کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌بێت که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بگه‌ڕینه‌وه‌؟؟

Saturday, 06/03/2010, 12:00


که‌رکوک ئه‌و شاره‌ دێرینه‌ی که‌ له‌رووی جوگرافیاو مێژووه‌ وه‌ شارێکی کوردستانییه‌ و که‌س ناتوانێت نکۆلی له‌م راستیه‌ بکات و له‌ واقیعیه‌تی ئه‌وه‌ خۆی بشارێته‌وه‌ بیباته‌وه‌ بۆ ئه‌و دیو سنوری هه‌رێم ، هه‌ر له‌گه‌ل رزگار کردنی عێراق له‌ ده‌ست به‌عسیه‌کانه‌وه‌ کێشه‌ی که‌رکوک وه‌ک کێشه‌ییه‌کی سه‌ره‌ژکی له‌ نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستان ڵه‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌ هه‌موو قه‌واره‌ سیاسیه‌کانی کورده‌وه‌ له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ دان که‌ که‌رکوک و ناوچه‌ دابراوه‌کان بگه‌رێننه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که‌ کێشه‌ییه‌کی دوێنێ و ئه‌مرۆکه‌ی سه‌ر واقیعیه‌تی گۆڕه‌ڵانی سیاسی عێراقه‌ ، که‌رکوک و ناوچه‌ دابراوه‌کان ئه‌و سوێنه‌ کوردستانیانه‌ بوون که‌ ده‌سه‌لاته‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی عێراق به‌ هه‌موو توانا و هێزه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ گیانی ئه‌م ناوچانه‌ ده‌چوون تا کوردایه‌تی بسرنه‌و ه‌ و سوێنه‌کانیان بده‌ن به‌ عه‌ره‌به‌ لایه‌نگره‌کانی خۆیان که‌ ئه‌مه‌ش هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی سه‌ر گۆڕه‌ڵانی ئیستای عێراقه‌ . هه‌ر له‌گه‌ل به‌شدار بوونی کورد له‌ بنیات نانه‌وه‌ی عێراق مه‌سه‌له‌که‌ی که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان چه‌که‌ره‌ی کرد و که‌وته‌ به‌ باس و خواس و لێکۆلینه‌و ه‌ و گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێم ، و ناسنامه‌ی کوردستانیان ڵێ بده‌نه‌وه‌ ، هه‌ر له‌ جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ هه‌لڵه‌سێردراوه‌کان ، به‌لام وه‌ک ده‌زانین تا ئێستا ئه‌م کارانه‌ جێ به‌جێ نه‌کراون و که‌رکوک و ناوچه‌کان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه‌ ، به‌مه‌ش هه‌ول و کۆششی ده‌سه‌لاتی کوردی که‌مێک بێ ئامانج بووه‌ و ره‌نگه‌ زۆر جار به‌ سلبیاتێکی گه‌وره‌ دابنرێت ،و خه‌لکی ناوچه‌دابراوه‌کان بێ هیوا بوونه‌ له‌ جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 و گه‌رانه‌وه‌یان .تا ئیستا زۆربه‌یان گله‌یی و گازانده‌ی ئه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌که‌ن که‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیان بۆ ده‌سه‌به‌ر نه‌کراوه‌ که‌ مافی ڕه‌وای خۆیانه‌ وه‌ک هه‌ر کوردێکی سه‌ر ئه‌م خاکه‌ زۆر جاریش بێزارییه‌کی زۆر یان له‌ لا به‌دی ده‌کرێت و ره‌خنه‌ له‌ ده‌سه‌لات و سه‌رکرده‌کان ده‌گرن که‌ جگه‌ له‌ قسه‌ و باسی سه‌ر کاغه‌ز هیچی تریان بۆ نه‌کراوه‌ ،زۆر جار ئه‌م ڵرسیاره‌ له‌ ده‌سه‌لاتی کوردی و سه‌رکرده‌کان ده‌کرێت ئاخۆ بۆچی تا ئێستا قه‌واره‌ سیاسیه‌کان له‌ حکومه‌تی عێراق نه‌یانتوانیوه‌ که‌رکوک و ناوچه‌ دابراوه‌کان بگه‌رێننه‌وه‌ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ؟به‌لام تاکو ئیستا ئه‌م ڵرسیاره‌ بێ وه‌لامانه‌ بێ وه‌لام ماونه‌ته‌و ه‌ و به‌لکو له‌ هه‌مان کاتدا له‌ چاوڵێکه‌وتنه‌کانی ده‌سه‌لاتدارانی کورد باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئێمه‌ له‌ به‌غدا کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ماده‌ی 140 جێ به‌جێ بکرێت و که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم ئه‌ی تا ئێستا کوا ؟ ، ره‌نگه‌ خه‌لکانی ئه‌م ناوچانه‌ ئێستا که‌ زۆر بێزرابووبن له‌ ده‌سه‌لاتی ئێستا و ئه‌م که‌شه‌ی ئیستایان ڵێ خۆش نه‌بێت ، هه‌موو به‌لێن و ڵه‌یمانه‌کانی سه‌رکرده‌ کورده‌کانیان ڵێ وه‌ک مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زێک بوونه‌ و به‌ فوییه‌کی ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌بی وشک بونه‌ته‌وه‌ ، له‌گه‌ل بانگه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی قه‌واره‌ سیاسیه‌کانی کورد که‌ هه‌موو قه‌واره‌سیاسیه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ کێشه‌ی که‌رکوک چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بگه‌رێننه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم ، خه‌لکانیش جۆرێک بێزاریان ڵیوه‌ دیاره‌ چونکه‌ هه‌موو کات ئه‌مه‌ قسه‌ی سه‌رزاری ده‌سه‌لاتی کوردی بووه‌ ، به‌لام ره‌نگه‌ له‌لایه‌کی تر چاوه‌رێی به‌لێن و ڵه‌یمانه‌کانی ئه‌مجاره‌ بکه‌ن ئاخۆ کامه‌ قه‌واره‌ سیاسی ده‌توانێت که‌مێک تێنێتی که‌رکوکیه‌کان ناوچه‌ دابڕاوه‌کان به‌ قومێ ئاوی نیشتمان بشکێنێت ، و شاد بوونه‌وه‌ی خه‌لکی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ خاک و زێدی باب و باڵیرانیان ، که‌ چه‌ندین ساله‌ خه‌ون به‌م حه‌زه‌ ده‌بینن ، به‌لام لێره‌دا ڵرسیارێکی دیته‌ ئاراوه‌ یاخۆ گه‌ر که‌رکوک دلی کوردستان بێت ئاخۆ چۆن کوردستان تا ئێستا بێ دڵ ژیاوه‌ ؟ یان ئه‌گه‌ر که‌رکوک قودسی کوردستان بێت ئاخۆ بۆ تا ئیستا کوردستان ئه‌م قودسیه‌ته‌ی نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ نێو ناخی و تا حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی بێنێته‌ دی ؟ بۆیه‌ نه‌مان زانیوه‌ مرۆڤ بێ دل بژیت و قودسیه‌تی له‌ ترس دابێت ،

لێره‌دا ده‌لێین ئاخۆ ده‌بێت ئه‌مجاره‌ که‌کوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ باوه‌شی دایک ؟؟؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە