زانایان و سەراى ئازادى؟ بەشى یەكەم
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
كارى زانایانى راستەقینە بریتى یە لەفەرمان بەچاكەو ڕێگرى لەخراپە ئەم خۆپیشاندانانەش شێوازێكى تازەى هاوچەرخى فەرمان بەچاكەو ڕێگرى لەخراپەیە بێگومان خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات وناعەداڵەتى لەڕیزى خراپە گەورەكانە كەپێویستە كۆمەڵگابەگشتى بەڕویدا بوەستێتەوەوسنورى بۆ دابنێ ولەم پێناوەشدا دیوارى ترس بشكێنێ
*وەئەم ئەركە گەورە دەمانگێڕێ بەو ئوممەتەى كەباشترینە (كنتم خیر أمە أخرجت للناس تأمرون باالمعروف وتنهون عن المنكر)لەم كارەشدا پیاو وئافرەت هەردووكیان بەرپرسیارن (والمۆمنون والمۆمنات بعچهم أولیو بعچ یأمرون باالمعورف وینهون عن المنكر)واتەباوەڕدارانى ژن وپیاو هەندێكیان پشتیوانى هەندێكى تریانن هەردوكیان فەرمان دەدەن بەچاكەو ڕێگرى دەكەن لەخراپە ئەم خیتابە ڕووى لەژن و پیاوە وەك یەك .بۆیە دەڵێین لەڕوانگەى ئیسلامەوە ئافرەت مەخلوقێكى زەعیف وبێ دەسەڵات نى یە بەڵكو شانبەشانى براكەى هەڵگرى پەیامى ئیمانەو دژایەتى خراپە دەكات وبانگەشە بۆ چاكە دەكات ،كەواتە لەكاتێكدا(فەرمان بەچاكەو ڕێگرى لەخراپە)كارى هەموو مرۆڤێكە بەگشتى زانیان بەپلەى یەكەم دەبێ بەم كارە هەڵسن.
*هەبۆیەبەشدارى ئێمە لەمەیدانى سەراى ئازادیدا ئەركێكى شەرعى وەقتى یە وەشانازى یەكە دەبێتەكاڵاى باڵاى بەشداربووانى و مێژوویەكى پڕلەسەروەرى وجوانى دەبێت..هەربۆیە زۆر هەوڵ دەدەن بەترساندن وتۆقاندن وزیندانى و هەڵكوتانەسەرماڵان لەتاریكایى شەودا ،زانایان لەسەراى ئازادى جیابكەنەوە بەڵام ئەمە هەوڵێكى نەزۆك و بێ ئاكامە .
*سەراى ئازادى ماڵى راستەقینەى خۆمانەوخۆپیشاندەرانى سەراى ئازادیش گوڵ و قەڵەمیان بەدەستەوەیە نەك كەتەروفیشەك وزیندان
*ئێمەى زانایانى بەشداربوو بەویست وئیرادەى خۆمان چوینەتە سەراى ئازادى و وەبەویست وئیرادەى خۆشمان بەردەوام دەبین وەهیچ زەخت وفشارێك ساردمان ناكاتەوە و بەقەدەر خۆشەویستى ئەوان بۆ پارەو كورسى دەسەڵات ئەم خۆپیشاندانانەوسەراى ئازادیەكانمان خۆش دەوێت بۆیە بەردەوامین وبەردەوام دەبین.
(*)پێش نوێژو ووتاربێژى مزگەوتى نوورسى لەسلێمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست