کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان(تاهیر كمال زادە)بۆ رێگا

Saturday, 09/05/2009, 12:00


ئەگەر دوو ملیۆن پارچە چەكمان هەبوایە هیچ گرفتیكمان نەدەبوو تائێستا كەس خەونى بەوە نەبینیوە مام جلال ببێتە سەركۆمار
شانازى بەپەكەكەوە دەكەین
لەمیانەى گفتوگۆیەكدا لەگەڵ گۆڤارى ڕێگا تاهیر كمال زادە سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان باس لەبەرنامەى كارى كۆنگرەكەیان و هەل و مەرجى سیاسى ناوخۆى كوردستان و چەند پرسیارێكى ترى تایبەت بەم مەسەلەیە دەداتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت كەدەوڵەتى كوردى خەون نیە. ئەگەر كۆنفرانسەكە نەتەوەیى بێت نابێت لێى بترسین
تاهیر كمال زادە سەبارەت بەو كۆنفرانسەى لەهەولێر بڕیارە سازبكرێت دەڵێت مادام ناوى كۆنفرانسى نەتەوەییە پێویست ناكات لێى بترسین چونكە نەتەوەیى مانایەكى گەورەیى هەیە ئەمما ئەگەر كۆنفرانس بێت و باسى هەندێ شتى تر بكەن كەمن لێرە ڕێگەبەخۆم نادەم باسیان بكەم چونكە زۆر بێ مانان ئەوا ناكرێت ناوى بنێنن نەتەوەیى لەڕاستیدا ئێمە هیواخوازین كۆنفرانسى نەتەوەیى بەڵگەنامەى ستراتیژى نەتەوەیی ئیمزابكات بۆ ئەوەى بدرێتە نەتەوەیەكگرتوەكان و پەرلەمانى ئەوروپا و تەواوى ووڵاتانى داگیركەر بۆ ئەوەى بتوانین فشاردروست بكەین بۆ بەرەو پێش بردنى چارەسەرى كێشەى كورد نەك چارەسەرى كێشەى ووڵاتان كەبەبونى كورد لەووڵاتەكانیان ناڕەحەت بوونە نەك ئاسودەكردنى داگیركەران لەسەرئەوەى كەدەیانەوێت چى بكەن چۆن ئیرادەى گەلى كورد بشكێنن و بۆیە بەڕاستى ئێمە دەبێت كێشەى خۆمان چارەسەربكەین نەك بۆئەوانە كۆببینەوە و چالأ بۆ براكانمان هەڵبكەنین ئێمەى گەلى كورد داواى هیچى زیاد ناكەین تەنیا داواى مافێكى سروشتى دەكەین كەبۆ هەموو نەتەوەییەك ڕەوایە بابۆئێمەش ڕەوابێت ئێمە لەگەڵ كۆنفرانسێك دا نین كەسۆزبداتە دوژمنان ئێمە چەند ساڵێكە لەئەوروپا سەرقاڵى سازكردنى ئەم كۆنفرانسەین و چەندجارێك بەمەبەستى هاوكاریكردن سەردانى هەرێمى كوردستانمان كردووە بۆ ئەوەى هاوكاریمان بكەن بەڵام ئێمە پشتگیرى كۆنفرانسى نەتەوەیى دەكەین لەهەرجێگەیەك ببەسترێت، تۆ دەڵێیت ئێمەپشتگیرى لێدەكەین بەڵام لەكۆنفرانسەكە وەك باس دەكرێت ئاماژەى مەترسیدار دەخرێنە ڕوو؟
تاهیر كمال زادە : بەڵێ ئێمە ئەوكاتەى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستانمان دامەزراند داوامان لەهەموو پارتە كوردستانیەكان كرد كەبێن دەستەى بەڕێوەبەرى بۆ سازكردنى كۆنفرانسى نەتەوەیى دروست بكەین ئەوكاتەش بەڕێز دكتۆر نورى تاڵابانى هات بۆ نوسینەوەى كارنامەى كۆنفرانسەكە! چونكە لەڕاستیدا كۆنفرانسى نەتەوەیى تەنیا دەعوەت كردنى چەند كەسێك نیە بۆ نانى نیوەڕۆ و بڵێیت فەرمون نان بخۆن و وەرنە سەر حازرى كۆنفرانس ئەوەیە لەڕاستیدا پێشتر ئامادەكارى بۆ كرابێت چونكە ئێمە لەئەوروپا چەندین كۆنفرانسمان ئەنجامداون پێشتر تەواوى كارنامەكەمان نوسیوەتەوە كەچ كەس و لایەنێك بەشداربن تیایدا و چ كاتێك دەست پێبكات و لەسەر چى قسە بكرێت و كەى كۆتایى پێبێت بەڵام لەڕاستیدا وەك ئەوەى باس دەكرێت و لەڕاگەیاندنەكان بیستومانە سەبارەت بەكۆنفرانسەكەى هەولێر من سەرم سوڕ دەمێنێت چونكە باسى شتى زۆر بێ مانا دەكرێت من دەپرسم كۆنفرانسى ئابانت بەسترا چ بەرهەمێكى هەبوو بۆ بزوتنەوەى كوردى بەڵام ئەگەر كۆنفرانسە نەتەوەییەكەش هەرهەمان شت بێت ئەوا ماناى خۆى لەدەست دەدات و نەتەوەیى نابێت بەڵام ئەگەر برایانى باشوور ناتوانن بیكەن باهاوكارى ئێمە بكەن لەئەوروپا ئەم كۆنفرانسە نەتەوەییە سازدەكەین،،،،
كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان شانازى بەوە دەكات كەبزوتنەوەى كوردى باكور هاوكارى دەكات
تاهیرى كمال زادە سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان ئەوە بەتۆمەت نازانێت كەپێیان بوترێت باڵێكن لەپەكەكە و دەڵێت یەكەمجار پەرلەمانى كورد لەئەوروپا لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەى بەهۆى سوێند خواردنیان بەكوردى لەپەرلەمانى توركیا ئەو ووڵاتەیان جێهێشت بوو لەئەوروپا دروست كرا بەرنامەى ئەوانیش دروستكردنى ئەو كۆنگرەیە بوو پێشتر ئامادەكارى بۆ كرابوو دیارە بزوتنەوەیەك پشتیوانى ئەم كۆنگرەیە دەكات بەڵام ئەگەر تەواوى پارتە كوردستانیەكان پششتگیرى ئەم بزوتنەوەیەیان كردبا ئەوا بەهێزتر دەبوو ئەگەرچى ئێستاش زۆر بەهێزە بەڵام ئەگەر تەواوى پارت و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان پشتیوانى لێبكەن ئەوكاتە هەنگاوى فراوانترى دەهاویشت ئەم بزوتنەوەیەش كەهاوكارى ئێمە دەكات جێگەى شانازییە سەبارەت بەوەى تۆمەتبارین بەباڵێك لەپەكەكە ئێمە ئەوە بەتۆمەت نازانین بەڵكو فەخر و شانازى پێوە دەكەین بەڵام من كارنامەى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان دەدەم بەگۆڤارى ڕێگا حەزدەكەم بڵاویبكەنەوە بزانن جگەلەوەى كارى نەتەوەیى هیچ كارێكى تر دەكەین یاخود لایەنگیرى هیچ و كەس و لایەنێكمان كردووە و پەیامە ڕاگەیاندراوەكانیشمان لەبەرژەوەندى هیچ كەس و لایەنێك نینە و تەواوى ئەندامانى ئێمە سەربەخۆنە تائێستا كارى سیاسیان لەناو هیچ پارتێكى سیاسی كوردیدا نەكردووە،
ئەوروپا ئێمە زۆرباش دەناسێت و دەستگیركردنەكەى كاك ڕەمزى كۆتایى هات،
سەبارەت بەدەستگیركردنى ڕەمزى كارتاڵ ئەندامى سەركردایەتى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان تاهیرى كمال زادە دەڵێت دیارە كاك ڕەمزى سیاسەتمەدارێكى گەلى كوردە و شۆڕشگێڕێكى گەورەیە و دۆسیەكەشى لەدادگا كۆتایی هات و شتێكى ئەوتۆ نەبوو كەپێى نیگەران ببین دیارە توركیا هەموو كوردێكى شۆڕشگێڕ بەدوژمنى خۆى دەزانێت و لیستێكیشى دروستكردووە و داویەتە پۆلیسى ئینتەرپۆل بۆ دەستگیركردنى سیاسەتمەدارانى كورد بەڵام هیچ كاریگەریەكى ئەوتۆى لەسەر ئێمە نەبووە چونكە ئەوروپا زۆر باش ئێمە دەناسێت لەنزیكەوە كارەكانمان دەبینێت ئاگادارە كەئێمە چى دەكەین و زۆربەى كۆنفرانسەكانیشمان لەناو پەرلەمانى ئەوروپا سازدەكەین لەڕاستیدا جێگەى خۆشحاڵیە كەئێمە لەئەوروپا زۆر ئازادین و هیچ كێشەیەكمان نیە.لەبەشێكى ترى گفتوگۆكەدا تاهیرى كمال زادە تەئكیدلەسەر ئەوە دەكاتەوە كەپاراستنى دەستكەوتەكانى هەرێمى كوردستان لەئەستۆى هەموو كوردێك دایە بەڵام نابێت كوردى باشووریش خۆیان بچوك بكەنەوە تەنیا بەناوى(4)ملیۆن كەسەوە قسەبكەن بەڵكو پێویستە بەناوى(40)ملیۆن كەسەوە قسەبكەن چونكە ئەگەر بەناوى(4)ملیۆن كەسەوە قسەبكەن ئەوا خۆ بچوكردنەوەیە سەبارەت بەوەى كەدەستكەوتەكانى باشوور لەمەترسیدان و ئێستا حكومەتى مالیكى خۆى بەهێزدەكات تاهیرى كمال زادە دەڵێت من لەساڵى 1985لەنامەیەكمدا كەبۆ مامۆستا كەریمى حیسامیم ناردووە و وێنەیەكى دەدەم بەگۆڤارەكەتان بەمەبەستى بڵاوكردنەوەى ئەوكات من ئەو ووشیاریەم داوە ئەگەر سبەى گۆڕانكاریەك بكرێت دڵنیام ئەوەى دێت لەهى پێش خۆى باشتر نابێت بۆیە لێرەدا بەپێویستى دەزانم بەبرادەرانى باشوور بڵێم خۆتان بچوك مەكەنەوە چونكە قسەكردن بەناوى (4)ملیۆن كەسەوە لەڕاستیدا خۆ سجن كردنە لەناو هەرێمى كوردستان دا بۆیە پێویستە هەرچى زووتر كورد ببێتە یەك چونكە ووڵاتانى دراوسێ بونەتە یەك پێویستە ئێمەش وەك كورد پەلە بكەین و ببین بەیەك لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆ سەرۆك كۆمارى عێراق كەباسى چەك دانان دەكات پێویست بوو لەجیاتى ئەم قسەیە بڵێت ئێمە كێشەى كوردمان لەووڵاتى خۆمان چارەسەركردووە بفەرموون ئێوەش كێشەى كورد چارەسەربكەن لەوەڵامى ئەوپرسیارەى كەئایا هیچ كاتێك كورد دەبێتە مەترسى بۆ سەر یەكترى سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان دەڵێت نانانا هیچ كاتێك كورد نابێتە مەترسى بۆ سەر براكەى بەڵكو ئەوەى مەترسیە تەنیا ووڵاتانى داگیركەرن چونكە ئەوان قازانجى كوردیان ناوێت و كورد هەمیشە حەزدەكات براكەى بەئازادى بژیت و قەت زیانى پێ نەگات لەڕاستیدا باشوورى كوردستانیش جگە لەكوردەكانى پارچەكانى تر هیچ كەسێك دۆستى نیە و ئەگەر ئەو دۆستانەشى لێبكەن بەدوژمن و لێیبكەنەوە ئەوا كارەساتێكى گەورە ڕوو لەم هەرێمە دەكات زۆر بەئاسانى لاواز دەكرێت و لەناودەبرێت،
لەكاتێكدا جلال تاڵابانى دەوڵەتى كوردى بەخەونى شاعیرانە ناودەبات بەڵام تاهیرى كمال زادە سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان ڕەتیدەكاتەوە كەدەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانە بێت و دەڵێت كورد گەلێكى(40)ملیۆنى ڕەوایە دەوڵەتى خۆى هەبێت ئەگەر پەنجا ساڵ پێش ئێستا باسى دەوڵەتى كوردى كرابا شتێكى تر بوو بەڵام بۆ ئێستا بوونى دەوڵەتى كوردى خەیاڵ نیە من لێرەوە دەپرسم هیچ كوردێك لەژیانى خۆیدا بینیویەتى مام جلال ببێتە سەرۆك كۆمار ناپێم وانیە كەس شتى واى لەخەونیدا بینی بێت من خۆم لەڕۆژهەڵات گەورە بوومە قەت خەونى وام دەزانى قەت ڕژێمى شا لەسەر حكوم لاناچێت و ڕژێمێكى تر شوێنى ناگرێتەوە بۆیە پێویست ناكات هیچ كەسێك گەلى خۆى بێئومێد بكات و ئایندەمان ڕوونە هەوڵبدەین دەوڵەتى خۆمان دەبینین،،،
(حوب وەتەنى مینەل ئیمان)
بۆ كورد بوو بوو بە جەهەنەم
سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەى كوردستان تاهیرى كمال زادە باس لەوە دەكات كە كورد چاوى لەگۆڕانكارى بووە و بۆ ئەمەش دەڵێت كاتێك خومەینى هاتە سەر حكوم هەموو ئێران پشتیوانى لێكرد تەنیا بۆ ئەوەى ڕژێمى شا لەناوبچێت بەڵام كەخومەینیش هات هەرهەمان سیاسەتى شاى پەیڕەو كرد و لەژێرناونیشانى (حوب وەتەنى مینەل ئیمان)كەوتە دژایەتیكردنى كورد و ئەم حوبەل وەتەنە بۆ ئێمەى كورد بوو بە جەهەنەم سەبارەت بەدەوڵەتى توركیاش هەروایە چونكە كورد حكومى ئەتاتوركى بینی بوو بۆیە هیوایان خواست كەئەم حكومەتەى بەناوى ئیسلامەوە كاردەكات جیاوازبێت لەحكومەتەكانى پێش خۆى بەڵام وانەبوو لەڕاستیشدا ئەوەى بۆ كورد جێگە خۆشحاڵیە ئەوەیە ئەگەرچى كورد خاكى داگیركراوە بەڵام تائێستا نەتوانراوە مێشكى داگیربكەن بەڵكو مێشكى كراوەیە توركیا ویستى بەسەلاجە و موجەمیدە و (trt6)كورد هەڵبخەڵەتێنێت بەڵام كورد ئەم جۆرە شتانەى قبوڵ نەبوو
دژى پەیوەندى نێوان هەرێمى كوردستان نین لەگەڵ دراوسێكان بەمەرجێك لەسەر بەرژەوەندى گەلى كورد نەبێت لەپارچەكانى تر،
بەڵام هەوڵى لەناوبردنى پەكەكە دەدرێت لەڕێگەى ئەم پەیوەندی و لیژنە سێ قۆڵیانەى دروستكراوە؟؟؟
نا وانیە ئەوان مەبەستیانە پێش ئەوەى پەكەكە لەناوببەن دەیانەوێت باشوور لەناوببەن باشە من لەو لیژنە سێ قۆڵیە دەپرسم بۆ نایەت كێشەى كەركوكمان بۆ چارەسەربكات بۆ نایەت مەسەلەى پێشمەرگە یەكلایبكاتەوە من نازانم سەرم سوڕماوە بۆ دەبێت دەستورى عێراقى لەشارەكان پیادە نەكرێت و بیانەوێت لەسەرى شاخەكان پیادەى بكەن باشە بۆ لەسەرەتاى دەستورەوە دەست پێناكەن بۆ دێن لەئاخیرەوە دەست پێدەكەن كاتى خۆى لەئێرانیش هەوڵدرا دوژمنایەتى لەنێوان هێزى قیادە موەقەتە و حیزبى دیموكراتدا دروست بكەن بەڵام ئەوكات كاك مەسحود ووتى كەس مافى ئەوەى نیە بەحیزبى دیموكراتیشەوە ئێمە لێرە دەربكات چونكە كوردستان هى هەمومانە و زۆرباشە ئەوكاتە بۆ تۆ ڕەوا بوو كوردستان هى هەمووان بوو بۆ ئێستا پێچەوانەوە بۆتەوە ئێستا باشوور بۆ ئێمە جیاوازە ئێمە وەكو كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان ئەمە ڕەتدەكەینەوە كوردستان لەسەر كەس تاپۆ نەكراوە هى هەموومانە،،،
ئەمریكا لەسەر خواستى ئێران پەژاكى خستە لیستى تیرۆرەوە
سەرۆكى كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان لەكۆتایى گفتوگۆكەیدا لەگەڵ ڕێگا و سەبارەت بەپارتى ژیانى ئازادى كوردستان دەڵێت ئەمریكا لەسەر خواستى توركیا پەژاكى خستە لیستى تیرۆرەوە بەڵام ئەم هەوڵەى ئەمریكاش نەیتوانى هیچ زیانێك بەپەژاك بگەیەنێت و توركیاش بۆ خۆ لێكنزیكردنەوەى لەئێران ئەم داوایەى ئاراستەى ئەمریكا كرد دیارە ووشەى تیرۆریستیش بۆ كورد شتێكى تازەیە چونكە داواى مافى خۆى دەكات بۆیە ئەم ووشەیەى بۆ بەكاردەهێنن باشە ئەگەر پەژاكیش وەكو پارتەكانى ترى ڕۆژهەڵات بێت دابینشێت ئایا ئێران بەزەیى بەكوردا دێتەوە لەگەڵ ڕێزم بۆ تەواوى پارتە كوریەكانى ڕۆژهەڵات بەڵام ئەوان چەندین ساڵە لێرە دانیشتونە ئەگەر لەئەنجامى ئەم دانیشتنە هیچ حیسابێكیان بۆ كرابایە پەژاكیش دەهات دادەنیشت بەڵام نا ئەگەر تۆ دابنیشیت دوژمن دەزانێت كەتۆ بێهێزبوویت لەڕاستیدا ئێمە بۆ خۆمان چەك بەگرەتنى دەزانین و ئەگەر ئازادیش بۆ گەلى كورد فەراهەم بێت ئەم چەكەمان هەر پێویستە بۆ پاراستنى بەڵام بێبەختى ئێمە وەكو گەلى كورد لەوەدایە كەچەكمان كەمە ئەگەر دوو ملیۆن پارچە چەكمان هەبوایە ئەوا هیچ گرفتێكمان نەدەبوو پێویستە ئەوەش بزانرێت ئێمە چەكمان بۆ وێرانكردنى ووڵاتى خۆمان نیە بەڵكو بۆ پاراستنى خۆمانە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە