لەم وڵاتە و لە ژێر سێبەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەوەى بەعسى نەبووبێ و خیانەتى نیشتیمانى نەكردبێ و دەستى سوور نەبووبێ بە خوێنى كوردان، نە رێزى هەیە و نە هیچ پۆستێكى پێدەسپێردرێ. حاڵەتەكە گەیشتۆتە رادەیەك كە هیچ گومانێك بۆ ئەوە نامێنێتەوە كە هێنانە پێشەوەى بەعسیەكان لە ئیدارەى حكومەتدا، بە پلان و بەرنامە...