ئەو ئۆپۆزسیۆنەى تاڵەبانى دەیەوێت
Sunday, 20/12/2009, 12:00
یەكێتى تەنها ئەزمونى لەم 18 ساڵەى تەمەنى حوكمداریدا ، كەفێرى بوە چۆنیەتى پاراستنى دەستەڵات و پاوانكردنى حیزب و بەهێزكردنى میلیشیاى حیزبى و دەركەوتنى سەرمایەدارى پلە یەكى حیزبى بێبەرهەم و پڕكردنى بانقە دەولیەكانە لە سەرمایەى كەڵەكەبوى مەسئولەكان و جەنابى سكرتێرى گشتى و دام و دەزگا سەر كوتكەرە كەى 00 ئەوان كە بونە ئەلتەرناتیفى خەباتى دواى ئاشبەتاڵى پارتى تەنها خەونێك كە هەیانبو دروستكردنى هێزێكى چەكدار بو بۆ تۆڵە كردنەوە لە بنەماڵەى بارزانى كە لە دواى بەیانى ئازارى ساڵى 1970 كەورەترین شكستى دەرونى و ئەخلاقى و سیاسى بەسەر جەلالیەكاندا هێناو واسوك و نابوت و بچوكى كردنەوە كە شەخسى تاڵە بانى بەو هەمو خۆبادان و فڕوفیشاڵەى گوایە رێبەرایەتى بزوتنەوەى پێشكەوتنخوازى نەتەوەى كورد دەكات كەچى هێندە تێكشكاو و بێمۆراڵبو چوە لاى بارزانى باوك و دەستەكانى زیارەت كرد و داواى بەخشینى لێكرد و ئەویش كردى بە كارمەندێك لە پەیوەندیەكانى شامى پارتى 00 جاوەرن سەیرى ئەم قارەمانەى كورد ئەم سیاسیە پلەیەكەى سەرقافڵەى خەبات هێندە سوك و چاوشۆڕبیت لەبریتى ئەوەى ئەو هەمو گەنج و تێكۆشەروى فریوتاندابون یاخیبویتایە و ڕوت بكردایەتە هەندەران لەوێوە رێبەر و هاندەرى بزوتنەیەكى نوێ بیت كە ببێتە ئەلتەر ناتیفى ئەو حیزبە خێڵەكیە و بناغەیەكى نوێ بۆ خەباتى مۆدێرنانە كوردایەتى دابڕێژیت 00 تائەو كاتەى پارتى نوزەى تیامابو لەملكەچى بنەماڵە دەرنەچو 00 بەڵام دواى ئاشبەتاڵ بەپەلە پەیوەندى بكەیت بەو تێكۆشەرانەى كە هەرگیز سەریان نەوى نەكرد بۆ بنەماڵەى بارزانى و سەرە تا بە هەمو سازشێ لە گەڵ ئەو كەنجانەى بزوێنەرى خەباتى نوێ بون رازى بو تەنانەت ئامادەشبو بەیاننامەى پەشیمانى لە جاشێتى و شكستەكانى و راكردنى لەبەردەم پارتى رابگەیەنێ و گەلێك پەیمان و بەڵێنى درۆى دا و قبوڵ كرا بەڵام وەك مارێكى سڕ كەوتە پیلان و لەناوبردن و دورخستنەوە و گەلێك كارى ناچیزە تا ئەو كاتەى خەبات لە شاخدا بو نەیئەتوانى هەیمەنەى خۆى بە تەواوى فەرز بكات بەڵام دواى حەل كردنى باڵەكانى ناو یەكێتى لە گۆنگرەى یەكەم 1991 ئیتر یاریەكە چوە دەستى بە تەواوى ئەوەى ئەمڕۆ دەیبینین كە بە دیار كەلاكى كەنەفت و ئیفلیجى یە كێتیەوە كۆمەلێك داڵە كەر خۆرە خۆیان مەڵاس داوە كە ئێسقانەكەشى بخۆن بەرهەمى دەستەڵاتى تاڵە بانیە و پێویستە تێكۆشەران و كەسو كارى شەهیدە سەروەرەكان و رێكخستن و پێشمەرگە دێرین و گەلێك لەم رموزانە تەنها جارێك بپرسن یەكێتى بۆ وایلێهات ؟ بۆ مەسەلەى دوهەمیشمان هەر لێرەو لەوێ تاڵەبانى داڵەكانى هاوڕێ ى كەباسدەكەن لە ئۆپۆزسون گەرەكیانە وەك حیزبە شمولیە دیكتاتۆرەكان دەستدروى خۆیان بێ دەیانەوێ هەندى حیزبۆكەى زڕ بە خەبات مەعریفە بۆ حەڵاڵ كردنى هەندێ پارەى سواڵى تاڵەبانى و جاجارە ئیمتیازێ خۆیان ناوبنێن ئۆپۆزسیون تاڵ بانیش لاى یار و نەیار خۆى پێوە با بدات گوایە ئەم سیاسە عەیارە 24 ووڵاتى كردوە بە شامى شەریف و داڵەكانى هاوڕێشى بەدوایدا نەفامانە بیڵێنەو بۆیە هەمو پلارو هێرشى راگەیاندن و هەڵمەتەكانین دژى بزوتنەوەى گۆڕانە چون لە ڕاستیدا ئەم بزوتنەوەیە خەسڵەتى ئۆپۆزسیونى راستەقینەى هەیە و هەر ئەمیشە كە جێگەى مەترسیە لە سەر ئەو دەستەڵاتە گەندەڵەى كوردستا ن تاڵە بانیش وەك دەستەڵاتە تۆتالیتارەكان بەم جۆرە ئۆپۆزسیۆنە قاڵس و نیگەرانەو ئەوەندەش دەزانێ ت و پیرى ئەوەى لە بیر نەبردۆتەوە كە بەم جۆرە خەباتە كۆتاى دێت بە دیكتارتۆریەت و كاروانى ئەو خەباتەش جوڵاوە بەڕێوەیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست