سەرۆك جاشێكى ئەنفالچى گەرمیان بەرەو ئەڵمانیا كەوتە ڕێ.
Friday, 26/11/2010, 12:00
(ئیسماعیل عەزیز ئاغا) كە یەكێكە لەو كۆنە سەرۆك جاشانانەى لە لایەن دادگاى تاوانەكانەوە بڕیارى گرتنى لەسەرە لە سەر دۆسییەى ئەنفال، كەتە ڕێ بەرەو دەوڵەتى ئەڵمانیا، كوڕێكى بە ناوى(شاخەوان) لە ئاڵمانیایە دەعوەتى بۆ ناردووە. ئەم كۆنە سەرۆك جاشە لە عەمەلیاتى ئەنفال بەشدری كردووەو جاشەكانى برێكى زۆر سەروەت و سامانى دیهاتەكانیان بە تاڵان بردووە هە روەها خەڵكى بە زۆر كردووە بە جاش، بۆ نموونە كەسێك پاش ئەوەى پێناسەو دەفتەر خدمەكەى دەداتى بۆ ئەوەى ناونوسى بكات، پاشان ئەو كەسە پاشگەز دەبێتەوەو داواى ئەو شتانەى لێ دەكاتەوە، ئیسماعیل زۆر جوێنى پێ دەدات و ئیهانەیەكى زۆرى دەكات لەبەر ئەوەى جاشێكى كەم نەبێتەوە. ئەم مرۆڤە مرۆڤێكى نەفس نزم و پارەپەرستەو چەندین جار لاى كەسە نزیكەكانى خۆى وتویەتى من پەشیمان نیم جاشایەتیم كردووە. ئەوەى ڕاستى بێت نازانم ئایا لە ڕێگاى فرۆكەخانەى هەولێر یان سلێمانییەوە كەوتووەتە ڕێ، داوا لە كوردە چالاكەكانى ئەورۆپا دەكەین ئەنتەرپۆلى لێ ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوە تەسلیمى دادگاى تاوانەكانى بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست