کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیم ببورە ی هونەرمەند ئەژدەر وەهبی لە ماوەی یەک هەفتە دا بۆجاری دوەم کۆمپانیا کۆرەک موسیک سیدی لیم ببورە کۆپی کرد

Friday, 06/02/2009, 12:00


بیلال.سەنگەسەری؛لێم ببوره‌ ناونیشانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ یه‌ که‌ جه‌ماوه‌ر ماوه‌کی زۆره‌ له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ له‌چاوه‌ڕوانی دابوون، چاوه‌ڕوان کردنی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ له‌ لایه‌نی جه‌ماوه‌رێکی زۆره‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه‌ بۆ ئێمه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندێکی ناوداری وه‌ک ئه‌ژده‌ر وه‌هبی بێت، هه‌موومان ئه‌ژده‌ر وه‌هبی ده‌ناسین ئه‌و هونه‌رمه‌ندێکه‌ زۆرێک له‌ ئێمه‌ له‌ ساته‌ خۆش و ناخۆشه‌کانماندا په‌نا بۆ ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌به‌ین، ئه‌ژده‌ر ده‌رکه‌وتنی وه‌ک گۆرانیبێژ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای مناڵی له‌ یه‌که‌م ڤیستڤاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌ گۆرانی (دایه‌ گیان من له‌ پێ که‌وتووم) که‌ وه‌ک دیاری یه‌که‌م کاری هونه‌ری پێشکه‌ش به‌ منداڵان و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کرد له‌و کاته‌وه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ بۆ هه‌میشه‌ بووه‌ته‌‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی و کار له‌ دوای کاره‌ هونه‌رییه‌کان سه‌رکه‌وتووتر و پر جه‌ماوه‌ر تر بووه‌، هونه‌رمه‌ند له‌ پێناو به‌ زانست بوونی خۆی له‌ هونه‌ری موزیکا ده‌چیته‌ په‌یماگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان و له‌وێ له‌چه‌ندین ڤیستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کان به‌شدار ده‌بێت و جگه‌ له‌مانه‌ش تا ئێستا خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتووی وه‌ک (بۆ غه‌ریبان، هه‌نسک، ڕازی غه‌ریبان) وه‌چه‌ندین گۆرانی تری سه‌رکه‌وتووی پێشکه‌شکردووین. دواتر ساڵی 2004 یه‌که‌م سیدی خۆی به‌رهه‌مدێنێ به‌ نێوی دییه‌م که‌ تاوه‌کوو ئێستاش جه‌ماوه‌رێکی زۆره‌ی خۆی بۆ ئه‌م سیدییه‌ له‌ده‌ست نه‌داوه‌. دوای ساڵی 2004 له‌ به‌رهه‌می نوێ بێده‌نگ بوو به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ کاره‌ هونه‌رییه‌کانی نه‌وه‌ستاوه‌ به‌شداری چه‌ندین بۆنه‌ی له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کردووه‌ ئێستاش له‌ دوای 5 سال ئه‌لبوومی تازه‌ی خۆی به‌ ناوی (لێم ببووره‌) پێشکه‌ش به‌ئاشقانی د ه‌نگی کرد. ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌شیوازێکی پرۆفیشناڵ کاری بۆ کراوه‌ له‌ 14 تراک پێکهاتووه‌ گۆرانییه‌کانیش پێکهاتوون له‌ (ماچ، لێره‌وه‌، دڵی من، شه‌ونم و شیلان، عاشقم، لێم ببوره‌، چاك هه‌ڵپه‌ڕی، ده‌نگت نایێ، په‌شیمانم، ئه‌فسانه‌، ماڵئاوا، شایی، ناز نه‌كرییه‌م، ئاوێنه‌ی عه‌شق) تێکستی گۆرانییه‌کان له‌لایه‌ن شاعیریرانی به‌توانا (کۆشان، هه‌ردی نوری، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ئه‌دیب چلكی) ه‌ تێکستی گۆرانییه‌کیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆی نووسراوه‌.

زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ هونه‌رمه‌ند خۆی دایناوه‌، عارف شه‌كوریش به‌ دوو گۆرانی وه‌ دووئاوازی فۆلکلۆره‌.

ئاماده‌كردنی میوزیكی له‌لایه‌ن میوزیك ژه‌نانی به‌توانا فورات كه‌زداڵ، عارف شه‌كوری، دیده‌ن توانا ئاماده‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ گۆرانیه‌کانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ کلیپ بۆ 3 له‌ گۆرانیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی فیلم کوالێتی بۆی کراوه‌. له‌لایه‌ن کۆڕه‌ک موزیک کلیپ بۆ گۆرانییه‌كی‌ به‌ناوی‌ (دڵی‌ من) کراوه‌ به‌ پێی لێدوانی سه‌نته‌ره‌کانی سێدێ له‌ کوردستان ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی ئه‌ژده‌ر توانی بۆ جارێکیتر گه‌رمووگوڕییه‌ك بخاته‌ نێو و بازاڕی سێدی له‌ کوردستان، که‌ هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ پێشوازییه‌کی زۆر له‌م به‌رهه‌مه‌ کراو به‌تایبه‌ت له‌ نێو کوڕو کچی گه‌نج چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتنێکی زۆری لێده کرا وە هەر ئەوەش بو وای کرد لە ئەوروپاش پێشوازی گەرمی لێکرا وە ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە بۆ جاری دوەم سیدیە کە لەبازارەکانی کوردستانو ئەوروپا بۆ جاری دوەم کۆمپانیای کۆرەک موسک کۆپی ئەکاتەوە بەهۆی ئەوهەمو پێشوازیەی لێی کرا لەلایەن گوێگرانی هونەرماند ئەژدەر وەهبی بەراستی بێدەنگی 4 ساڵ سەلماندی ئەم بێدەنگیە شتێکی وا جوانو شازی لەدواوەبوو چێگەی دەست خۆشیە بۆ هونەرمەند ئەژدەروەهبی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە