جنار خان گەر بەگەرمی نەت كوتی بەساردی ناكوترێ
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
چەند رۆژێك لەمەو بەر لە هەولێر كۆمەڵەی بەجینوساید ناساندنی كەیسەكانی كورد راگەیەندرا كە چنار سعد عبدالله وەزیری پێشوو كاوباری شەهیدان و ئەنفال كراوان سەرۆكایەتی دەكات, كاركردن لەسەر ناساندنی كەیسەكانی ئەنفال و كیمیاباران وەكو تاوانێكی نێو دەوڵەتی لەلایەن هەر كەسێك و لایەنێك بێت كارێكە جێگای دەست خۆشیە و پێویستە ستایش بكرێت.
بەلام راگەیاندنی كۆمەڵەیەكی لەم جۆرە و لەلایەن وەزیری كۆنی شەهیدان وەنفال كراوان پێم وایە ئاسنی ساردە كوتە, لەبەر ئەوەی جەنابی چنار خان كاتێ لە لوتكەی دەسەلات بووە لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوان لەماوەی چوار ساڵی دەسەلاتەكەی بەرهەمێكی ئەوتۆی لێ بەدی نەكرا كە شایانی باس بێت , من كارەكەی ئەو خاتوونەم وەكو هەنێ لە پزیشكە بازرگانەكانی كوردستان دێتە بەرچاو كاتێ نەخۆش لە نەخۆشخانە حكومیەكان دەچنە لایەن بەجۆ لە جۆرەكان پیان دەڵن ئێوە وەرە بۆ عیادەكەم تاكو باشتر علاج بكەم , بێ گوێدانە ئەوەی ئەو كەسە ئەگەر توانای هەبایە نەدەهاتە نەخۆشخانەی حكومی.
لە كردنەوەی سەرنتەرەكەیدا بێجگە لەو كەسانەی كە كاتی خۆی لەناو وەزارەت بە هەر شێوەیەك بێت بۆ خزمەتی خۆی دروست كردون من باسی چۆنیەتی دروست بوونیان ناكەم كە تەنانەت ئەو وەزیرە بەرێزە ئامادە نەبووە تاكە كەسێكی لایەنێكی تری كوردستان جكە لە پارتی لەناو وەزارەتەكەی دامەزراندبێ ئەگەر خاوەنی 100 شەهادە و دە بەقەد ئەو كەسانەی كە خوێ ویستویەتی لێهاتوو تر بونایە كە تەنانەت زۆریشیان هەر بە كەلكی فەرمانگە حكومییەكانیش نایەن و بە بێ گوێدانە پڵەی وەزیفی كردونی بە بەرێوەبەر , بەلام هەر بۆ راستی پێویستە بگوترێ كە ئەوانە لە راگەیاندنی سەنتەرەكەی چنار خان ئامادە بوون و لەوانەیە لە داهاتووشدا كاری لەگەڵدا بكەن ئەو كەسانە بون كە لە وەزارەت حسابی فریان لەبەر دەستدابووە و بێ حساب و كتاب پارەیان خەرج كردوە كە ئێستا بەرهەمی هەندێ لەو حسابانە هەر دیار نین لەوانە دە ملیونی شیراتون كە بە میوانداری وەهمی دیار نەماوە و ئەو میوانداریەی كە گوایە بۆ رۆژنامە نووسێكی بیانیان كردوە و نە وەێل نە رەسمیاتی میوانداریەكەی دیار نەماوە , لەم نوسینەدا جێگای ئەوە نیە كە كۆنە كای حسابەكان ئاماژە پێ بكرێت, یان ئەوانەی كە بەبێ دەركردەی كۆگا لاپتۆپیان پێدراوە و یان چەندان كۆمپیوتەر لە كۆگا بەبێ اخراجیە دەركراوەتە دەرەوە یان ئەو بەرێزەی كە تەنها بە 9 ساڵ سەرجەم پلەكانی وەزیفی بڕیوە تاكو ئێستا بە پلەی خەبیر خانە نیشین كراوە و چەندان و چەندانی تر كە سەرجەمیان ئامادە بوانی راگەیاندنی رێكخراوەكەی چنار خانیان پێك دێنا, كە منیش بم وەزیرێك لەباتی كار كردن بۆ خزمەتی شەهیدان پارە و پوڵی وەزارەتەكەی لەبەر دەستم دانێم و منیش بە هەموو قوەتی خۆی دەوی تێنێ نەك ئامادە دەبم بەڵكو ئاوگێریشی بۆ دەكەم و قسەی گەورەش دەكەم.
لە ئامادە بوان جەنابی سەورَكی پەرلەمانیش ئامادە بوو و وتارێكیشی پێشكەش كردن بەبۆنەی كردنەوەی سەنتەرەكە بەلام من لە جەنابی كاك دكتور كەماڵ كەركوكیش دەپرسم دەلێم لەباتی دەست خۆشی كردن لە چنار خان دەبوو وەكو دەسەلاتێكی بەدوا داچوونی یاس بریارەكان لێت بپرسیبا لەماوەی 4 ساڵی دەسەلاتی چیت بۆ ناساندنی كەیسەكانی ئەنفال و كیمیاباران لە نێوە ندە نێو دەولیەكان كردوە ,
من پێم وایە ئەگەر چنار خان نەیتوانێبێ لەماوەی 4 ساڵی دەسەلات لە كاركردنیدا لە كابینەی پێنجەم بەو هەموو توانایەی كە لەبەر دەستی بووە كارێكیو ئەوتۆ بكات بۆ ناساندنی كەیسەكانی ئەنفال و كیمیاباران ئەوە بە رێكخراوێكی ناحكومی كەم دەرامەت بەخوا لەوەی زیاتری پێناكرێ بۆیە پێی دەلێم چنار خان ئەگەر بە گەرمی نەی كوتی بەخوا بە ساردیش پێت ناكوترێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست