شینێك بۆ بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردن لە سلێمانى كەوا لێوان لێوی گەندەڵى بووە
Wednesday, 18/01/2012, 12:00
جاكەخوازیك
دوابەدواى هەڵماڵینى ڕووى ڕاستەقینەى هەریەك لە لێپرسراوانى بەشی بەدواداچوون و ئامار لەگەڵ لێپرسراوى بەشی كارگێڕى بەڵام تاكو ئەم ساتە بەڕێزیان هیچ هەنگاوێكیان نەناوە بۆ چاكسازى لەم ناوەندەدا بفەرموون ئەمەش بەشێكى ترە لەو گەندەڵیانە :
بەڕێز لێپرسراوى بەشی بەدواداچوون و ئامار بەردەوامە لەسەر كارە گەندەڵیەكانى بەوەى كە بڕێك پارەى زۆر لە مراجعى بەڕێوەبەرایەتیەكە وەردەگرێت بەشێوەیەكى نایاسایی ئەویش بەوەى زۆر چاوقایمانە خۆی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى كەشفەكانى بەڕێوەبەرایەتیەكە و دوور لە چاوى بەڕێوەبەرایەتیەكەى واتە بۆ ئەوەى كەس ئاگادارنەبێت لەو بڕەى كەوا بەڕێزى لەو مراجعەى دەسەنێت بە بێ پسوڵەى ڕەسمى ، بۆ یە داواكارین لە هەموو ئەو پارێًزەرە بەڕێزانەى كەوا سەردانى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە دەكەن لەگەڵ هەر موراجعێك كەوا پارەى لێ وەرگیراوە بە شێوەیەكى نایاسایی (واتە زیاد لەو پارەیەى كەوا دەدرێت بە ڕووپێو كارو شارەزا) و هەموو ئەو ڕێكخراوانەى كەوا ئیدیعاى سەروەى یاسا دەكەن بفەرموون بە بەرزكردنەوەى سكاڵا بۆ دادگا بۆ ئەنجامدانى كاری یاسایی بەرامبەر ئەو بەڕێزە جونكە پێشتر لەم مینبەرە پیرۆزەوە هاوارمان كرد بۆ بەڕێزان وەزیرى داد , دەستەى داواكارێتى گشتى , دەشتەى سەرپەرشتیارى دادى بەڵام هیچ هەنگاوێكیان نەنا؟؟؟؟؟؟؟
بەڕێز لێپرسراوى كارگێڕی زۆر چاو قایمانە نزیكەى بایی (900,000) دینار ئینجانەى كڕیوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكە كە بڕەكەى بریتیە لە (35) ئینجانە لە كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتیەكە خۆی لە خۆیدا بەڕێوەبەرایەتیەكى زۆر بچووكە كەس نازانێت ئەو هەموو بە هەدەردانەى سامانی گشتى یە چیە بە دڵنیاییەوە دەڵێم كەوا سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیران لە هەولێرى پایتەخت ئەو هەموو بڕەى لە ئینجانە بۆ نەكڕاوە تاكە وەڵامى بەڕێز لێپرسراوى كارگێڕی بۆ ئەو كەسانەى كەوا پێی دەڵێن ئەو بەهەدەردانى پارەیە چی یە بەڕێزى دەڵێت كەوا بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەكانى داد هەڕەشەى ئەوەى لێكردووین كەوا هیچ بڕە پارەیەك نەهێڵینەوە لەو بودجەیەى كەوا بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكەمان دانراوە ئەگینا بۆ ساڵى ئایندە لە كاتى دیارى كردنى بودجە بۆ وەزارەتەكەمان هیچ بڕە پارەیەكتان بۆ دابین ناكەین , داواكارین لە بەڕێز وەزیرى دارایی و هاوكارانى لە وەزارەتى دارایی و بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەكانى داد وەڵامێكى باوەڕپێكەرمان بدەنەوە بۆ ئەوەى چیتر گومان لەو لێپرسراوى كارگێڕیەى بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردن نەكین ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست