کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ ئەوە بۆچى لەحكومەتەكەی كردار شەرتە...كەس باس لە دزی وگەندەڵییەكانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و دەست وپێوەندەكانی ناكات؟

Thursday, 10/11/2011, 12:00




لەسەرەتای كابینەی چوارهەمەوە دەستەی وەبەرهێنان زیاتر پەرەی پێدراوهەڵبەتە مەبەستم لە لەگرنگی پەرەپێدانی ئەو بەناو دەزگایە تەنها بۆ ئەوە دامەزرێنرا كە پارەیەكی زۆری بۆ تەرخان بكرێت و لەدوا جاریشدا تەنها بۆ بەرژەوەندی تاكە شەخسی خۆیان پارەكەش سەرف بكرێتەوەو پرۆژەكانیش بەناوی هەندێك لە دارودەستەكانیانەوە وەربگیرێتەوەو دواجار بفرۆشرێتەوە بە پارەیەك كە لە عەقڵی هیچ كەسێكدا نییە,وە حەزیش دەكەم كەئاماژە بەوە بكەم كە ئەو دزی و گەندەڵییەی لە كوردوستانی باشوور ڕوودەدات ودەبینرێت باوەڕناكەم لەهیچ وڵاتێكی سەر ئەم زەمینە ڕوبدات ,ئەوە چەندین ساڵە دزوو گەندەڵێكی وەكوو(هێرش موحەڕڕەم)لەو دەزگایەدا كابینە لەدوای كابینە كار ی پێ دەكرێت , دیارە بەلای ئەم حكومەتانەوە وایە كەتەنها ئەو كارە بەو دزو گەندەڵانە نەبێت بەكەسی تر ناكرێت وە لە هێرش موحەڕڕەمیشیان باشتر پێ پەیدا ناكرێت,بەلای منەوە یەكەم تاوان بارو یەكەم شەخس كەپارەو سەروەت وسامانی ئەم وڵاتەی بەهەدەر دابێت ئەم شەخسە گەندەڵەو دەست وپێوەندەكانێتی,هەرچی زەوی كشت وكاڵی وناكشت وكاڵی بوو هەر هەمووی درا بەچەند شەخسێك چ لەسلێمانی وچ لەدهۆك و هەولێرئەوانیش هەر هەموویان كردە پارەو لەبانكەكانی ئەوروپا قەرە پەستیان كردووە,ئەمڕو لەكوردوستاندا تەنها چەند كۆمپانیایەك هەیە كە پارەو سامانی ئەم وڵاتە بەهەدەر دەدەن وسوود مەندن ئەویش كۆمپانیای (قەیوان)ە كەموڵكی شەخسی (بەرهەم سالح)ەوهەرچی پڕۆژەیكی زەبەلاح هەیە لەڕێگای ئەم كۆمپانیا تاوان بارەوە دابەش دەكرێتە بەسەر كۆمپانیاكانی تردا ئەویش پاش ئەوەی كەبەشی شێری بۆخۆی برد,وە هەروەها كۆمپانیای (نۆكان)كە خاوەنەكەی هێرۆیە وەهەروەها لەهەولێرو دهۆكیش هەر هەمووی هی بنەماڵەیەو بەدەیان كۆمپانیای لەو جۆرانە....هتد,لەناو ئەم دەستەی بەناووەبەرهێنانەشدا چەندین دزوو گەندەڵی تێدا دەبینرێت كە هەر هەموویان بەئاشكرا بەرتیل و ڕەشووە وەردەگرن كەیەكێك لەهەرە دزوو گەندەڵەكان نا خاتوو (نەورۆزمەولودە)كە بەڕێوەبەری گشتی بەشى یاسایە لەم دەزگا گەندەڵەدا ,ئەگەر هەر كۆمپانیایەك یان شەخسێك پڕۆژەیەك پێشكەش بكات بەلای (نەورۆز مەولود)دا دەبێت بڕوات ئینجا لەڕێگای دەست وپێوەندەكانییەوە بەناوی ناپارێزەر(سامان) وە قسەی لە گەڵدا دەكرێت وئەگەر ئەوكۆمپانیایە یان ئەو شەخسە ئامادەیی خۆی دەربڕی كە (بەش)بداتە ئەم دزوو گەندەڵانە ئەوەكارەكەی بۆ بەڕێ دەكرێت وبەزووترین كات لەدۆنمێك زەوییەوە تاكو سەدان دونم بەپێی ڕەشووەكە ی كەدراوە پێیان دەدرێت وەبۆیان تەرخان دەكرێت,خۆ ئەگەر خوانەخواستە بەپێچەوانەوە حێەیان پێ نەدرا ئەوە ئەوراقەكان لەژوورەكەی (نەورۆز مەولوددا)دەبێ مشك بی خوات , من زۆر گەش بینم وەبەپشتیوانی خوای گەورە هەر دەبێت ڕۆژێك بێت ئەم دزوو گەندەڵانە لەناو قەفەزی دادگادا دابڕزێنرێن وبەر سزای عادیلانەی ئەو میللەتە بكەون وهەرچیشیان دزییوە لە بینا قاقایانەوە بهێنرێتەوە دەرێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە