كاوە گەرمیانى رۆژنامەنوسێكى بوێرە

Friday, 23/10/2009, 12:00


وەڵامێك بۆ بەناو رۆژنامەنوسەی گەرمیان،كە زۆر بەداخەوە كەسێك بەناوى رۆژنامەنوسێكەوە چەندین هێرشى نارەوا دەكاتە سەرە كاوە گەرمیانى،كە ئەوەیش لەدواى ئەوە دێت كە ئەورۆژنامەنوسە ڕاپۆرتێكى لەسەر(گەندەڵییەكیترى رۆژنامەنووسی لە گەرمیان)لە ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاوكردەوە،گومان دەكرێت ئەو كەسە،خۆی نقومى گەندەڵی هاتوبێت،ترسابێت كاوە گەندەڵیەكانى ئاشكرابكات،سەرەڕاى ئەوەى بەبێ زانیارى هێرش دەكات سەر كاوە،چونكە ئەو باس لەچەندشتێك دەكات دورە لەراستى،كە دەڵێت راپۆرت دەكات تەنها مانشێت دەگۆرێت و دەینیرێت بۆ رۆژنامەكان،لەكاتێكێشدا ئەو رۆژنامەنووسە لەژمارەى(192) گەندەڵیی رۆژنامەنوسان بڵاودەكاتەوە.
بڕوانەكەم ئەو رۆژنامەنووسە رقى لە هیچ رۆژنامەنووسێك بوبێت كە وەك ئاگادارم لێی، ئەو ڕاپۆرتەشى كە ئامادەى كردوە وەكو بابەتێكى ڕۆژنامەوانى مامەڵى لە گەڵیدا كردووە، بەڵام زۆر بەداخەوە لەدواى بڵاوكردنەوەى ئەو راپۆرتە، لەلایەن بەناو رۆژنامەنووسێكى گەندەڵەوە، لە كوردستانپۆستەوە كۆمەڵێك تۆمەتی بۆى هەڵواسیوە،ئەوەى بیخوێنێتەوە تێدەگات كە ئەو ڕۆژنامەنووسە نەخۆشی دەروونى هەیە و كەسێكى سروشتى نییە،وەكو ئەوەى نوقسانییەك لە خۆى بە دی بكات و بە شێوەیە پڕی بكاتەوە،بەباشمزانى ئەو رۆژنامەنووسە خۆی ئاشكرابكات.كە دەڵێیت دوكانێكى وەرگرتووە بە ژمارە (57) لە ناوچەى پیشەسازى، ئەوە دووجار هەڵەیكردووە، جارێك كە ئەو رۆژنامەنووسە وەرینەگرتووە بەڵكو ئەو قەرەبووە كراوەتەوە لە برى ئەو دوكانەى كە لە حەمەى كەریم لە لایەن شارەوانییەوە رووخێنراو هەر خاوەن (77) دوكانەكە وەكو ئەو رۆژنامەنووسە قەرەبوو كراوتەوە، هەڵەى دووەمیشى ئەوەیە كە ژمارەكەى (57) نییە ، بەڵكو (812)یە،سەبارەت بەوەش كە پۆلیسە،وەكو من ئاگاداربم لەو رۆژنامەنوسە وەكو پشكى حزب بە پۆلیسی دامەزراوە،دەوامى خۆیشی دەكات ئەو حزبەكەى ئازادە لەهەركوێ دایبنێت،دەتوانێت حزبیش وەڵام بدەنەوە،كاوە یەكێتی نییە تاوەكو بەرپرسانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پاسەوانى گەرمیان بەكاریبینن.زۆر هەڵەتكرد.
كاوە گەرمیانیش پێی باش نەبوو وەڵامتیش بدەمەوە،تاوەكو زۆرم لێكرد كە گوتى خۆت ئاگادرى منی وەڵامیان بدەرەوە،كە تانەت كاوە وەڵامدانەوەكەى ئەوانیشى نەبینی تا لەلایەن منی خوێنەر ئاگادارمكردەوە.
ئەگەر تۆ رۆژنامەنووسی خۆ خۆت ئاشكرادەكەێت بۆ خوێنەران،ئەگەر كەسێكى ترسنوكو دۆراونەبێت،یان دەزانى خۆت ئاشكرابكەێت گەندەڵییەكانت لەلای رۆژنامەنوس كاوە دەستدەكەوێت ئاشكرایدەكات.تۆ لە راپۆرتى پێشوت دەڵێت سێ رۆژ دەستگیركراوە ئێستا دەڵێ پێنج ڕۆژدەستگیركراوە،نەخێر هیچیان راست نییەو بەڵكو شەش رۆژ بووە دەستگیركراوە،ئەو رۆژنامەنووسە بە هەموو بەڵگەیەكەوە رووبەروى دادگا بۆتەوە بەڵكو راستت نەكرد بە هیچ شێوەیەك بەخەیاڵ ئەو راپۆرتەى نەنوسیوە،تەنانەت سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان/لقی گەرمیان خۆیان شایەت حاڵی ئەون و داكۆكیان لێكرد تاوەكو ئازادیانكرد،نەك و جەنابت بخوتان بۆ رۆژنامەنووس بوێرەكەى گەرمیان بكەێت،یان دەڵێت لە ساڵی 2008 بەمانشێتى نێربازەكانى گەرمیان داوایی كردنەوەى جێگایەك دەكەن بۆ مومارەسەى نێربازان،ئەو رۆژنامەى چاودێر خۆیان دەتوانن وڵامت بدەنەوە بۆ راستى و دروستى.بەراستى ئەو رۆژنامەنووسە شایستەى هەموو شتێكە،چونكە رۆژانە لە خەمى گەرمیان و گەرمیانییەكانە.لە كۆتایشدا بەو بەڕێزە دەڵێم كاوە گەرمیانى هیچ كات دانابەزیەتە ئاستى تۆ و خۆت ماندوو مەكە لێرەو لەوێ، ئەمەش دوا وەڵامە بۆ تۆ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە