لاقەكردنى بەزۆرى كچ و دایكێك لەلایەن سێ كارمەندى ئاسایشەوە كلتوور و عادەتى قادرى حەمە جانە
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
ئەوەى لەمشك بێ جەواڵ ئەدڕێ .. قادرى حەمە جانیش بەرێوبەرى ئاسایشى گشتى بێت ناموسى خەڵكى كەرەستیەكى ئامادەیە بۆ ئەتكردن هەروەك چۆن كەسیش پارێزراو نیە لەوەى سووكایەتى پێوە نەكرێ و بەزۆر رۆژێ لەرۆژان تەعەدا لە ئابروو و شەرەفى نەكرێت ، لاقەكردنى كچێكى تەمەن سیانزە ساڵ و دایكەكەى لەلایەن سێ ئاسایشى قادرى حەمەجانەوە دواترین پاڵەوانێتى ئەم دەزگا سیخوڕیەیە كە پێگەى هاوڵاتى بڵاوى كردۆتەوە ، ئاسایشى هەرێمى كوردستان لەگەڵ رێزماندا بەكەمینە ناكاریگەرە پەراوێزخراوەكە بووە بە دەزگایەك كەبەهیچ جۆرێك و لەهیچ روویەكەوە لەگەڵ ئەمن و ئیستخباراتى بەدناوى زەمانى بەعسدا جیاوازى ناكرێت ، جیاوازیەكە تەنها لەناوەكەدایە و هیچى تر ، دەنا یەك كلتوور و یەك شێوازى كاركردنیان هەیە ، كەس هەبوو پاش راپەڕین و نەمانى بەعس و دەزگا تۆقێنەرەكانى لەكوردستاندا بەخەیاڵیدا بێت كە رۆژێكى تر لەكوردستاندا خەڵكى بێتاوان خوشك و دایكان لاقەبكرێن و نامووسیان ئەتكبكرێت !؟ كەس هەبوو بەخەیاڵیدا بێت هاوڵاتى بێسەروشوێن و گۆڕون بیبیستێتەوە .. كەس هەبوو بەخەیاڵیدا بێت ئاوارەى شەڕى ناوخۆ بێت و دزى و تاڵانى و جەردەیى و بێحورمەتى یەكێتى و پارتى بڕەو بە رەفتارى بەعسیەكان بداتەوە ؟! ، لەسەرەتا نەخێر لەبەرئەوەى پێمان وابوو لەژێر سایەیى دەسەڵاتى بەناو خۆماڵیدا ئیتر نانێكى ئیسراحەت ئەخۆین و ئابروومان پارێزراو دەبێت ، كـــــەچى سەركردە دەست و شەڕواڵپیسەكانمان بۆخۆیان سەردەقى داوێنپیسى و جەردەیى و بەتاڵانبردنى سامانى وڵاتیان كردە عادەت و داب و نەریتى كارپێكراو ، ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى بۆخۆیان چاوكوێرى شەهوەتى حەرامى ناوگەڵ و گیرفانیان بوون .
حاكم! قادرێك كەئیمكان نیە لەهەموو كوردستانى گەندەڵدا دوو مرۆڤ هەبن ناكۆك بن لەسەر دززززى و شەڕواڵپیسى و ناوبانگى لەكەدارى ئەم زاتە بێحورمەتە ، كــــەچى كراوەتە بەرپرسى ئاسایشى یەكەم ، هەروەك چۆن ئیستاش خۆى بەوەوە بادەدات كە لەكۆنگرەى تەپەتۆرى و كارتۆنى سێى یەكێتیدا پاش هیرۆى برایم ئەحمەد كۆدەنگى دووەمى هێناوە ، ئێ راستە ئیستا هاوكێشەكە تەواوە و هەڵە قبوڵناكات كە یەكێتى وەك شێرە بەفرینە تواوەتەوە .. چونكە ئەگەر حاكم قایەر و شێخ جەعفەر و خوولە سەنگاوى و عومەر مورتاح و بەرهەم شەرتە و دكتۆر خەسرە كوڕە هەرزەكارەكەى كۆسرەت دەنگیان نەهێنابا ئەوكات یەكێتى بەراستى یەكێتیەكەى جاران بوو و هەروەك چۆن بەڵگە بوو بۆ ئەوەى كە ى.ن.ك تەندروستە ...بــــەڵام كاتێ ئەم دەست و داوێنپیسانە ئەبنە ئەندامى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى ئەوە سەلماندنى واقعى بۆگەن و لێكهەڵوەشاوى بەناو یەكێتیەكەى جارانە .
ئاخر خوایە ئەم بەرپرسە دەست و ناوگەڵ پیسانە كەى بڕێك هەست بەوەدەكەن كە هەرچى ناوى جەماوەرێتى هەیە ئەوان لەم وڵاتەدا نەیانماوە ؟؟ ئاخر ئەمە چەند جار ئاسایشەكەى حاكم قایەرى جەردە ئابرووى هاوڵاتیانى بێتاوان بەتاڵاندەبەن و كەسێكیش موحاسەبەیان ناكات یان لەكەناڵەكانى راگەیاندنەوە ناهێنرێنە سەر میدیاكان بەسەرتاشراوى تاكو بكرێنە پەند و عیبرەت بۆ هاوشێوەكانیان ؟؟ ، ئەگەر شەڕواڵپیسى عادەتى خوودى حاكم قایەر و زۆربەرى سەركردایەتى یەكێتى ئیستا بێت ئیتر چۆن ئەوانەى خوارەوە چاویان لێناكەن و بەسووك تەماشاى شەرەف و نامووسى خەڵكى ناكەن !! ئەگەر تاڵەبانى بۆ خاترى پۆستەكەى بەغداد و عەگال بەسەرەكانى ئەوێ بەپراكتیكى لەمیللەتەكەى خۆى دابڕابێ و فڕى بەسەر خەڵكى مەینەتخۆرى كوردستانەوە نەمابێ ؟ ئەگەر مەسعودیش بۆخۆى سەرۆكى باندى مرۆڤكوژى وێنەى زەردەشت و سۆران بێت لەپێناو پتەوكردنى دەسەڵاتى بنەماڵەدا ؟ ئەگەر سامانى وڵات بەئاشكرا ئاودیو بكرێت و خزمەتگوزارى لەسەرەمەرگدا بێت .. ئیتر چۆن كوردستان لەمەى ئیستا و خراوپترى بەسەرنایەت .
بەهەموو لێكدانەوەكان بەهەموو زمان و زاراوەكان ئەم دەسەڵاتەى ئیستاى كوردستان بەهیچ جۆر و رەنگێ شەرعیەتى نەماوە و مێوانێكى سێبەرقورس و بۆگەنە بەسەر سنگى ئەو خەڵكە نەدارەوە ، ئیستاش لەهەموو كات زیاتر بارودۆخەكە لەبارە بۆئەوەى لەگەڵ بەهارى ئەمساڵدا میللەت قۆڵى راماڵینى ئەم تاوانبارانەى لێهەڵماڵێ و مێژوویەكى نوێ بۆ كوردستانە ستەمدیدەكەمان تۆماربكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست