچەوە وە لەبەدەم ئەو بینایەى بە ئوتیلى بامۆكى ناسراوە كە تەنها ئەو بینا گەورەیەى لێیە كارەسات ونهێنیەكە لێرەدایە ,ئاوى زێیەكە لە رێكى ئەم بینایە خوڵێكى گەورە ئەخوات واتە گێژاوە لەبەر ئەوەى لەو جێگایەدا لە ژێر ئاوەكە چاڵێكى ئێجگار قوڵە كاتێك ئاوى زێیەكە دەگاتە سەر ئەو چاڵە دەبێتە گێژاوێكى زۆر توند لە ژێرەوە لەناو چاڵەكە بە ئاستەم لەسەرەوە دركى پێدەكرێت بۆیە هەر كەسێك ئاو بیبات تەنهاو تەنها لەو جێگایەدا دەخنكێت وە هیچ مەلەوانیك نیە بتوانێت بەو جێگایەشدا بروات چونكە گێژاوەكە لە ژێرە وە بەهێزێكى زۆر رایدەكَیشێت بۆناو چاڵى بن ئاوەكەى ئینجا بۆ راستى و دروستى ئەوە باشترین كەس كە شارەزاو مەلەوانى زێیەكەیەو خاوەنى بەلەمە تیژەكەیە ناسراوە بە(حەمە غەواس) بابچن پرسیار لەو بكەن كە هەرچى تەرمى خنكاوەكانە ئەو بەرێزە بە خۆبەخشى دەریان دێنێتەوە وە ئەم بەرێزە زۆر دەمێكە ئەم هەقیقەتە دەزانێت وە بەچەند ین جار لێپرسراوانى دوكان لە قایمقام و فڵان وفیسارى لەو خەتەرە ئاگادار كردۆتەوە وەڵامیان پێنەداوە وە چارەسەرەكەشى زۆر ئاسانە وەك حەمە غەواس دەڵێت تەنها بە چەند گەڵابەیەك بەردو چەو ئەو چاڵە نەگریسە پر بكرێتەوە ئیتر فرسەتێكى گەوەر لەبەردەم ئەوكەسانەى كە ئاو دەیان بات كەناخنكێن و دەكەونەوە كەنارەكە تەنانەت خۆى بۆ تەجروبە بە بەلەمە تیژەكەى كاتێك ئەچێتە سەر ئەو جێگای گێژاوە هەست بە قورس بوونى بەلەمەكە دەكەیت خێرایەكەى كەم دەبێتەوە ,ئەمەى حەمەى غەواس كە لێرە باس دەكرێت ئەو بەرێزە دە ساڵ زیاتریش دەبێت ئەم راستیەى زانیوەوە تا ئێستا گوێیان لە قسەكەى كاكە حەمەى غەواس نەگرتووە بۆ چارەسەرى . سەرەئەنجام ئەوەمان بۆ رووندەبێتەوە كە هۆكارى سەرەكى چیەو چارەسەریشى چیە ؟بەڵام ئەى بۆ تائێستا بەرپرسانى حیزبى وحكومى شارۆچكەى دوكان نەچوون بەدەم چارەسەریەوە ئەى چۆن تەریق نابنەوە بۆخۆیان و ئیدارەكەیان كە ساڵانە لە ناوچەیەكى بەناو گەشتیارى سەدان خێزان سەرگەردان دەبن بەهۆى خنكاندنى رۆڵەكانیانەوە كە هەموو هۆكارەكەشى ئەو چاڵەیە كە ئیدارەكەتان ناتوانێت پرى كاتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست