پێشکه‌شه به حکومه‌ته ساواکهمهم
Sunday, 05/07/2009, 12:00
هه‌ژده ساله فریو ئه‌خۆین،که‌ی حوکم رانی ئاوایه
ووتیان جارێ په‌له مه‌که‌ن حوکمه‌ته‌که‌مان ساوایه
هه‌ژده ساڵ دزی و گه‌نده‌ڵی به‌ڵێن وپه‌یمان و درۆ
چه‌ند ساڵ شه‌ڕی براکوژی ماوه‌یه‌کیش شه‌ڕه په‌ڕۆ
جارێ ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مان،بهینێ یه‌کبونی ئیداره
وه‌ره‌ن میله‌ت ته‌ماشاکه‌ن کێ سه‌ر ده‌رئه‌کا له‌م کاره
یان پاسدار ئه‌به‌نه "کۆیه"یان جه‌ندرمه‌و میت بۆ قه‌ندیل
دژ به‌یه‌کتر وه‌کو شێرن بۆ دوژمنیش سوک وزه‌لیل
هه‌ر جاره‌ی درۆیه‌ک ئه‌که‌ن تا دڵی میله‌ت نه‌رم بێ
پێشینان ڕاستیان ووتوه "که‌ی حه‌مام به تڕ گه‌رم ئه‌بێ"
تاکه‌ی ناڕۆن مل بشکێنن ده‌ست له‌م میلله‌ته به‌ربده‌ن
گه‌وره‌و بچووک گشت ئه‌زانن ئێوه هه‌موو دزو جه‌رده‌ن
خان و زه‌وی روکن نه‌ما تاپۆی نه‌که‌ن له‌سه‌ر خۆتان
هه‌مووتان بووب بو ملێۆنێر تا مناڵی سه‌ر بێشکهتان
بارکه‌ن بڕۆن هه‌تا زووه وا گه‌رده‌لوول به‌ڕێوه‌یه
دڵنیابن ئه‌مجاره‌یان نۆره‌ی دادگای ئێوه‌یه
ئاخۆ که‌ی بتانبینم هه‌روه‌ک "سه‌دام" له قه‌فه‌زدا
سه‌رتان شۆڕه‌و به‌بێ وه‌ڵام کهلهبچهتان وا له ده‌ستدا
"مامه"شتان نامێنێ ئه‌وسا وه‌ک فڕۆکه‌وان به‌رتاندا
ئه‌و خۆی له پێش هه‌مووانه‌وه ملی کراوه به په‌تدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست