کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر بەرهەم سەرۆك وەزیرانە یان هێرۆ تاڵەبانى؟

Thursday, 03/02/2011, 12:00




بەرهەم ساڵح ومەسعود بەرزانى هەر كاتێك لە شاشەى تەلەفزیۆنەكانەوە قسە دەكەن، ئەگەر یەكێك چاودێرى كردارەكانیانى نەكردبێت دەڵێت ئەمانە لە شەو ڕۆژێكدا كوردستان دەكەنە سویدو نەرویج و دەنیمارك، بەرهەم دەڵێت كردار شەرتە، فەرمون تەماشاى ئەم كردارانە بكەن:
ـ بەرهەم كاتى خۆى كە سەرۆك وەزیران بوو ئەویش هەر وەك و سەدام و كۆسرەت و ەنیچیر و عیماد ئەحمەد بە ئاوى حەمام پیاوەتى كردووەو مەكرەمەى بەخشیوەتەوە، بۆ نموونە وەرەقە بۆ مەلایەك دەكات مانگى تەنكەریك نەوت لە حكومەت وەربگرێت و لەبازارى ڕەشدا بۆ خۆى بیفرۆشێت، ئەمە نموونەیەكەو دەیانى دیكەى واش لەبەردەستدا هەیە.
ـ كاتێك مەلا سەعید لە ئیدارەى گەرمیان دوورخرایوە خەڵك چاوەڕوانى ئەوە بوو بەرهەم داواى سیڤى دەكات و چەند كەسێك سیڤى خۆیان تەقدیم دەكەن و لە ئەنجامدا باشترینیان هەڵدەبژێرێت، بەڵام كەسێك بە ناوى سەڵاحى كوێخا دانرا كە خەڵك تەنها باسى خانووە زەبەلاحەكەى دەكات كە لە كەلار دروستى كردووەو هیچى تر، برادەریك وتى لەوە دەچێت هیرۆ خان داینابێت نەك بەرهەم.
هەروەها پیاوە دەستەڕاستەكەى مەسعود كەریم سنجارى بانگى مەلا سەعیدى كردووەو پێى وتووە ئوتۆمبێلى فەرمانگەو چەك و تفاق ئەوەى لاتە بیبە بۆ خۆت و دە پاسەوانتیش بۆ دادەنەین، مەلا وەرینەگرتووەو وتویەتى من بۆ ئەم شتانە كوردایەتیم نەكردووە، باشە ئەگەر هەر بەرپرسێك لەسەر پۆستەكەى نەمێنێت و كۆمەڵێك شت و مەكى حكومەت ببات مەگەر حكومەت هەر بەوە ڕابگات شت بۆ فەرمانگەكان بكرێت، یان كەسێكى وەك مەلا سعید كە بەدرێژایى تەمەنى خراپەى بۆ هیچ كەس نەبووە دە پاسەوانى بێ ئیش و كارى بۆ چییە؟.
ـ بەرهەم بڕیارى داوە ئۆتۆمبێلى حكومەت دواى دەوام كارى شەخسى پێ نەكرێت كەچى تەنها حبر بوو لە سەر كاغەز، كاتێك لێیان پرسى كە بڕیارەكەى جێبەجێ ناكرێت، بەرهەم وتى من بڕیارم دەركردووەو ئەوە كارى وەزارەتى ناوخۆیە جێبەجێ ى بكات، باشە ئەگەر وەزارەتێك بڕیارى سەرۆك وەزیران جێبەجێ نەكات ئیتر ئەمە چۆن حكومەتداریەكە؟.
ـ بە پێى ئەو كەسانە بێت كە تازە دادەنرێن لە پۆستە جیاجیاكاندا لەوە دەچێت بەرهەم هیچ كردارێكى بەدەست نەبێت بۆیە هەق نیە بڵێت كردار شەرتە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە