کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونكردنەوەیەك لەمەسۆول مەلبەندی خانەقینەوە بۆ هەموو لایەك

Sunday, 18/10/2009, 12:00


لەم ڕۆژانەدا وا بلاو بۆتەوە گوایا من بە دزی گەندەلێ من بومەتە سەرمایەداری یەكەم لە ناوچەی خانەقین وە چەندین پروپاگەندەی تر دەربارەی من بلاو بووتەوە بۆیە بە پێویستم زانی ئەم ڕوونكردنەوەیە ئاراستەی هەموو لایەك بكەم.

1-پێم باشە هەموو كەس سەرمایەی من بزانیت وە لەم سایتەوە هەرچی سەروەتم هەیە بۆ هاولاتیان بلاو دەكەمەوە لە خانەقین وەكو هەموو كەسێك منیش باخێكی نە گەورەو نەبچوك هەروەكو هی مەسوولەكانی تر هەیە تێكرایی تێچوونی ئەو باخە چوار دەفتەر دولارە نە زیادی هەیە و نەكەم ئەتوانن پرسیار لە وەكیلەكەم بكەن.2-وەكو هەر خەڵكێی تر پێنج پارچە زەویم وەرگرتووە لەوانەیە زیاتر لە 100پارچەم دابێ بە دوست و ناسیاری موستەحەق خۆ ئەوە بۆ خۆم نەمبردووە ئەزانم خەڵكی خانەقین زۆر دەعایەم بۆ دەكەن ماڵ نی یە لە خانەقین دوو پارچە زەوی وەرنەگرتبێ . خانەقینیەكان ئاوی دەستی بەعسیان خواردووەو هەرهەموویان تا دوێنێ ئەمن و ئیستخبارات بوون ئیستا خویان كردووە بە كوردی عیار 24 دەعایە بۆ پێشمەرگەیەك دەكەن كە لە پێناو خانەقیندا باڵێكی سەقەت بووە.

3- دەربارەی مەعمەل و غەسالەی چەوو لم من تەنها شەریكیم هەیە لە دوو معمل چەوولمدا یەكیكیان شەریكی كاك عەدنان حەمەی مینایە بچن پرسیاری لێ بكەن.

4-دەربارەی خانوبەرەو ماڵ خانوویەكم هەیە لە كەلار نزیك مەلبەند بە خوا بە ناوی خۆمەوەش نی یە كردوومەتە ناوی ژنە تازەكەمەوە راستە وەكو قەلایەك وایە بەلام نزیكەی 50 دەفتەر دولاری تێچوە خەڵكی دەزانێ من مام جەلال زۆر رێزم دەگرێ بۆیە 30 دەفتەری مامەم تیا سەرف كردوە ,جەماوەر باش دەزاێ مام جەلال دەستی بۆ لایەنگرانی خوێ والایە. خۆ ئەگەر مەسولێك هەبوو قەلاكەی لە هی من نزمتر بوو ئەوا من ئامادە سبەینێ شوڤڵی لیدەم و تەختی بكەم.

5- دوێنێ مەلبەندی كەلاری یەكێتی دەعوەتی كردم بۆ مراسیمی پێشوازی لەوانەی كە لە ناو گۆرانەوە هاتونەتەوە بۆ باوان بەلام ئیستە دەركەوتوو ئەوانە ی كە هاتووبوون تیمێكی فوتبالین بوون بە ناوی ئەوەی جل وبەرگی وەرزشیان بدەنێ بانگ كرابوون وە من ئاگاداری ئەو داستانە نەبووم بۆیە من راستە وتەیەكم پێشكەش كردووە بەلام من مەسۆول مەلبەندی كەلار بە بەرپرسیار دەزانم لەوەی ئەو منالە ئازیزەزانەیان بانگ كردبوو وە لە شاشەی گەلی كوردستان بە ناوی گۆڕانەوە پیشان درابوون.

6- دەربارەی پارتی من هیچم نەوتووە ئەوەی كە من گوتتومە ئەوەیە من گوتوومە مام جەلال زۆر خۆشحال بووە بە گەڕانەوەی بۆ نێو باوانی خۆی واتە بۆ ناو پارتی لە راستیدا ئێمە گەراینەتەوە بو ناو پارتی وە باوانی خۆمانی دەزانین مام جەلال خۆی كاتی خۆی فەرمووی گەورەترین هەڵە لە ژیانمدا جیا بونەوە بۆ لە پارتی ئیستاش هەركسێ حەزی لە یەكێتی با چێت بۆ لای عوسمانی حاجی محمود خەڵكی گەرمیان بە زەعیمی ڕۆحی ناوی دەبەن, مامە چوو خۆ زەعیمی ڕۆحی ماوە.

7- پروپاگەندەی واكراوە گوایە مەلبەندی خانەقین ڕۆژنامەی هەولێر پۆست و گەرمیان پۆست دەكەنە سفرەی نان خواردن بۆپێشمەرگەكانیان , وەكو سلاح كویخا ئاگادارم نیە لەو موزوعە بەلام پیشمەرگەكان گوتیان ئەو ڕوژنامانە بە بەلاش دابەش دەكرێت وە جاری وەها هەیە بە دەرزەن لە لایەن لقی پارتیەوە بۆمان دێت پێمان دەەڵێن ئەكەر سوودی خویندنەوەی نی یە خۆ بۆ سفرە باشە, ئیتر بۆ هەموو شتێك دەخەنە ئەستۆی من تەنانەت پیشمەرگەكان بە گاڵتەوە وتیا ئەگەر نەختێك جەریدەكە گەورەتر بێ هەر جەریدەیەك خوانێكی باشی لێ دەردەچێت. دەربارەی گەرمیان پۆست ئەوە خومان دەری دەكەین گلەیی بۆ خومانە,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە