کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەعسیە کان هێشتا لێرەن............

Sunday, 03/04/2011, 12:00






ئەم بە یانیە کاتێک لەبەردەم سەراوە ڕێم دەکرد ....دیمەنێکى سەیرم بینى... وتم بڵێى من لە

خەیاڵدا بم و ئێرە سەرسنورە کان نەبێ ؟؟؟؟ یا وادیارە ئێرە کەرکوکە و تەحەدایە کى دوژمنیى لەسەرە ؟؟؟؟ بەڵام کە جوانتر ڕوانیم.....بە تایبەت کە گەنجانێکى خوێن گەرمم بینى لە دوورەوە وەستا بوون ...... بەدەم تەماشاکردنى ئێرەوە تاسابوون ...... ئینجا دڵنیا بووم کە ئەمەسەراکەى خۆمانە ... ئەوسەرایەى کە ڕۆژانە بانگى ئازادى تیادەدەین...خەم داى گرتم....چاوم پڕبوو لە فرمێسک.....دڵم یەک پارچە بوو بە برین....ئەمە چیە ئەم چەکدارانە چیەکەن لێرە....چیە دەتانەوێت ئازادى لێرەش ببڕن....دەتانەوێت دووبارە دەستى بەعس بهێننەوە ئێرە....بۆ ئەوان زۆر خێریان لەم بەعسیزمە بینى تا ئێوە بیبینن ؟؟؟؟ دەتانەوێت دووبارە دەست بخەنەوە بینەقاقاى سەرا...

سەراوەک چۆن لەوان بێزار بوو ئاواش بگرە زیاتریش لە ئێوە.....گەر مسقاڵێک ئازادى لەم

مەملە کەتە دا مابێت ئەوالێرە یە....گەر بستەخاکێک لەم وڵاتەدا مابێ کە هێشتا ئازادى تیا سەوزبێ

ئەوە سە راى ئازادیە......گەر خەڵکانێکى ئازادى خوازمابن کە هێشتا بۆنى ئازادى لە دەمیان بێ ئەوە

خەڵکى بە شەرەفى ئێرەن....بۆیە هەرئەو خەڵکە پێتان دەڵێن خەیاڵتان خاوە....ئە وەئێمەین کەدەمانەوێت گەندەڵى لەم وڵاتە ببڕین....پەیامى ئازادى بگەیەنینە تە واوى وڵات......تۆوى ئازادى لەم بستە خاکە سەوزەى سەراوە بە تەواوى خاکى وڵاتدا بووەشێنین تالەم بەهارەدا چیمەنى

تە ڕوجوانى ئازادى لەتەواوى خاکى وڵاتدا سەوزبێت.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە