ده‌وله‌تی تورک مێژووه‌که‌ی پڕێتی له کۆمه‌لکوژی گه‌لان
Thursday, 29/12/2011, 12:00
ئاکه‌په و فه‌تحوڵا گویله‌ن فه‌رمانی کۆمه‌لکوژی ده‌ده‌ن و ، ئه‌رته‌شی تورک به‌جێی دێنێ.
به‌لێ له کوردستان جاریکی تر کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام درا.
ئه‌رته‌شی تورکی داگیرکه‌ر یه‌کسه‌ر دوای کۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاسایشێ نه‌ته‌وه‌یی تورک مه‌گه‌که ، کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام دا.
شه‌وی رابردوو فرۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک به چوار فرۆکه‌ی جه‌نگی له گونده‌کانی رۆبۆسکی و ، بێ جوههی ناوچه‌ی قلابانی شیرناخی دا.
ده‌یان که‌س کوژران.
ته‌رمی36 گوندنیشین پارچه بوو له لایه‌ن گوندنیشیانانهوه کۆکرانه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو 4 فرۆکه‌ی جه‌نگی له جۆری ئێف 16ی ئه‌رته‌شی تورک له ئامه‌ده‌وه هه‌ستان و ، هه‌رێمی شیرناخییان بۆردومان کرد.
له هێرشه‌که‌دا گونده‌کانی رۆبۆسکی و ، بێ جوهێ بۆردومان کران.
ئامانجی بۆردومانه‌که 50 مه‌ده‌نی بوون.
به‌پێی زانیاریه‌کان کاتێ خه‌ڵکی سڤیل له‌سه‌ر سنوری ههرێژی کوردستان ده‌گه‌رانه‌وه گونده‌که‌یان درانه به بۆمبی فرۆکه جه‌نگیه‌کانی و ، ئه‌و گوندنیشینانه‌ی که بۆمبه‌کانیان به‌رکه‌تووه هه‌موو پارچه بوون.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌رمه‌کان هه‌موو سوتاون و بۆنی نائاسایی له هه‌رێمه‌که هه‌ست پێکراوه ، پێشبینی ده‌کرێ که چه‌کی کیمیاوی به‌کارهاتبێ.
گوندنیشینانی هه‌ریمه‌که به ده‌رفه‌تی خۆیان ته‌رمه‌کانیان له ژێر دار و په‌ردوی تاشه به‌رده‌کان دا ده‌رهێنا.
تا ئیستا ته‌رمی 36 که‌س له ژێر تاشه به‌رده‌کان دا ده‌رهێنراون.
ته‌رمه‌کان هه‌موو ناوه‌کانیان ئاشكرا بووه و زانرا که هه‌ر 36 یان خزمی یه‌کترن و خه‌ڵکی هه‌مان گوندن.
به بارینی بۆمبه‌کان هه‌رێمه‌که وهرچهرخاوهته گۆڕستان.
له ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا 36 که‌س کوژران و ، زیاتر له 10 که‌س بێسه‌روشوێنن.
هیرشه‌که دوای سه‌عاتێك کاتێ یه‌ک له گوندنیشینان که له‌و هێرشه رزگاری بوو ناوی سه‌روه‌ت ئونجووه گه‌یشته‌وه گونده‌که‌ی ، بیسرا.
له‌سه‌ر قسه‌ی سه‌روه‌ت ئونجو له جێی هێڕشه‌که کۆمه‌ڵکوژیه‌ک پێکهات و ته‌رمه‌کان به‌وناوه‌دا بڵاو بونه‌ته‌وه و هه‌موویان سوتاون ، ژماره‌یه‌کیش بۆ پاراستنی خۆیان ، په‌نایان بۆ ژێر تاشه‌به‌رده‌کان برد به‌لام به‌هۆی هیڕشهکهوه تاشه‌به‌رده‌کان به‌سه‌ر هه‌ندێکیان ڕووخاوه و ته‌رمه‌کانیان له ژێردا ده‌رهێنا.
زانرا دوو له برینداره‌کانیش به‌هۆی برینه‌کانیان سه‌خت بووه له نه‌خۆشخانه‌ی شێرناخ ژیانیان له ده‌ستدا.
ڕاگه‌یه‌نرا ته‌رمه‌کان دوای ئه‌وه‌ی که کاروباری فه‌رمیان ته‌واو ده‌بێ راده‌ست به بنه‌ماله‌کانیان ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌رته‌شی تورک له کۆڵکوژیهکهی شێرناخ دا 36 که‌سی کۆمه‌ڵکوژ کرد.
ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و کۆمهلکوژیهدا کوژراون له نێوان 15 بۆ 20 سالن.
هه‌مویان خزمی یه‌کن و ناوه‌کانیان وه‌هایه:
١- ئوزجان ئویسال
٢-نه‌وزاد ئونجو
٣-ساله‌ح ئونجو
٤-فه‌رهاد ئونجو
٥-شه‌ڕڤان ئونجو
٦- عوسمان کاپلان
٧-مه‌مه‌د ئال توسون
٨-نادر ئالماک
٩-یوکسه‌ل ئوره‌ک
١٠-ساله‌ح ئوره‌ک
١١- ئاده‌م ئاند
١٢- ههمهزه ئونجو
١٣-جه‌مال ئونجو
١٤-شڤان ئونجو
١٥- به‌دران ئونجو
١٦-حسین ئونجو
١٧-سه‌لام ئونجو
١٨- ئه‌سلان ئونجو
١٩-جه‌لال ئونجو
٢٠- وه‌یسه‌ل ئونجو
٢١- ئۆرهان ئونجو
٢٢- وه‌دات ئونجو
٢٣- فادل ئونجو
٢٤- سه‌لمان ئونجو
٢٥- جهان ئونجو
٢٦- کارکه‌ر ئونجو
٢٧- فکره‌ت ئونجو
٢٨- حوسنی ئونجو
٢٩- ئه‌رکان ئونجو
٣٠- ساڤاش ئونجو
٣١- چه‌تین ئونجو
جێگای ئاماژه‌یه له به‌رئه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان پارچه‌پارچه‌بوون تا ئێستا ناوی 5 که‌سیان نه‌زانراوه .
فرۆکه‌جه‌نگیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک دیسان له کوردستان کۆمه‌لکوژییان ئه‌نجامدا .
زۆربه‌ی کوژراوان له مندالانی ده‌یان گوند پێک دێ .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له گونده‌کانه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌شتووه ، پێش کۆمه‌لکوژیه‌که فهرمانداریکی تورک خه‌لک گونده‌که‌ی کۆکردوه‌ته‌وه و پێیان وتوه ، جگه له چه‌ک وماده‌ی هۆشبه‌ر ئێوه ده‌توانن هه‌موو شتێک بێنن.
MIX
یه‌ک له گوندنیشنان له گوندی رۆبوسکی به‌ناوی ئیرفان ئه‌نجۆ به رێگای ته‌له‌فونه‌وه زانیاری دایه ئاژانسی دهنگوباسی فرات و رایگه‌یاند که له‌سالی 2003وه ئێمه هه‌ر شتیک ده‌که‌ین ده‌وله‌ت ده‌زانێ ، هه‌تا ئێستا هیچ کێشه‌یه‌ک ڕووی نه‌داوه .
ئه‌نجۆ به‌بیریشی هینایه‌وه که ئه‌وان تا ئێستا له کاسبی کردنی سه‌رسنور دا ئازادبوون.
ئێرفان وتیشی پۆلیس و سه‌ربازیش به هه‌موو کارێک ئێمه ده‌زانن و ته‌نانه‌ت له ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌زانن ، خۆبه‌خۆ پێشتر سه‌رفه‌رمانداری بنکه‌ی سه‌ربازی خه‌لکی گونده‌که‌مانی کۆکرده‌وه و وتی :
جگه له چه‌ک و ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌توانن هه‌موو شتێک بێنن ، ئێوه ئازادن و ده‌توانن له‌سه‌ر سنور ئیش بکه‌ن.
خۆبه‌خۆ ئه‌و کاره‌ی ئێمه بۆ بژێوی ژیانمانه و سه‌باز و پۆلیسیش به‌رده‌وام به‌رتیلیان وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی هێناومانه.
کۆما جڤاکین کوردستان ده‌رباره‌ی کۆمه‌لکوژی قله‌بان لێدوانه‌که‌ی دا و سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی گیانبه‌ختکردوان و هه‌روه‌ها گونده‌کانی رۆبۆسکی و بۆجهه کرد و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست .
که‌جه‌که رایگه‌یاند که ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و هیرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه وه‌ک شه‌هید شۆرشن و به‌مشێوه‌یه درێژه‌ی به‌لێدوانه‌که‌ی دا :
ده‌وله‌تی تورک به کۆمهلکوژکردن ههولدهدا گه‌لی بۆتانی فداکار و ولاتپاریز بترسێنێ . ته‌واوی ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌ی پیلانیان بۆ دارێژراوه . ئه‌و کۆمه‌لکوژیه نه‌ته‌نیا بهیهکینهیهک ، به‌لکو به‌ته‌واوی به سه‌رپه‌رشتی و ، فه‌رمانه‌کانی سیخۆری و ته‌کینکی ئاکه‌په به فه‌رمانی ده‌وله‌ت پێک هاتووه . ئه‌و کۆمه‌لکوژیه ڕوداوی کوشتنی بهکۆمهلێ 33 که‌س له قرقهلی تیپهراندوه ، کوشتنێکی پێشوه‌خت ئاماده‌کراو کراوه‌ته ئامانج.
که‌جه‌که له‌سه‌ر لێدوانه‌کانی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئاکه‌په وتی:
سه‌ره‌تا به ئۆپراسیونه‌کانی قرکردنی سیاسی هه‌ولی دیل گرتنی شارهدارانیان دا ، ئێستاش به‌م جۆره سیاسه‌تی له ناوبردنه ده‌یانه‌وێ به کۆمه‌لکوژکردنی جه‌سته‌یی ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنن ، ئامانج سه‌رکوت کردن ، ترساندن و دیلگرتنی کۆمه‌لگایه .
که‌جه‌که هه‌لوێستی چاپه‌مه‌نی تورک که هه‌ول ده‌ده‌ن رووداوه‌که په‌ره‌ده پۆش که‌ن به‌بیر هینایه‌وه و چاپه‌مه‌نی تورک وه‌ک چاپه‌مه‌نی پۆلیس به‌ناو کرد و وتی : ئه‌وه بۆ پێوانه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی ڕوووڕهشێکی مه‌زنه .
که‌جه‌که رایگه‌یاند که شه‌ری ده‌روونی له به‌رانبه‌ر گه‌ل به‌رێگای چاپه‌مه‌نی به‌رێوه‌ده‌برێن و ده‌رباره‌ی لێدوانی فه‌رمانداری ئه‌رته‌شی تورک وتی : ده‌لێین رووداوه‌که له ده‌ڤه‌رێک بووه که یه‌کینه‌کانی په‌که‌که لێ ده‌مێنن . به‌وشێوه‌یه به زانیاری درۆ و هه‌له ڕووداوه‌که ئاوه‌ژوو ده‌که‌نه‌وه.
هه‌رێمی سینه‌ات لانی که‌م 30 کلیومتر دووری ئه‌و شوێنه‌یه که کۆمهلکوژیهکهێ لێ ئه‌نجام دراوه ڕوداوه‌که له ده‌ڤه‌ری ههفتانی نیه ، ، مه‌حاله ئه‌رته‌شی تورک نه‌زانێ ئه‌و که‌سانه مه‌دنین ، ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه ده‌ناسن ده‌زانن که گه‌ریلا هه‌رگیز له ناوه‌راستی زستان دا به کۆمه‌ڵ 40 بۆ 50 که‌سی ناسوڕێنه‌وه ، که‌جه‌که رایگه‌یاند که ده‌وله‌تی تورک به هاوکاری سیاسی ، جه‌ماعه‌تی گویله‌ن، پۆلیس و چاپه‌مه‌نی ، ههولدهدا ته‌گه‌ره له به‌ده‌م به پێگهبونی جه‌ماوه‌ری بنێته‌وه.
له‌و لێدوانه‌دا راگه‌یاندرا گه‌لی کورد له ئاست دۆزه‌که‌ی دا هیزی خۆی له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو گۆشار و ئاستنهگیهکان نیشان ده‌دا . ده‌بێ گه‌لی بۆتانیش وه‌ک تا ئێستا و له ئێستاش به دواوه له بهرانبهرسیاسهتهکانی ئاکه‌په سه‌ری نه‌وی ناکا و به‌پێی مێژووی قاره‌مانی خۆراگری خۆی بلند ده‌کا و خاوه‌ن داری له گه‌ل و شه‌هیدانی بکات.
هاوسه‌رۆکی گشتی به‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش دوای کۆمه‌لکوژی گوندی رۆبۆسکی وێرای شه‌مه‌زار کردنی کۆمه‌لکوژیه‌که رایگه‌یاند که پارته‌که‌یان سێ رۆژ ماته‌مینیان راگه‌یاند.
هاوسه‌رۆکی به‌ده‌په سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و شاندێکی هاورێی چوونه قلا‌بان لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر کۆمهکوژیهکه کرد که له ئاکامی دا 36 که‌س له خه‌ڵکی گونده‌کانی رۆبۆسکی و بێ جوهێ ژیانیان له ده‌ستدا.
ده‌میرتاش کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی شه‌مه‌زار کرد و ، ئیش و ئازاری که‌سوکاری قوربانیه‌کانی به‌ش کرد و سێ رۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند.
په‌رله‌مانتارى پارتى ئاشتى و دیموکراسى ئۆزدال ئۆچه‌ر له سه‌ر کۆمهڵکۆژى گوندى رۆبۆسکى سه‌ر به ناوچه‌ى قهڵهبانى شه‌رناخ داوای له به‌رپرسانی هه‌رێمی کورسدتان کرد که له ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا بێ ده‌نگ نه‌بن.
ئوچار له لێدوانێکدا بۆ چهترپرێس رایگه‌یاند با به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و کۆمهڵکۆژیه بێده‌نگ نه‌که‌ن.
ئۆزدال ئۆچه‌ر ڕایگه‌یاند ئه‌م کۆمهڵکۆژیه له سه‌ر سنورى باشور و باکورى کوردستان پێکهاتووه و وه‌ک راگه‌یاندنه‌کان باسیان کرد و 35 هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له به فه‌رمانى ئاکه‌په ئه‌نجام ده‌رێن و رووداوه‌کانى ئه‌مجاره له‌سه‌ر سنور و ئۆپه‌راسیۆنى گه‌وره‌ى سه‌ر وان له هه‌فته‌ى رابردوودا و پێشتریش به فه‌رمانى ئاکه‌په ئه‌نجام دراون و به‌رده‌وامن.
ئۆزدال ئۆچه‌ر رایگه‌یاند با گه‌لى کورد خاوه‌ندارى له ته‌رمه‌کان بکه‌ن و به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان خۆیان بێده‌نگ نه‌که‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌م خاکه‌ى که ئۆپه‌راسیۆنى له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه خاکى کوردستان نییه؟! با ئه‌وانیش بێنه شوێنى رووداوه‌که هاوکار بن.
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که‌نه‌که‌ش ، به‌لێدوانێک کۆمه‌لکوژی قله‌بانی رسوا .
که‌نه‌که بانگی له گه‌لی کورد و رای جیهانی کرد له‌دژی فاشیزمی ئاکه‌په ده‌نگیان هه‌لبرن .که‌نه‌که به بیری هێنایه‌وه که دوای کۆونهوهی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشێ نه‌ته‌وه‌یی تورک کۆمه‌ڵکوژی قلا‌بان به پیلانکراوی ئه‌نجام درا.
سه‌رنجی بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری قورسی سه‌ر ئیمرالی راکیشا که دهستهلاتداری ئاکه‌په و جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گویله‌ن له سه‌ر شه‌قامه‌کان مندالان و لاوان ده‌کوژن و ، له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا چه‌کی کیمیاوی به‌کاردێنن.
که‌نه‌که له هه‌مان لێداون دا بانگی له ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی نیونه‌ته‌وه‌یی که له ئاست ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه بێ ده‌نگ نه‌بن.
داواشی کرد که له دژی حکومه‌تی فاشیستی ئاکه‌په له چوار لای کوردستان و، ئه‌وروپا گه‌لی کورد په‌ره به چالاکیه‌کانی بدات.
سه‌ره‌خۆشی له‌و بنه‌مالانه کرد که له کۆمه‌لکوژیه‌که‌دا که‌سوکاریان له ده‌ستدا و له ههموهو گه‌لی کورد کرد
به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌ی پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان ، حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان ، بزوتنەوەى ئیسلامى لە کوردستان ،
بزوتنەوەى گۆڕان ، گەنجانى وڵاتپارێزی کوردستان له لایه‌ن گۆران رحیمهوه خوێندرایه‌وه و به ئاماژه به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه سیاسی و سه‌ربازیه‌کان ، گرتنی رۆژنامه‌وانان بۆ په‌رده پۆش کردنی وه‌ها کۆمه‌ڵکوژیه‌ک کرا و وشێاری دا که ده‌وله‌تی تورک ئاماده‌کاری بۆ کۆمه‌لکوژیه‌کی فراوانتر ده‌کات.
هه‌ر بۆیه وێرای ڕیسوا و شەرمەزارکردنی وەها تاوانێک دژ بەگەل پێویستە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نەتەوەیی کاردانەوەکانمان هەم وەکوو گەل و هەم وەک لایەنە پەیوەندی دارەکانی دەسەڵاتی باشووری کوردستان لەو ئاستەدا بێت کەبتوانێت ڕای گشتی و نێودەوڵەتی بێنێتە دەنگ و بەهاوکاری کردنی بەرکەوتوانی ئەو کارەساتە ئەرکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی خۆمان بەجێ بێنین.
هه‌روها ئاماژه به کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی کۆرته‌ک و کۆمه‌لکوژ کردنی خێزانی حسین مستەفا بوو لەبناری قەندیل و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بوو کەتێیدا 36گەریلا کرا که ڕووی ڕاستی دەوڵەتی تورکیایا دەرخست.
له‌هه‌مان لێداون دا داوا کرا که هەموو جەماوەر ، پارتی سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورکیادا بێ دەنگ نەبین و خاوەن هەڵوێست بن ، بەبەرپرسیاری و هەستیاریەوە لەبەرامبەر ئەم ڕەووشە دا هەڵسوکەوت بکەین ، ئەوەندە زیاتر دەرفەت لەدەست نەدەین و وەک پێویستیەکی هەنووکەی کۆنگرەی نەتەوەیی ئەنجام بدرێت.
داوا له حکومەتی هەرێمیش ده‌کات که له ڕێگای پەیوەندیە فەرمیەکانی خۆیەوە ڕای گشتی و نێودەوڵەتی لێ بەدەنگ بێنێت.
دەستەی کارگێری پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند که هەڵوێست لەدژی کۆمەڵکوژی خەڵکی قەزای قلا‌بان ئەرکێکی نەتەوەی و مرۆییە.
په‌چه‌ده‌که له‌لێدوانه‌که‌یدا راده‌گه‌ینێ :
ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری تورک ماوەی چەندین ساڵە قڕکردنی سیاسی و سەربازی ئه‌نجام ده‌دات ، بە هەموو چەکێکی قەدەخەکراو بێ سنور هەموو هێرش و قڕکردنێکی دوور لە پێوەری ئەخلاقی و مرۆی بەکاردەهێنن که کۆمهلهکوژ کردنی شه‌وی رابردوو 36 هاولاتی مه‌ده‌نی کورد به‌رچاوترین نمونه‌یه.
به پێی لێدوانی په‌چه‌ده‌که ، ئه‌و که‌سانه‌ی که بوونه ئامانج خەڵک مەدەنین و سەرقاڵی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان بوون ، کەسانی قوربانی بەهۆکاری نزیکی جوگرافیاوە لەباشوری کوردستانەوە هەموویان خزم و کەس و کاری گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی زاخۆن.
سه‌رنج بۆ سه‌ر ئه‌وه راده‌کێشێ که کۆمه‌لکوژی گوندی روبوسکی له کاتێدایه که ماوه‌ی زیاتر له 5 مانگه رێگە بەپارێزەر نادرێ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلاندا ئەنجامبدرێ و گۆشە گیری دژواربەڕێوەدەچێ ، لەبەرامبەر ئەم قڕکردنانە رای گشتی و رێکخراو لایەن و دەوڵەتی بەناو دیموکرات بێ دەنگن ، گەل لەباکوری کوردستان سەرەڕای بەرخودانیەکی بێ وێنە بانگەوازی هاوکاری و پشتیوانی لە هەمووگەلی کورد دەکەن.
ئێمە وەک په‌چه‌ده‌که ئەم کارە درندانه‌ی حکومەتی تورکیا زۆربەتوندی رسواو شەرمەزاردەکەین و داوا لەهەمووکەسێکی مرۆڤدۆست و نیشتیمان پەروەردەکەین لەبەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە بێدەنگ نەمێنن ، پێویستە بە هەڵوێستی یەکگرتوی نەتەوەی ودیموکراتیانە پەردە لەسەر گەلەکۆمەو کۆمەڵکوەژیەکان لادەین و بە دەنگی یەکێتی نەتەوەیانەمان ویژدانە نوستوووەکان بەئاگا بهێنینەوە ، ئەم هێرشانەلەسەرتەواوی گەلی کوردە .
داوا لە هەموورێکخراو و هێز لایەنەکان بەتایبەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حوکمەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێک هێنانی ئەرکی مرۆی و نەتەوەی بەتەنگ بانگەوازیەکەی گەلەکەمان لەباکوری کوردستانەوەبێن و خاوەندارێتی لەتەرم و کەس وکاری قوربانیان بکەن .
وەک چۆن گەلەکەمان لە هەمووبەشێکی کوردستان لەکاتی کۆمەڵکوژی و کۆچبەری کیمیاباراندا هاوکاری یەکتریان کردووە ، لەرۆژی ئەمرۆشدا مێژوو فەرمانمان پێدەکات کە بە هەڵوێستی مرۆی و نەتەوەی و بەیەکریزی ڕێگەلەکۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بگرێن.
http://www.reuters.com/article/2011/12/29/us-turkey-iraq-airstrike-idUSTRE7BS07C20111229 میدیای جیهانی وه‌ک مه‌دیای تورک خۆی بێ ده‌نگ نه‌کرد و ، کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی قلابانی ده‌ستبه‌جێ کرده هه‌واڵ.
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆیته‌رز له هه‌واله‌که‌ی دا ڕایگه‌یاند که ئه‌وان تا سه‌رله‌به‌یانی نه‌یانتوانیوه خۆیان بگه‌یه‌ننه کاربه‌ده‌ستانی تورک.
ئاژانسه‌که هه‌واله‌که‌ی پش راست به زانیاری گوندنیشینان و ، کاربه‌ده‌ستانی به‌ده‌په بلاو کرده‌وه.
ئاژانسه‌کانی فرانس پرێس و ، ئه‌سوشێتد پرێسیش هه‌واڵه‌که‌یان بۆ ئابونهکانیان راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌والی جیهانی له سه‌عاته‌کانی دره‌نگی شه‌و دا هه‌واله‌که‌یان له ماڵپه‌ڕه‌کانیان دا بڵاو کرده‌وه.
لۆمۆند یه‌که‌م رۆژنامه بوو که هه‌واله‌که‌ی بڵاو کرده‌وه.
http://www.lemonde.fr/europe/article/2011/12/29/l-aviation-turque-bombarde-un-village-kurde-et-fait-23-morts_1623527_3214.html لۆمۆند هه‌واله‌که‌ی له رۆژتیڤیهوه وه‌رگرت وو ، زانیاری له کاربه‌ده‌ستانی به‌ده‌په‌وه به‌ده‌ستهێنا و ڕوبه‌ڕێکی بۆ هه‌واله‌که ته‌رخان کرد.
http://www.bbc.co.uk/news/world-europe-16352388 هه‌واڵی کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی قلا‌بان دره‌نگ وه‌ختیش بێ له بی بی سی دا جێی پێ درا و، وه‌ک هه‌واڵی ده‌قه‌ی دوایی درا.
له هه‌ندێ په‌خشی رادیۆ و ، ته‌له‌فزیۆنیی شدا هه‌واله‌که گرنگی پێ درا.
http://online.wsj.com/article/BT-CO-20111228-710911.html رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ که یه‌کێکه له‌و رۆژنامهوانانهی که له سهعاتتهکانی ده‌سپێک دا ، هه‌واڵه‌که‌ی دا و، زنیاری له کاربه‌ده‌ستانی به‌ده‌په‌وه وه‌رگرت.
http://www.euronews.net/2011/12/29/turkish-air-raids-kill-23-kurdish-villagers-reports/ یورۆ نیوز هه‌والێکی فراوانی له‌سه‌ر کۆمه‌لکوژیه‌که بڵاو کرده‌وه و ، پشت راست به میدیای کورد رایگه‌یاند که 35 که‌سی سڤیل به بۆردومانی فرۆهکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک کوژران.
http://www.guardian.co.uk/world/2011/dec/29/turkey-kurds-air-strike-pkk رۆژنامه‌ی ئینگلیزی ده گاردیان باسی له‌هێرشه‌کانی ئه‌رته‌شی تورک کرد و ، له هه‌واله‌که‌ی دا رایگه‌یاند که ئهمجارهشێان 35که‌سی سڤیل بۆ بۆردومانی ئه‌رته‌شی تورک کوژران و ، له‌سه‌ر بابه‌ته‌ش گوندنیشینانی وه‌ک شایه‌تحاڵ نیشانداوه
http://www.fppk.net/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=366%3A2011-12-29-12-02-04&catid=57%3Afrontpage&Itemid=260 فیدراسیۆنه‌که ڕایگه‌یاند که دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بە دەیان کورد بەهۆکاری کورد بوون دەگیرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و شوێن بزر دەکرێن ، وە بەسەدان کورد ڕۆژانە لەدادگایە کارتۆنیەکان دادگایی دەکرێن ، وە بەهەزاران کورد لە زیندانەکان سزای قورسیان بەسەردا سەپێنراوە ، دەیان کەس بەتاوانی کورد بوون لەلایەن دەوڵەتی تورک تیرۆر دەکرێن.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێ که ئەو هه‌موو تاوانانە دژ بەگەلی کە کورد ئەنجام دەدرێت لەسایەی پارتی دادوگەشەپێدان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەردۆغان هێشتا تینویەتی دەوڵەت و فاشیزمی ناسۆنالیستی تورک و تاقمەکەی فەتحوڵا گولەن ناشکێنێت.
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ئەو کۆمەڵکوژیە و هەموو تاوانەکانی قڕکردنی سیاسی دژ بەگەلی کورد زۆر بەتوندی شەرمەزار دەکەین ، وە سەری ڕێز بۆ هەموو شەهیدەکان دادەنوێنین ، وە پێمان وایە هەموو ئەو تاوانانە گرێدراوی یەکن ، ئامانجی دەوڵەتی تورک و وڵاتانی چەک فرۆش و سیستەمی سەرمایەداری جیهانی شکاندنی ئیڕادەی گەلی کوردە.
بەڵام بە پێچەوانەوە تاوانەکان هێز و ئیڕادەی گەلی کوردی بەهێز تر کردوە وە خوێنی ئەو شەهیدانەش ووزەیەکی زیاتر دەبەخشێت بە بەگەلی کورد تا گەیشتن بەتەواوی مافەکانی.
کۆبوونه‌وه‌که له ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی سه‌ربه‌خۆ له مسکۆ به‌رێوه‌چوو .
چالاکیه‌که له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان رێکخرا .
له کۆبوونه‌وه‌که دا ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان جه‌مال شامۆیان و سه‌رۆکی ئۆرگانیزاسیونی کوردان له یه‌کیه‌تی ده‌وله‌تانی سه‌ربه‌خۆ محراب شهمۆیهڤ و چه‌ندین نوێنه‌ری ده‌زگاکانی مه‌ده‌نی و چالاکڤاوانان به‌شدارییان کرد
مترانۆڤ له وته‌کان دا سه‌رنجی دایه سه‌ر گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر ئۆجه‌لان و راگه‌یاند که ئۆجه‌لان بۆ گه‌لی کورد رێبه‌رێکی گرنگه و بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد خاوه‌ن زیاترین رهول و کاریگه‌ریه .
هه‌روه‌ها رێبه‌ری گه‌لی کورد چۆانده نه‌لسۆن ماندهلا و وتی : به‌بێ ئۆجه‌لان چاره‌سه‌ری به‌دی نایێ .
پاشان له‌لێدوانه‌که‌دا راگه‌یاندرا که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئاکه‌په له چاره‌سه‌ری دا دلخواز نیه بۆیه پێداگری له‌سه‌ر گۆشه‌گیری دژواری ئیمرالی ده‌کا
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که ڕایگه‌یاند که سالی 2011 بوو به گرنگترین سال بۆ تیكۆشانی گه‌ریلا ، ئه‌وه‌ش له هێزی گه‌ریلا دا به باشی به‌دی کرا و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌وله‌تی تورک و حکومه‌تی ئاکه‌په ویستیان له شه‌رێکی ده‌روونی دا مل به گه‌ریلا که‌چ بکه‌ن ،
بایک به‌بیری هینایه‌وه که هاوکاری ئه‌وشه‌ره فه‌تحولا گویله‌نه و ، به ئاماده‌کردنی پیلانی له‌ناوبردن پێشه‌نگی بۆ کۆمه‌ڵکوژی گه‌ریلا ده‌کات وه‌ک هاوشێوه‌یه‌کی تامیله‌کان .
جه‌میل بایک وتی له‌سالی 2011 دا تێگه‌شتن که هیزی گه‌ریلا بۆ هه‌موو جۆره چالاکیه‌ک ئاماده‌یه و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو :
بۆ ئه‌وه‌ش چالاکی ناوچه‌ی فارقین له‌گه‌ل رێکه‌وتی راگه‌یاندنی خۆسه‌ری دیموکراتی پێکهات سه‌رنج راکێشه ، له فارقین سه‌ربازان بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریلاکان که‌وتنه ئۆپراسیون ، له‌لایه‌ک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی گه‌ریلا گهمارهودران و تیکشکێندران ، گه‌ریلاکان دایان به‌سه‌ر شه‌مزینان دا و به چه‌ندین سه‌عات ناوچه‌که که‌وته ده‌ست گه‌ریلا ، هه‌ر له شه‌مزینان ، به‌دانانی که‌مین کاروانی سه‌ربازانی تورک بێچارهما ، دیسان له‌سه‌ر هێلی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له یه‌ک سات دا له به‌رانبه‌ر 18 خال دا هیزی گه‌ریلا نیشانی دا که ده‌توانێ له‌هه‌موو باره‌گاکانی سه‌ربازی تورک بدا ، چالاکی بێ زهلێیش له به‌رانبه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیش بۆ نیشان دانی هیزی گه‌ریلا نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه.
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری که‌جه‌که جه‌میل بایک به‌بیری هینایه‌وه که به‌ده‌یان چالاکی به‌و شیوه‌یه ئه‌نجام درا و ، ده‌رباره‌ی هه‌لوێستی ده‌وله‌تی تورک که هێزی گه‌ریلا به که‌م ده‌بینێ وتی :
ئه‌گه‌ر گه‌ریلا باشتر خۆی ریکخستن کردبا ، ئاماده‌کاری و پلانسازی خۆی باشتر بکردا و هه‌موو هیزی خۆی به‌کار هێنابا ا ده‌یتوانی به‌چالاکیه‌کانی زیاتر ده‌وله‌ت شۆک بکا. گه‌ریلا له سه‌دا 10ی هیزی به‌کار هینا . هه‌لومه‌رج چ ده‌بێ باببێ ، ته‌کنیکی دوژمن هه‌رچه‌نده پێشکه‌وتویش بێتیش گه‌ریلا به ئه‌زموونی 30 ساله نیشانی دا که ده‌توانێ چالاکی هه‌مه‌ره‌نگ ئه‌نجام بدا .
جه‌میل بایک ڕایگه‌یاند که ده‌وله‌تی تورک له ئۆپراسیونه‌کان دا ته‌کینکی پێشکه‌وتوو به‌کار ده‌با و ئه‌وه‌ش وه‌ک به‌رده‌وامی سیاسه‌ته‌کانی له‌ناو بردنه.
له‌م پێڤاژۆیه‌دا ویستیان وانیشانی بده‌ن که له نێوان ئه‌رته‌شی تورک ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و میت دا هاوکاریه‌کی باش هه‌یه ، قسه‌ی وه‌ک بێ زه‌بری مه‌زنیش په‌که‌که تیکدهشکێنرێ له ناوه‌ندی شهر ده‌رونی درا ، پێشتریش له نێوان ئه‌رته‌شی تورک ، میت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس هاوکاری هه‌بووه ، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌وڵی تێکدانی باری درووونی کۆمه‌ڵگه ده‌کرێ.
بایک رایگه‌یاند که چه‌ندین جموجولمان دی ، له ئامه‌د ئۆپراسیونی به‌رفراوانمان بینی ، له بۆتان و دێرسیم جموجولی زستان کرا. هیرشگهلێکی به‌و شیوازه شتێک نوێ نیه ، ئه‌رته‌شی تورک له پیران و گۆرسێ له به‌رانبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا بێ ئه‌نجام ما ، ده‌وله‌ت به درۆ و ده‌له‌سه و دروستی کردنی سه‌رکه‌وتنی ساخته و شاردنه‌وه‌ی کوژراوانی هه‌ولی ههلخهلتاندنی کۆمه‌لگا داده‌دا .
جه‌میل بایک جاریکی دیکه وتی : گه‌ریلا له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌رێک ئاماده‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست