کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادی له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا

Thursday, 03/02/2011, 12:00




دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌برایه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی،به‌ڵام کۆمه‌ڵگای هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام وتارماییه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی ترسی به‌ تایبه‌ت خسته‌ دڵی پارتیه‌وه‌،مه‌ودای نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی دورتر کرده‌وه‌و جیاواز له‌ جاران و ئه‌مجاره‌ په‌رده‌پۆشکردن وشه‌رعیه‌تدان به‌ به‌م تاوانه‌ ئاسان نه‌بوو، پارتی هه‌موو ڕێگاکانی گرته‌ به‌ر تا به‌ لیژنه‌ ڕووزه‌رده‌که‌یا په‌یامێکی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان کرد و ویستی به‌ ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کان بڵێت ئه‌مه‌ چاره‌نوسی ئێوه‌یه‌.ئه‌م ڕوداوه‌ ،وانه‌یه‌کی هه‌ستیار بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ک پاشه‌کسه‌ی به‌ به‌ره‌ی ناڕازی و ئازادیخواز نه‌کرد، به‌ڵکوو هه‌ستیار تری کردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ته‌واوی ئه‌و بێمافی و زوڵمه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ کردویه‌تی و ئه‌یکاته‌وه‌. ئه‌م ڕووداوه‌ خاڵێکی جێکه‌وته‌ی مێژووی کۆمه‌ڵگای کوردستان بوو. به‌ دوای ئه‌م ڕوداوه‌ یه‌کجار گه‌وره‌یه‌ و له‌م ماوانه‌ی ڕابردودا چه‌ند هێرش و په‌لاماری سه‌رکوتگه‌رانه‌ی سیاسی ترمان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پارتیه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئازادی و هه‌وڵدان بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی به‌گشتی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و دره‌برینی بیروڕا، بینی.له‌وانه‌ به‌ دادگا گه‌یاندنی ڕۆژنامه‌کانی هاوڵاتی و ئاوێنه‌وڕۆژنامه‌و لڤین و داوا کردنی ملیۆنان دینار له‌ حه‌قی ئه‌و قسانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر به‌ پارتی به‌ تایبه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی کراوه‌ و به‌ گشتی سازکردنی فه‌زای ترس و تۆقاندن له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، ده‌سه‌ڵات تاوانه‌کانی گه‌وره‌و زۆرن وبه‌م پێیه‌ ئه‌گه‌ر درکاندن و قسه‌ له‌ سه‌ر کردنی ئه‌م تاوانانه‌ ببێته‌ تاوان ، ئه‌وا به‌شێکی گه‌وره‌ی میدیای کوردی وخه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ڕاکێشی دادگا بکرێن.ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ووردی مێژووی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان و به‌ تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی سه‌رنج بده‌ین ،ئه‌وا تێگه‌یشتن له‌م هاوکێشه‌یه‌ گران نابێت به‌ مانایه‌کیتر خوڵقاندنی ئه‌م فه‌زایه‌و کارپێکردنی ئه‌م یاساو رێسایانه‌ و دوا جار مه‌حکومکردنی ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کان به‌ زیندان و هه‌ڕه‌شه‌و هه‌ندێک جاریش به‌ مه‌رگ چیتر سه‌یر نابێت، ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌گه‌ر پایه‌ی هێزی واقعی کۆمه‌ڵگاو متمانه‌وباوه‌ڕی قوڵی تاک نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێ به‌ زه‌بری چه‌ک و ده‌زگای سه‌رکوتکه‌ر پایه‌ی خۆی بپارێزێ،هه‌بوونی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ئاسایش و زانیاری و پاراستن و ده‌یان گروپ و ناوی جۆراو جۆریتر ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ چیتر متمانه‌ی به‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌ماوه‌و ترسی له‌ ناوچوون و له‌ ده‌سدانی هه‌یبه‌تی وایلێکردوه‌ که‌ ده‌نگه‌ ناڕازیه‌کان کپکاته‌وه‌و ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ له‌ پێشی خۆی لابدات که‌ نیازی که‌م ڕه‌نگکردنه‌وه‌ی حوکمه‌که‌یه‌تی.به‌ڵێم ئه‌ه‌ی که‌ لێره‌دا زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ چیرۆکی سه‌رده‌شت و ئه‌وانیتر ده‌توانێ به‌شێک له‌ کارکردی ئه‌م ده‌سه‌ڵێته‌ بگۆڕی یان مێژوو وه‌ک هه‌ر ڕوداوێکیتر ئه‌ویش تێده‌په‌ڕێنێ؟ به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌ نه‌شیتوانیبێ به‌ ته‌واوی ده‌ستی ده‌ه‌ڵات له‌ کوشتوبر بگرێ، ئه‌وا توانی ببێته‌ ئه‌زمونێکی تاڵو ناخوازراو بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌، ئه‌م مێژوه‌ هه‌روا به‌ ئاسانی دوباره‌ نابێته‌وه‌ و جێگه‌وشوێنی ئێستای حاکمانی کوردستانیش ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ی کردوه‌. ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی دژه‌ ده‌سه‌ڵات وکاروکرده‌وه‌کانێتی.ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا جارێکیتر و به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ئازادی به‌گشتی و ئازادی ڕاده‌ربڕینو خۆپیشاندان هێرسی ده‌کرێته‌ سه‌ر و ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا به‌ ده‌سهاتوه‌ و فه‌رز کراوه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستانی بسێننه‌وه‌،ته‌قه‌لایه‌کی زه‌بونانه‌ی ئه‌وانه‌و ئامانج لێی ڕاگرتنی ئه‌و که‌وتن و تیا چونه‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ چاره‌نوس و نسیبی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌رزۆکه‌، ئازادیخوازان له‌ مه‌یداندا ده‌مێننه‌وه‌و ئه‌وان ده‌بێ بڕۆن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە