پێویستە بەرهەم ساڵح و فواد مەعسوم مەحكەمە بكرینَ
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
ڕۆژی 9-1-2010 بەشی ڕوناكبیری مەڵبەند كۆرێكی بۆ دكتۆر نەجمەدین ساز كرد بە ناونیشانی (كورد و دنیای دەرەوە)لە هۆلی شەهید ئازاد هەورامی , دیارە ئیشارەتت بە دو خاڵی گرنگ
1- باسی مادەی 140 گوایە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدا كە كوردە مزایەدە بە سەر خەڵكی كەركوكدا دەكات بەڵام تاكو ئێستا ئەو مادەیەی نە خستۆتە ئەجیندای كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە جا بۆیە خەڵكی كەركوك و نوینەری كەركوكیەكان داوای مەحكەمە كردنی ئەو زاتە بكەن كە دكتۆر بەرهەم ساڵحە و یەكێكە لە كەمتەرخەمەكانی جێبەجێ نەبونی مادەی 140 دواتر هاتە سەر ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و پارێزگار وە هەركەسێكی تر لە وەزیر و ئەندام پەرلەمان و ...هتد , دیاری بكرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێ .
2- یەكێ لە ئەندام پەرلەمانەكانی كورد بە یەك دەست بەرزەوەكردن لە پەرلەمان 10 كورسی لەدەست داوە بۆ كوردستان بۆیە گەلی كورد نابێ لەو كەسە خۆش بێت و بە قەوارەی ئەو دە كورسیە موحاسەبە بكرێ كە دكتۆر فواد مەعسومە .
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێ كە نوینەرەكانمان لە بەغدا بە دەیان هەڵەی وایان كردووە و تێپەڕیوە و لیپرسراوە باڵاكانی هەردوو حیزبە زەبەلاحەكە دەزانن و ئەوانیش بە دكتۆر نەجمەدینیان وتووە بۆیە پێویستە لایەنی ئۆپۆزیسێون لەمەو دوا چاودێربن بەسەر ئەو بێخەمانەوە دیارە دكتۆر ئەبێ زیاتر ئاگاداری كەركوك بێت و وەعدی زۆریان داوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست