چه‌ند ورده‌کاریه‌کی روداوه‌کانی ئه‌م دو رۆژه..
Friday, 18/02/2011, 12:00
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتوه، ئه‌و هێزه زۆره‌ی پارتی که دوێنێ شه‌و هێنرانه سلێمانی مه‌به‌ست لێی داگیرکردنی گرده‌که و پاشان سوتاندن و تێکدانی که‌ناڵی ئاسمانی ک ن ن بوه.
هه‌مان سه‌رچاوه پێی راگه‌یاندین که به‌شێکی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌ی پارتی بون، به‌ڵام دو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک به توندی دژی ئه‌و پلانه وه‌ستاونه‌ته‌وه و نه‌یانهێشتوه ئه‌م پلانه بچێته سه‌ر.
به‌یانامه‌که‌ی گۆڕان بۆ دوا که‌وت...
سه‌رچاوه‌که پێی راگه‌یاندین به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان بریتیبو له رون کردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌که به چه‌شنێک که ..ئه‌وه‌تا هێز هاتوه و به‌ته‌مای په‌لاماردانی گرده‌که‌ن، له‌هه‌مان به‌یاننامه‌دا داوا له هاوڵاتیان کراوه بێن پارێزگاری له گرده‌که بکه‌ن.
به‌ڵام چه‌ند که‌سایه‌تیه‌ک و چه‌ند سیاسیه‌کی شار پێیان وابوه که ئه‌مه وه‌زعه‌که زۆر خراپ ئه‌ته‌قێنێته‌وه.. بۆیه داوایان کردوه به‌یاناکه یه‌ک رۆژ دواخه‌ن و چاوه‌ڕوانی کۆبونه‌وه‌که‌ی ی.ن.ک و پ.د.ک.
له کۆبونه‌وه‌که‌ی هه‌ردو مه‌کته‌بی سیاسی‌دا پارتی سوربوه له‌سه‌ر پلانه‌که‌ی، به‌ڵام چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ک زۆر به توندی دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هه‌ڵوێستی پارته عێڕاقیه‌کان..
مالیکی زۆر به توندی هۆشداری داوه‌ته پارتی، که ئه‌گه‌ر په‌لاماری گۆڕان به‌ن ئه‌وا ئه‌وان بۆری نه‌وته‌کانیان لێ ده‌گرنه‌وه و هه‌نارده کردنی نه‌وتیان لێ قه‌ده‌غه ده‌که‌ن.
نوجه‌یفی و عه‌لاوی، زۆر به توندی کاره‌کانی پارتیان سه‌رزه‌نشت کردوه و رایانگه‌یاندوه که ئاماده‌ن توندترین هه‌ڵوێست وه‌رگرن،، تا راده‌یه‌ک که پرۆژه‌که‌ی به‌رزانی بۆ پێکهێنانی حوکمه‌ت پوچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه و له په‌رله‌مان به فه‌رمی ئیدانه‌یان ده‌که‌ن.
سه‌دریه‌کان، توندترین هه‌ڵوێستیان نواند، به ته‌له‌فۆن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رزانیدا قسه‌یان کردوه و رایان گه‌یاندوه که له کاتی به‌کارهێنانی هێز دژی گۆڕان ئه‌وان ده‌نگ ناده‌نه رێژه‌ی 17% و خه‌ڵکی هه‌مو عێڕاقیان لێ هانده‌ده‌ن.
له‌هه‌مان کاتدا فراکسێۆنی سه‌دریه‌کان به فه‌رمی داوای لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن و داوای راده‌ست کردن و دادگایی کردنی تاوانباران ده‌که‌ن.
ئێستا گۆڕان چاوه‌ڕوانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی پارتی ده‌کات ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵوێستی زۆر توندی ده‌بێت و شه‌قام هانده‌دات.
سه‌باره‌ت به بار و دۆخی شار، سه‌رچاوه‌که پێی راگه‌یاندین، توڕه‌یی خه‌ڵک گه‌شتۆته ئاستێک که کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌سته‌مه.
سه‌رچاوه:
گروپی شۆڕشی نێرگز له فه‌یسبوک
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست