نامەیەکی کراوە بۆ بەرپرسانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
Thursday, 02/08/2012, 12:00
من کە ناوم ئالان ئەحمەدە و خەڵکی شاری سلیمانیم و لە ساڵی ١٩٩٨ وە لە بەلجیکام و بۆیاجچی خانو بەرەم لە کۆ؛پانیایەکی بەلجیکیدا شاری لۆڤنی بەلجیکا و دەرامەتێکی دیاریکراوم هەیە کە سەر و بەر بەشی ژیان و گوزەرانم دەکات ، دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە نە لێرە و نە لە کوردستان هەرگیز سەر بە هیچ حیزب و لایەنێك نەبوم و نیم و ناشبم .
لە 5ی حوزەیرانی ئەمساڵ، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك مۆڵەتم لە کارەکەم وەرگرتبو بۆ سەردان لە کەس و کارم و دیداری نیشتیمانەکەم، دوێنێ واتە ٣١ی حوزەیران لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕامەوە بۆ بەلجیکا، لەو ڕۆژەدا فرۆکەکەم لە کاتژمێری ٣،٥٥ دەفڕی ، بۆیە من لە کاتژمێری ٣ لە فرۆکەخانەی هەولێر لەبەردەم لۆکێتی پشکنین دا ئامادە بووم ، کاتێك خەریك بوم پاسپۆرتەکەم و بەڵگەنامەی کاتی دەرچون و بلیتم پێشان دان فەرمانبەرەکان بەتەواوی شڵەژانیانم کە گوایە درەنگ هاتوم و فرۆکەکە پڕ بووە و دەرگاکانی داخراوە و ئامادەیە بۆ فڕین ، منیش زۆر ناڕەحەت بوم و ووتم من تێناگەم بۆچی لە هیچ فرۆکەخانەیەکی ئەوروپا و توشی گیروگرفت نەبوم و و تەنها لە فرۆکەخانەکانی وڵاتەکەی خۆمدا توشی ئەو جۆرە کێشانە دەبم . پاش کەمێك مشت ومڕ پێیان ڕاگەیاندم کە بچمە ژورێکی تری بەرامبەر تا کێشەکەم چارەسەر بکەن . کاتێك چومە ژورەکە دوو فەرمانبەری تێدا بوو بە جل وبەرگی مەدەنیەوە ئەو کەسەی کە جانتاکان شەحن دەکات ئەویش هاتە ژوورەوە ، (یەکێک لەو سیانە کە تەمەنی دەوروبەری ٥٠ ساڵێک دەبوو کەسێکی باڵا کورت و تاڕادەیەك پڕ بوو وە ڕەنگی پێستی زۆر ئەسمەر بوو موی قژی کورت و کەمێ لول بوو، با ناوی بنێم فەرمانبەری ژمارە ١) دوبارە پێی ڕاگەیاندم کە فرۆکەکەم پڕ بووە و دەرگاکانی داخراوە و ئامادەیە بۆ فڕین ، دوبارە مشت و مڕومان دروست بۆوە دوو کەسەکەی تریش پشتیوانی ئەویان دەکرد . دوا ئەنجام فەرمانبەری ژمارە ١ پێی ووتم ئەگەر ٢٥١ دۆلار یان بە پارەی ئێراقی ٣٢٨ هەزار دینار بدەیت ئێستا تیکتێکی نوێت بۆ دەکەم ڕاستەوخۆ دەتوانی سەفەر بکەیت ، یان دەبێت بگەڕێیتەوە . منیش کە بەو شەوە نەمدەزانی لە شارێێکی وەکو هەولێر کە کەسی تیادا ناناسم چیبکەم ناچار کە تەنها دووسەد ئێرۆم پێبو دامە دەستی ، بەڵام دەیوت دەبێت یان دۆلار یان دینارمان بدەیتێ ، لیی پرسیم ڤیزەکارتت پێیە ؟ کاتێك ووتم بەڵێ ووتی لەو بەرەوە جیهازی بانکی هەیەو پارەکەمان بۆ دەربێنە ، منیش بۆ ئەوەی ڕزگارم بێت پارەم بە ڤیزەکارت بە پارەی ئێراقی ٣٠٠ هەزار بۆ دەرهێنان خۆشم بیست و حەوت هەزار دینار و نیوم پێبو بۆیە لە ٥٠٠ دینارەکە خۆش بون.
کاتێك لەبەر چاوم دا پارەکەی خستە گیرفانی خۆیەوە داوای وەسڵم لێ کرد، وەڵامی نەدامەوە و وەرەقەیەکی دامێ کە لە هاوپێچکەدایە . دووفەرمانبەرەکەی تر ئەو کەسەی کە جانتاکان شەحن دەکات ناوی دەنێم فەرمانبەری ژمارە دوو جیهازێکی ۆڵکی تۆڵکی پێبوو زەعیفێکی ئەسمەری باڵابەرز بوو ، تەمەنی ٣٥ ساانێک دەبوو . فەرمانبەری سێهەم زۆر بەشداری مشت و مرەکانمانی نەدەکرد بەڵام ئەو لە پشتی کۆمپیتەرەکەوە بوو پاش تەسلیم کردنی پارەکە وەرەقەیەکی بۆ دروست کردم و دایە دەستم و پیی ڕاگەیاندم کە ئێستا فڕۆکەیەکی تر هاتووە دەچێ بۆ ئەنتاڵیا و لە وێوە بۆ ئەستەمبوڵ و ئەوسا بەلجیکا فەرمانبەری ژمارە سێ ئەویش تەمەنی دەوروبەری ٣٥ ساڵان بوو کەسێکی زەعیف و باڵا بەرز و قژ ڕوتاوە بوو.
کاتێک چومە ناو فڕۆکەکەوە سەعات چوار بوو ، ههر هەمان ژمارەی فڕینی فرۆکەکەی خۆم بوو.
ئەو هۆکارەی وای لێکردم ئەم نامە کراوەیە بنێرم ئەوەیە کە دڵنیام کە ئەو بڕە پارەیەی لێیان سەندم بە ناڕەوا بووە و دوور نیە بۆ گیرفانی خودی فەرمانبەرە ناوبراوەکان بوبێت بۆیە تکا لە کەس و لایەنی بەرپرسی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکەم بەدواداچون بۆ ئەو مەسەلەیە بکەن و بە دڵنیاییەوە من تەنها کەسێك نیم کە ئەو حاڵە خراپەی بەسەر بهێنرێت . بە مافی یاسایی خۆمی دەزانم کە وەڵامم بدرێتەوە و ئەو بڕە پارەیەم بۆ بگێرنەوە و ئەو فەرمانبەرانە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
ئەمەش ئیمێلەکەمە
[email protected] لەگەڵ ڕێز و سوپاسم دا
هاوپێچی نامەکەم، دوو لاپەڕەیە:
لاپهرهی یهکهملاپهرهی دووهم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست