چه‌ند ورده‌کاریه‌ک سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای سلێمانی
Saturday, 12/03/2011, 12:00
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تالەبانی، هه‌ڵویستی یه‌کێیه‌تی به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی کوردستان گۆڕانکاریه‌کی بنچینه‌یی به‌سه‌رداهات،به‌شێوه‌یه‌ک که هیچ چاودێرێکی سیاسی چاوه‌ڕوانی ئه‌م هه‌ڵوێسته توند و نا لۆژیکیانه‌ی جه‌لالیان نه‌ده‌کرد.
جه‌لال که له به‌غداوه گه‌ڕایه‌وه، پیش ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک ببینێت له‌گه‌ڵ مسعود به‌رزانی کۆبوه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ک پێی راگه‌یاندین، مسعود به‌رزانی هه‌ڵوێستی یه‌کێیه‌تی به نه‌رم زانیوه و پیی وابوه ئه‌مه دژ به رێکه‌وتنی ستراتیجیه، بۆیه جه‌لال وه‌عدی یاوه‌تێ که ئه‌م خۆپشاندانانه تا نه‌ورۆز کۆتایی پێ دێنێت و چیتر یه‌کێیه‌تی به ته‌نها له‌گه‌ڵ گۆڕان کۆنابێته‌وه.
کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆی جه‌لال
ئه‌مڕۆ جه‌لال تالەبانی زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده عه‌سکه‌ریه‌کانی یه‌کێیه‌تی ئه‌نجام داوه، به گشتی به هێمنانه قسه‌ی کردوه و وتویه‌تی ده‌بیت مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپشانده‌ران بکرێت،به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌مو هێزه‌کانیان خستۆته ئاماده باشیوه و له کۆبونه‌وه دو قۆڵیه‌کاندا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کاندا ئه‌مری ئه‌وه‌ی پێکردون که هه‌رچیان له‌ده‌ست دێت بیکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپشاندانه‌کان کۆتایی پێ بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش هێزێکی یه‌کێیه‌تی له ناوچه‌ی چواڕقه‌رنه‌وه که هێزی پاراستنی نیشتمانین (قوات الدفاع الوگنی) که هێزێکه به فه‌رمی سه‌ر به سوپای عێڕاقه به سه‌رپه‌رشتی برایه‌کی عه‌وڵا بۆر، که به کابرایه‌کی نه‌فام و ناحاڵی و دڕنده ناسراوه هێناوه‌ته سلێمانی.
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و هێزه ئێستا له فه‌رمانده‌ییه و سریه‌یه‌کی هاتۆته بینای پارێزگاری سلیمانی.
پلانه‌کانیان..
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار پێی راگه‌یاندین که ئه‌و هێزه چه‌ند پلانێکی بۆ دانراوه، یه‌کێک له پلانانه ئه‌وه‌یه که ئه‌و هێزه‌ی ناوشار ئه‌مشه‌و دڕه‌نگان تا ده‌مه‌و به‌یانی به جلی مه‌ده‌نیه‌وه بچنه سه‌را و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رادا بگرن و سبه‌یش هێزه‌که‌ی که به‌ناوی خۆپشاندان و لایه‌نگرانی یه‌کێیه‌تی دێنه سه‌را و به‌ڵته‌جی ئاسا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رادا ده‌گرن.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م شه‌و له‌چه‌ندین لاوه زانیاریمان پێگه‌شتوه که گه‌نجانی توره‌ی شار ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌و هێزه سه‌رای ئازادی داگیربکات ئه‌وا ئه‌وان سبه‌ی به‌خوینیش بێت ئازادی ده‌که‌نه‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌و پلانه خراوه‌ته‌وه به‌ر باس و به‌دوای ئه‌لته‌رناتیفێک ده‌گه‌ڕێن بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپشانده‌ران.
یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی تری ئه‌و هێزانه ئه‌وه‌یه که که‌ناڵی ئاسمانی ک.ن.ن به هێز بێ ده‌نگ بکه‌ن و له په‌خشی بکه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سه‌رچاه‌یه‌کی ته‌کنیکی له ک.ن.ن پێی راگه‌یاندین که ئه‌وان خۆیان بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ریک ئاماده کردوه، ئه‌گه‌ر هێرش بکرێته سه‌ر ک.ن.ن ئه‌وا ئه‌وان ده‌توانن له ماوه‌یکی کورت‌دا و له شوێنێکی که‌وه په‌خش ده‌ستپێ بکه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست