کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەڤاڵان کادرو ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوک

Wednesday, 29/08/2012, 12:00


هەڤاڵان کادرو ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوک
سڵاو...

وەک لای هەموومان ئاشکرایە جگە لەتەکەتوول ودەستەو تاقم وناوچەگەری هۆکارێکی ترنییە بۆ لاوازی ولێکترازانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وئەگەر بمانەوێ رێگەلە لێکترازان ولاوازی یەکێتیش بگرین ئەبێ تەکەتوول نەهێڵین وبنەبڕی بکەین.
بەڵام وەک لای هەموومان روونە لەسەردەمی شاخدا تەنها نەوشیروان مستەفا هەبوو کە قیادەی تەکەتوولی ئەکرد ودژ بەخەتە گشتیەکەی یەکێتی ئەوەستایەوەو لەهەوڵی پەرەپێدانی ناوچەگەریدا بوو، لەدوای 1991 ولەسەردەمی شاریشدا تا 2003 یش هەرئەو دیاربوو کەخەتی ئیسلاحی دروست کرد لەبەرامبەر خەتی گشتیدا تادەرئەنجام جیابووەوەو بزوتنەوەی گۆرانی دروست کرد بەڵام هەندێک لەسەرکردەکانی ئیسلاح کەلەکاتی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی یەکێتیدا لێی جیابوونەوە لەگەڵی نەرۆیشتن ومانەوەو تەکەتوولێکی تریان دروست کرد کەئەویش تەکەتوولەکەی کاک کۆسرەت بوو، بەڵام تەکەتوولێک بوون زەرەروزیانی زۆریان لەپێگەی رێکخراوەیی وجەماوەری یەکێتی دا.
لەدوای ئەمانەو دانانی هەڤاڵ د. بەرهەم بەجێگری سکرتێری گشتی لەناو کادرو ئەندامانی یەکێتیدا دەنگۆو سەدایەکی باشی هەبوو وهەڤاڵان ئومێدێکی زۆریان لەسەر هەڵچنیبوو بۆئەوەی بەفکرێکی گەنجانەو هێزوو گوڕو تینێکی گەنجانەوە بێت وچارەسەری کێشەو قەیرانەکان بکات، کەچی ئەویش بێئومێدی کردین ولەجیاتی ئەوەی کاربۆ بەدەست هێنانی دەنگی زۆرینەی کادرر وئەندامانی یەکێتی بکات بەدژایەتی کردنی تەکەتوول ناوچەگەری کەچی هاتووە کۆمەڵێک خەڵکی لەخۆی کۆکردۆتەوە لەکەرکوک وئەیەوێ لەرێگای تەکەتوولەوە وبەهەمان رێچکەی جێگرەکانی پێشودا بروات.
ئێمە کادرانی کەرکوک ئەوەندەمان دەردو ئازار چەشتوە بەدەست تەکەتوولە ماڵوێرانکەرەکانەوە، بێزار بووین وبڕستمان لێبڕاوە وهیچ ئاواتێکمان بەتەکەتوول نییە، جاران لەم کەرکوکە دووخەت هەبوو خەتی گشتی وخەتی کاک کۆسرەت کەچی خەتەکەی کاکە بەرهەمیشی هاتە سەر، خەتی گشتی جەزرەبە خواردوو ترین خەڵک بوون لەم شارەو کەسیان نییە لەسەریان هەڵبداتێ ئەوەی مابووەوە هەر خەتەکەی کاک کۆسرەت بوون کەچی ئەوە کاک بەرهەمیش هاتە ناو کایەکەوەو لەجیاتی حیکمەتی گەنجانەو چارەسەر بۆ قەیرانەکان ئەویش هاتووە تەکەتوول ودەستەو تاقممان بۆ زیاد ئەکات.
بۆیە ئێمە وەک گروپی رێکخستنە ئازادەکانی کەرکوک رایدەگەیەنین بەتوندی دژی هەموو تەکەتوول ودەستەگەرییەک دەوەستینەوە بەتایبەتیش ئەم تەکەتوولە تازەیە، چونکە بەهۆکاری دەزانین بۆ لاواز بوون ولێکترازانی زیاتری ریزەکانی یەکێتی لاواز بوون دابران لەجەماوەرەکەی.
ئیتر بۆ پێشەوە لەپێناو یەک ریزی یەکێتیدا..
گروپی رێکخستنە ئازادەکانی کەرکوک
29/8/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە