له ساڵیادی له سێداره‌دانی کاروان عوسماندا ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی چوار ستار کرایه وه
Friday, 01/10/2010, 12:00
ئێواره ی رۆژی پێنجشه ممه 30-09-2010 له کاتژمێر چواری پاش نیوه ڕۆ له شاری سلێمانی به ئاماده بونی رۆژنامه نوسان و هونه رمه ندان و ڕوناکبیران و په‌یامنێری گه‌لی کوردستان و جه‌ماوه‌ر ناوه ندی ڕاگه یاندنی چوارستار کرایه وه . کردنه وه ی ئه م ناوه نده هاوکاته له گه ڵ تێپه ر بوونی نۆزده ساڵ به سه ر له سێداره دانی هونه رمه ندی گۆرانی بێژ‌و گیتار ژه ن و په خشاننوس کاروان عوسمان.
سه ره تاحه‌مه عومه‌ر عوسمان ناسراو به جه‌نه‌رالی پایز ناوه نده که ی کرده وه. پاشان به ڕێوبه ری چوارستار کاروان حه مه تاته به خێر هاتنی ئاما ده بوانی کرد‌و وتارێکی پێشکه ش کرد دواتر هه‌ریه‌ک له کامه ران عوسمان برای کاروان عوسمان و حه‌مه عومه‌ر عوسمان و نوێنه‌ر ئه‌حمه‌د وته ی خۆیان پێشکه‌ش کرد‌و پیرۆز بایی خۆیان ئاڕاسته ی چوارستار کرد‌و باسیان له هونه ری ئه مڕۆی کوردی و گرنگی میدیای ئه له کترۆنی کرد.
سه باره ت به کردنه وه ی ناوه نده که له م کاته داڕۆژنامه نوس سالار جاف ووتی
ئێمه هه‌رچه‌نده له ڕووی ته‌کنیکی و ئیداریه‌وه ناه‌نده‌که‌مان هه‌ندێک ئاماده‌کاری مابو به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی سی ئه‌یلول ساڵیدای له سێداره‌دانی هونه‌رمه‌ند و گیتارژه‌ن کاروان عوسمانه ، بۆیه کردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌که‌مان وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ ئه‌و خه‌رمانه جوانیه‌ی کاروان بۆی به جێهێشتین خسته ئه‌م ڕۆژه‌وه ، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی چوار ستار ناوه‌ندێکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه و بێ ئه‌وه‌ی له ژێر فلته‌ر و چاودێری هیچ لایه‌نێکدا بێت سه‌ربه‌خۆیانه کار ده‌کات بۆ خزمه‌تکردن به هونه‌ری کوردی ، وه هه‌وڵدانێک بۆ زیاتر سود وه‌رگرتن له‌و دنیایه‌ی ئینته‌رنێت و ئه‌له‌کترۆنیه‌ت ئه‌مڕۆ فه‌راهه‌می کردووه ،
ئێمه کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌مان هه‌یه که ئیشه‌لا له ماوه‌کانی ئاینده‌دا پێشکه‌شیان ده‌که‌ین.
چوارستار: ناوه ندێکی سه ربه خۆی ڕاگه یاندنی کوردییه، خۆبه شانه به شێوه یه کی سه ربه خۆ بێ ئه وه ی له ژێر چاودێری و فلته ری هیچ که س و لایه نێکدا بێت جگه له هه وڵ و ئه زمونه کانی ستافی ناوه ند، به شێوه یه کی پرۆفیشناڵ هه وڵ ده دات ببێته سه رچاوه یه کی متمان پێکراو و ڕاسته قینه ی ڕاگه یاندن له بواری ئه له کترۆنیدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست