کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت و قەیرانى بێپلانى ؟

Sunday, 06/12/2009, 12:00


نەبوونى سیستەمى بەرێوەبردن و پلانى باش لە حكومەت زۆر جار قەیرانى گەورە دروست دەكات بەتایبەتى لە وڵاتانى تازە پێگەیشتوو , خۆمان گوتەنى ئیًَمە هێشتا هەرێمێكى تەواو دانپینراویش نینە لەلایان دەروجیران و حكومەتە مەركەزیەكەى خۆشمانەوە ، چونكە مەركەزیەت و دەسەڵاتى رەسمى هەر لاى خۆیانە ،بوینە تۆپیك و لە ساحەى سیاسى خۆیان یاریمان پێدەكەن 0كەوابوو ئەبێ زۆر وریاو زیرەكانە كارووبارو ئەركەكانمان رابپەرێننین بەڵام ئەوەى ئەمرۆ لەهەندێ كاروبارى حكومەت و دەسەلاتى وەزارەتەكانى خۆمان ئەى بینین جێگاى پرسیار و سەرسورمانە كە نەبوونى هەماهەنگى و بێ پلانى خەریكە ببێتە مۆدیلیك و كارەساتى گەورەى لێبكەوێتەوە 0 لێرەدا لایەنى پەروەردەیى و مووچەو پرۆژە خزمەتگوزاریەكان ئەكەینە سەكۆى قسەكانمان .لەبوارى پەروەردەییەوە گەر دەست پێبكەین دەبینین پەروەردە لە هەریمى كوردستان بەشیوەیەكى زۆر نزم ئەبینرێ. ئەویش هۆكارى ئەو سیستەمە هەرەمكى و بێ بەرنامەیى َكە حكومەت لیى بەرپرسیارە وە نەبونى كەسى كاراو پسپۆر لەشوینى كارو بەفیرۆدانى سەدان ملیۆن دیناربۆ چارەسەر كردنى لایەنى پەروەردەیى و خوێندن كەچى تا ئیستا بەدەست رەوشى خەراپى خویندن و نەبوونى پلان بۆ ئایندەى خویندكاران دەنالینى،كەسالانە لەكاتى وەرگرتنى قوتابیا لە زانكۆدا ئەبنرى چ كیشەیەك دروست ئەبێ ،لاوازى ئاستى توانستى قوتابى و جیا لە بەفیرودانى كات و كردنەوەى چەندین كۆنفراس بەناوى خویندنەوە ،ئەمەش بۆتە كیشەیەكى گەورەى ئیمە لە بوارى پەروەردەوە كەزۆر گرنگە بۆ هەریمیكى وەكو ئیمە كەتازە پى ئەگەین بۆ داهاتوومان كە هەوڵى تەواوى بۆ بدرى لەرووى گەشەسەندن و لەناوبردنى قەیرانەكانى.وە لەلایەكى تر گەر تەماشاكەین لەبوارى پرۆژەو خزمەتگوزاریەوە حكومەت دریخى نەكردوە ، بەلام لەبوارى نیشتەجیكردن هەنگاوى سەقەتى زۆر ناوە بۆ نموونە كەرتى تایبەت كارى كردوە بۆ بوارى نیشتە جیكرن بەلام بەم جۆرە هەولە ناگوترى ئامین كە تۆ ڤیلاو خانووى 15 دەفتەرى كیشەى كریچى خەلكى برسى چارەسەر كەیت یاخود پرۆژەى شوقەى كە بۆ خەلكى كریچى تەرخان ئەكەى بۆچى ئەبیت بە كۆمەلێ شەرتى بیماناو نەشیاو دابنرى ئەى گەنجى تازە ژن دینى پیوستى بەخۆ ئامادەكردن هەیە ئەو كات پیویستى بە خانوو و یان شوقە ئەبى تۆ ئەو مەرجانەى بۆ دانیى چون ئەتوانى بیر لە پیكهینانى خیزان و خۆ ئامادەكردن بكاتەوە یاخود پرۆژەى ڤیلاو شوقەى تایبەت و خانووى مۆدرین و گوندى بیانى ریگە نیە بۆ چارەسەر كردنى قەیرانى نیشتەجیبوون و بوژانەوەى ئابوورى، ئەمە داتەپینى رەوشى ژیان و گوزەرانى خەلك برسیەتى و هەژاریە ئەو كات ژیان بۆ دوو چینە ئەویش زۆر دەوڵمەند مامناوەندیەكەیە،خەلكى هەژار جیى نابیتەوە و مرۆڤ تووشى كارەساتى مرۆیى ئەبیت.وە لەهەمان كاتدا گەر سەیرى رەوشى مووچەو خزمەتى چین و تویژەكانى حكومەت بكەین لەمەشدا جیاوازیەكى زۆر هەیە ، ژیانى هەرتاكیكى فەرمانبەر گەر تۆ رچاوى بارودۆخ و گوزەرانى ئەو كە كەسەنەكەى داتایى نەبى دیارى بكات ئەمەش خۆى بریتیە لە قەیرانى،گەنجیك تازە زانكۆ تەواو دەكات پێویستى بە خۆ ئامادەكردن و بژیوى ژیان هەیە بۆ ئایندەى گەر تۆ نەتوانى لەسەرەتاو موچەیەكى باش و ژیانیكى باشى بۆ بوگزەرینى چى لەوەیە لە پیریدا زەوى پی بدەیى و مووچەى باشى پێ بدەى؟!یاخود مامۆستایى ئەوندە هیلاك ئەبى لەگەڵ منداڵیك بە مێشك وجەستە جیاوازى چیە لەگەل مامۆستایەكى زانكۆ رەنگە بەچاریگى ئەو ماندوو نەبێ معاشەكەى سێ بەرامبەرى ئەو ماۆستا هەژارەیە رەنگە هیندە بیر لە گوزەران هەژارى و كریچیەتى بكاتە وە بیرى دەرس وپیگەیاندنى قوتابیەكە وەلانێ ئەمەش كارەساتیكى گەورەترە؟ ئەى فەرمانبەرى لە 8 بەیانى تا 3 دەوام بكات و ئەندام پەرلەما ى مانگى یەك جەلسەى هەبێ 10 بەقەدەر فەرمانبەرەكە وەرگرى كەى ئەمە یاساو ریساو نەریتى مەدەنى و پیشكەوتنى ولات و ئاوەدانكردنەوەو خولقیتى مرۆڤایەتیە؟بەرتەسك كردنەوەى ژیان كەمكردنەوەى عومرى دەسەلاتى خۆتانە لەولات چونكە هەر حوكم ریسایەك دژ بەخەلك ئیرادەى میلەت بى تەمەن كورتەو ناگاتە ئامانج ئەمە بەشیكە لەقەیان و بى پلانى حكومەت كەپیویستە ئاورى لى بداتەوە؟وە كە ئیستا سەرەتاى حوكمەتە تازەكەمانە پێویستە گۆران و پیداچونەوە لە شیوازى حوكم و بەروەبردن وپلانى باش بۆ ئایندەى خەلك و باشتركردنى ژیانیان دابین بكریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە