کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ هەموو قەوارە کوردیەکان (لیستى گۆڕان ، لیستى هاوپەیمانى پارتى و یەکێتى و 10 حیزبى دیکە ، کۆمەڵ، یەکگرتوو)

Thursday, 11/03/2010, 12:00


 تا ئەو جیگەى بینیمان لە ڕاگەیاندنە فشەکانتانەوە لە دەستپێکى هەڵمەتى هەڵبژاردنەوە لە 25-7 وە 7-3 بە تەواوەتى یەکترتان سوک چروک و ڕەزیل کرد ئێستا کە دەبینین هەڵمەت تەواو بو هەڵبژاردنیش کرا یەک دوو ڕۆژى دیکەش ئەنجامەکان ڕادەگەینرێت هەرکەسەو سەنگینى خۆى بۆ دەر دەکەوێت لە ناو جەماوەرى کوردستاندا با بینە سەر پێچى مەبەستەکەما. ئێمەى جەماوەر و ڕۆشنبیرو نوسەرو خوێنەرو لاو و پیرو منداڵ و ژن و کچ و تێکڕاى چینەکانى کۆمەڵگا داواکاریمان ئەوەیە ئێوە دەچنە بەغداد تکا دەکەین لەوێش یەکترى ئەوەندە سوک و چروک و ڕەزیل مەکەن ئەوەندە پیاوەتیتان تیا بێت تەنها بۆ جارێک دەست بخەنە ناو دەستى یەک و بۆ مافە ڕەوا کانمان هەوڵ بدەن ئەوەندە مەرد بن و تێ بکۆشن مادەى 140 جێ بەجێ بێت و شەڕى ناوچە دابڕاوەکان بکەن ئەوەندە پیاوەتى بنوێن با ئێمەى هاوڵاتى دڵمان پێتان خۆش بێت ئەوەندە سەرشۆڕى ئەمو ئەو مەبن تەنها فکرو خەیاڵتان شەوى سورو ژن و عانە نەبێت ئێمە میلەتێکین هیلاک و ماندووى دەستى خیانەتەکانى ئێوەى گەندەڵانى کوردستانین. دەبا چیتر ئەو شتانە بەلاوە بنرێت و هەوڵ بدرێت ژیانى ئەم گەلە هەژارە بەرەو چاکتر بچێت . ئەگەر چاکیش نەبن و هیچ تان پێ نەکرا خوا تەخت و تاراجتان لە ناو بەرێت لەکۆڵ ئەم میلەتە ببنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە