(ئه‌م و ئه‌و بۆ له‌خۆت دڵگیر ئه‌که‌ی بۆ هیچه ئه‌ی که‌م فام) (به ناحه‌ق بۆ به‌گژ خه‌ڵقا ئه‌چی ئه‌ی بێ حه‌یا به‌سیه)
Saturday, 03/12/2011, 12:00
کوردستانپۆست: هۆنراوەیەکی دیکەی شاعیری بەناوبانگ رەمزی مەلا مارف، کە بە سەر سەرانی کورد و رووداوەکانی ئەمڕۆدا دێتەوە، بە باشمانزانی خوێنەرەە بەڕێزەکانمان ئاوڕێکی لێبدەنەوە و ئاشنایی پەیدا بکەنەوە بە مێژووی ئەدەب و سیاسەتی باو و باپیرانماندا. هۆنراوەکە بە ناوی (بەسیە) بوو، بۆ سەرنجڕاکێشان ئێمە ئەو ناونیشانەی سەرەوەمان لە کۆپلەیەکی هۆنراوەکە بۆ هەڵبژارد.به‌سیه
برا ده‌سداره‌کانی قه‌ومه‌که‌م ئێوه و خوا به‌سیه
له جاده‌ی دینی بێ پێچ وپه‌نا لادان و لا به‌سیه
له ڕێی ده‌سکه‌وتنی چه‌ن درهه‌مێ یا پارویه نانا
به جارێ ئابڕوی خۆ بردن و شه‌رم و حه‌یا به‌سیه
دڵی شه‌عبێکی وا بۆ مووچه‌یه‌کی که‌م له‌خۆکردن
له قه‌وم و قیله بوردن بۆ به‌راتی مه‌رحه‌با به‌سیه
له ڕووی ناکه‌سبه‌چه‌ی چه‌رداوه‌ڕووی سازنده‌دا وه‌ک لاڵ
له گه‌ڵ ئه‌شرافی که‌م دویی شه‌رمنا، چوون وچارا به‌سیه
له به‌ر پێی ناکه‌سی بێگانه‌دا که‌متر له مێرووله
له ڕووی خوێش و که‌س و کارا به وێنه‌ی ئه‌ژده‌ها به‌سیه
له قاپی غه‌یره‌دا چه‌شنی گه‌دا لاڵانه‌وه و که‌وتن
له ماڵی خزم و خوێشا ده‌س به خه‌نجه‌ر بۆ هه‌را به‌سیه
له دیواخانه‌که‌ی بێگانه‌دا ده‌سته‌و نه‌زه‌ر وه‌ستان
به وێنه‌ی خوبزه یه‌عنی نۆکه‌رێکی خانه‌زا به‌سیه *
که وه‌ک باڕۆکه فسده‌ی بۆ فسێکی ناحه‌زی تسکه‌ن
به تڕ ئیتر گه‌زافی گۆیژه کێڵان و چیا به‌سیه **
ئه‌وا میللییه‌ت و دینت له ڕێی بێگانه‌دا دانا
ئیتر گوێ دانه واته‌ی دوژمنی وه‌ک خۆنوما به‌سیه
له به‌حری ناحه‌زی و گێژاوی بگره‌و به‌رده‌دا تاکه‌ی
سه‌فینه‌ی فیتنه‌یت هه‌ر دێ و ده‌چێ، ئه‌ی ناخودا به‌سیه
به‌ناحه‌ق خوێنی یه‌کتر تاوه‌کوکه‌ی ڕشتن ئه‌ی قه‌ساب
ته‌نوری فیتنه بۆکێ دائه‌خه‌ی، ئه‌ی نانه‌وا به‌سیه
له ته‌کیه و خانه‌قا بۆ ده‌رئه‌چیت و ڕائه‌که‌ی یاشێخ
له شه‌رعی مسته‌فا بۆ لائه‌ده‌ی، ئه‌ی نامه‌لا به‌سیه
له ڕێگه‌ی ڕاستی و ئایین په‌رستیدا هه‌تا ئێستا
چ خواری و خێچ یه‌کت هاته پێش، ئه‌ی پێشه‌وا به‌سیه
به پیرانی ته‌ریقه‌ت باوه‌ڕی ببوایه گه‌ر سۆفی
به ڕیشی پانیا ئه‌ڕیا و ئه‌یوت، جا ڕیا به‌سیه
ئه‌م و ئه‌و بۆ له‌خۆت دڵگیر ئه‌که‌ی بۆ هیچه ئه‌ی که‌م فام
به ناحه‌ق بۆ به‌گژ خه‌ڵقا ئه‌چی ئه‌ی بێ حه‌یا به‌سیه
کڵاوت بگره با نه‌یبات و خۆت مه‌نوێنه ئه‌ی بێ مه‌غز
به وێنه‌ی بڵقی ده‌ریا، سه‌ر هه‌تا که‌ی پڕ هه‌وا به‌سیه
به ته‌نها مه‌رحه‌بایێ ئاخوڕی خۆت چونکه لێ گۆڕا
به ده‌نکێ جۆ زه‌ڕی، ناوت زڕا، ئه‌ی کابرا به‌سیه
به زه‌بری ئاڵه‌ت ئه‌و جاشولکه‌یه‌ی ئه‌خرێته جرتوفرت
به قیمه‌ت ترئه‌بێ، گه‌ر بێته سه‌ر به‌یع و شیرا به‌سیه
به سینی سینه فنجانی مه‌مک، ئه‌ی شه‌کره ژن جا تۆش
له ماڵی غه‌یره ، گێڕانی قاوه‌و شیر‌و چا به‌سیه
به شان و قۆڵی ڕووتی و سنگ و مه‌مک ئاواڵه هه‌ر وه‌ک بووک
له گه‌ڵ بێگانه‌دا بۆ جاده چوون و سینه‌ما به‌سیه
له لاوی تازه نوستووی گوێ که‌ڕی بێ باوه‌ڕی سه‌رخوش
چ ته‌ئسیرێ ئه‌کا وه‌عز و نه‌سیحه‌ت "ڕه‌مزیا" به‌سیه
* خوبزه/ به‌و که‌سانه ده‌ڵێن که به نانه سکی خزمه‌کاری بکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست