کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگه‌يه‌نراوى كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه‌ ده‌رباره‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

Wednesday, 29/01/2014, 12:00


كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه‌ له‌ چه‌ند ده‌زگايه‌كى راگه‌ياندنه‌وه‌ ناوى كانديدى پۆسته‌ حكوميه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌يه‌نراوه‌، ئه‌گه‌رچى تا ئێستا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ره‌سمى هيچ زانياريه‌كى ئاشكرا نه‌كردووه‌و ئه‌و زانياريانه‌يشى ره‌تكردۆته‌وه‌و به‌دروستيان نازانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌بێت، پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيه‌، كه‌ به‌پێى زانياريه‌ بڵاوكراوه‌كان ئه‌و پۆسته‌ له‌لايه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ پڕده‌كرێته‌وه‌و به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت.

له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌كو كه‌مپه‌ينه‌كه‌ى خۆمان داوامان له‌سه‌رجه‌م ليست و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى به‌شداربووى دانوستانه‌كان كرد، كه‌ پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ سيڤى و له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوويى و شاره‌زايى بدرێت به‌كه‌سێكى بێلايه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموون، بۆئه‌وه‌ى بتوانێت بێلايه‌نانه‌ و پيشه‌ييانه‌ ئه‌و كه‌لاوه‌يه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بنيات بنێته‌وه‌و ئاوه‌دانى بكاته‌وه‌.
له‌ئێستاشدا كه‌مپه‌ينه‌كه‌مان به‌گرنگى ده‌زانێت كه‌ وه‌ك جه‌ختكردنه‌وه‌ سێ داواكارى ئاراسته‌ى كانديده‌كانى لايه‌نه‌ سياسيه‌كان بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لايه‌نه‌ سياسيه‌كان بكات.

يه‌كه‌م: داواكارين له‌ كانديده‌كانى پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ به‌رنامه‌ى كارى چوارساڵى ده‌سه‌ڵاتى خۆيان بۆ راى گشتى له‌رێگه‌ى راگه‌ياندنه‌كانه‌وه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

دووه‌م: داوا له‌لايه‌نه‌ سياسيه‌كان به‌گشتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌تايبه‌تى ده‌كه‌ين، كه‌ به‌رنامه‌و سياسه‌تى چوارساڵى ئاينده‌ى خۆى بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بخاته‌ ڕوو له‌رێگاى راگه‌ياندنه‌كانيه‌وه‌.

سێيه‌م: داواكارين له‌ لايه‌نه‌ سياسيه‌كان كه‌ كانديده‌كانى خۆيان بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رابگه‌يه‌نن و بوار بۆ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى چين و توێژه‌ جياوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و كه‌رتى ته‌ندروستى بره‌خسێنن كه‌ به‌شداربن له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و كانديدانه‌ بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى.

كه‌مپه‌ينه‌كه‌مان‌ پێى وايه‌ كه‌ ته‌نها كه‌سێك ئه‌توانێت گۆڕانكارى ريشه‌يى له‌ كه‌رتى ته‌ندروستى له‌هه‌رێم بكات كه‌سێكه‌‌ شاره‌زايى ته‌واوى له‌ چۆنێتى به‌رێوه‌بردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ته‌ندورستيه‌وه‌ هه‌بێت و سياسه‌تى ته‌ندروستى خوێندبێت.
‌لێره‌وه‌ رايده‌گه‌يه‌نين كه‌ هه‌ر كه‌س و لايه‌نێك پۆستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ربگرێت، ده‌بينه‌ چاودێر به‌سه‌ريه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بين له‌ چاودێريكردنى كاره‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و ئاشكراكردنى هه‌ر گه‌نده‌ڵى و پێشێلكردنێكى ياسا و دابين نه‌كردنى مافى هاوڵاتيان به‌ئه‌ركى خۆمان ئه‌زانين.

كه‌مپه‌ينى چاو هه‌رچاوه‌
28 01 2014

بۆ په‌يوه‌ندى :
004531954228
00447584867623
0032466082698
0032488055929

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە