نامەیەک بۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی و پارتیی
Sunday, 02/06/2013, 12:00
بۆ / مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان مامۆستا كوردستانى
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان
دواى سلاَوێكى گه‌رمى شۆرِشگێرِانه.
بهرِێزان ، وه‌ك ئاگادارن ماوه‌يه‌كه ده‌نگۆى ئه‌وه له ناو خهلَكدا بلاَوبۆتهوه كه گوايا به‌هۆى به‌كارهێنانى ده‌رزى ئاڤاستينهوه له نه‌خۆشخانه‌ى رِزگارى شارى هه‌ولێر، نزيكه‌ى 30 كه‌س كوێربوون و زۆربه‌يان نێرراون بۆ ئهلَمانيا و له‌وێش چاوى ژماره‌يه‌كيان ده‌رهێناوه.
جگه‌له‌وه‌ش وه‌زيرى ته‌ندروستى دلَنياى كردينه‌وه له‌وه‌ى كه دهرزيهكه له فحسى ئه‌وروپا له ئاوى حه‌يات پاكتر ده‌رچووه، بهلاَم هێشتا خهلَك هه‌ر وازناهێنن و له‌سه‌رى دهرِۆن.
من دلَنيام كه ئه‌و كۆمهلَه خهلَكه ناحه‌زه به‌هۆى دهرزيهكهوه كوێر نه‌بوون له‌وانه‌يه هه‌ر به زگماك كوێربووبن و به‌خۆيان نه زانيبێت. كه‌ئه‌وه ئه‌گه‌رێكى لاوازه. رِاستيهكهى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و خهلَكه چاويان به‌و كاروانى ئاوه‌دانى يه ههلَنايهت كه لهسايهى ئيوه وه ده‌ستى پێ كردووه، دياره چاويان به‌وه ههلَنايهت كه به چاوى خۆيان ببينن خاكى ئه‌و وولاَته به‌ش به‌ش و پارچه پارچه بكرێت له‌لايه‌ن كۆمپانياكانتانهوه و هه‌ر به پاره‌ى ئه‌و ميللهته بكرێت به شوققه و سيتى و ڤيللا و به قيستى كورت و درێژ به‌سه‌ر خهلَكدا ساغ بكرێته‌وه.
يان چاويان به‌و كاروانى ته‌نكه‌رانه ههلَنايهت كه نه‌وتى ژێر خاكى ئه‌و وولاَته هه‌رزان فرۆش كراوه ده‌گوازنه‌وه و به ئاشكرا و به قاچاغ رِهوانهى توركيا و ئێرانى ده‌كه‌ن . يان چاويان به‌دروست كردنى دهولَهتى كوردى ههلَنايهت كه ئێوه‌ى بهرِێز و هه‌ردوو حيزبه‌كه چه‌ند سالَه خه‌ريك و ماندووى دروست كردنين، ئاخر ئه‌و گێژ و كوێرانه له‌چى تێ ده‌گه‌ن؟ چى ده‌بينن؟ ئه‌وان نازانن ئێوه پلانتان داناوه دهولَهتێكى كوردى دروست بكه‌ن ، كه ئيسرائيل له چاويا كوێره گوند بێت!!!
منيش كه نووسه‌رى ئه‌و چه‌ند دێره‌م هه‌ر وه‌ك ئه‌وان له شت حالَى نابم، وام ده‌زانى ئه‌گه‌ر خهلَك خۆپيشاندان بكه‌ن و په‌لامارى لق و مهلَبهندهكان بده‌ن وه‌ك له 17 ى شوبات رووى دا ، ئه‌وا به ناچارى ته‌قه‌يان لێ ده‌كه‌ن و رِێژوان و سوركێو و ئومێد و ده‌يانى تر كوژراو و بريندار ده‌بێت، تازه ده‌زانم كه بهبلاَو كردنه‌وه‌ى چه‌ند وێنه‌يه‌كى كۆنى مامه‌ش سه‌ر له‌و خهلَكه نه‌زانه ده‌شێوێنن و ده‌يكه‌ن به ته‌قه‌ى خۆشى و شين و شهپۆرِ ده‌خه‌نه مالى بيست كه‌سه‌وه كه بريندارى شه‌وى 17 ى ئاياربوون.
ئه‌و خهلَكه هه‌ر بۆ كوشتن و خاكى ئه‌و وولاَتهش هه‌ر بۆ هه‌رزان و تالاَن كردن باشه ، من تازه له حيكمهتى دروست كردنى ئه‌و هه‌موو مليار و مليۆنێره تێ ده‌گه‌م، تۆ هه‌ر دهولَهت دروست بكه، ئه‌گه‌ر مليار و مليۆنێرى تێ دانه‌بێت چۆن ئه‌و دهولَهته دروست ده‌بێت؟
من له‌كۆتايى دا داواكارم له بهرِێزتان كه ده‌زگاى پاراستن و ده‌زگاكانى زانيارى و دژه تيرۆر رِاسپێرن له‌لايه‌كه‌وه ئه‌و 30 كه‌سه كوێر بووه به سزاى شۆرِش بگه‌يه‌نن و ئه‌و بهلاَيه لهكۆلَ ئێوه بكه‌نه‌وه. ئێوه به دروست كردنى دهولَهتى كوردى و پاراستنى ئيتفاقيهى ستراتيژى و نه‌وت و مايار و مليۆنهكانهوه سهرقالَ بن زۆر باشتره له‌وه‌ى به 30 كه‌سى كوێره سهرقالَ بن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست