کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ بێت یان سبەى دەبێت ڕۆشنبیران ڕووبەڕووى كۆنەپەرستى ببنەوە

Monday, 17/01/2011, 12:00


تكایە ئەم شەڕە پەیوەندى بە زانیارى و پارستنەوە نییە:
:ئەمڕۆ بێت یان سبەى دەبێت ڕۆشنبیران ڕووبەڕووى كۆنەپەرستى ببنەوە

بە داخەوە ئەوەى لەم وڵاتەدا تۆمەت دەداتە پال بیروڕاى جیاواز تەنها هەر دەسەڵات نییە، بەڵكو خەڵكى دیكەش هەر شتێكیان بە دڵ نەبێت دیسان تۆمەتى جۆراوجۆر حازرە، ئەوەى من لەم وڵاتەدا دەیبینم هەندێك لە ئەوانەى وا ئۆپۆزسیۆن و ڕەخنەگرن خۆیانیش بیروڕاى جیاواز قەبوڵ ناكەن. من بۆ خۆم هەر لەسەرەتاى ڕاپەڕینەوە كاتێك دەمبینى منداڵ و ژنى كوردو خاوەن شەهید و ئەنفال لە بازگەكانى ڕژێم بە كۆڵ نەوت و سەوزەو خوێ.... دەهێنن و ئەمن و ئیستخباراتى عەرەب سوكایەتیان پێ دەكات و لەملاشەوە دەسەڵاتى كوردى باج و گومركیان لێوەردەگرێت و دەیداتە كۆنە سەرۆك جاش، ئیتر هیچ بڕوایەكم نە بە كوردایەتى ئەم دەسەڵاتە ماو نە بە دیموكراسى بوونى و نە بە سوشیال دیموكراتبوونى، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كەسێك لە بابەتێكدا هەمان هەڵوێستى دەسەڵاتى هەبێت ئیتر ئەو كەسە بەو دەسەڵاتە ڕازییە یان پەیوەندى بەو دەسەڵاتەوە هەیە.
ئێمە پێمان وایە بۆ پێكەوە نانى كۆمەڵگەیەكى مەدەنى و بە دیموكراسى كردنى كۆمەڵگە دەبێت زۆرینەى خەڵكى قەناعەت بەوە بكات كە ئاین بۆ خودا بێت و مزگەوت بۆ مەلاو ئیتر سەكۆى ئایینى دەستێوەردانى كاروبارى سیاسەت و ئابوورى ڕۆشنبیرى و لەو جۆرانە نەكات. لە چى وڵاتێكدا هەیە ئاین دەستێوەرانى سیاسەت و كاروبارى ئابوورى و ڕۆشنبیرى و ... كردبێت و لەو وڵاتەدا دیموكراسى و ئازادى هەبێت، ئەوە ئێران، ئەفغانستان، سۆمال، توركیا..... جا گەورەترین شەڕى دیموكراسى ئەوەیە زۆربەى خەڵك قەناعەت بەوە بكات كە دبێت ئایین لەسیاسەت جیابكرێتەوە، تا ئێستا كۆمەڵگەى كوردى بەشەرمەوە هەنگاوى بۆ ئەو بابەتە ناوە، كاتى وا هەیە لە سایتەكانى سعودیەو كوەیت و لوبنان بابەتى مێژوویى بڵاو دەكرێتەوە شتى واى تێدایە هیچ سایتێكى كوردى ناتوانێت بڵاوى بكاتەوە لەبەر ئەوەى تۆمەتى جۆراوجۆرى نەدرێتە پاڵ، ئێمەى كورد تەنانەت نامانەوێت لەو مێژووە بگەین كە وەك و خۆى بووەو واقعە و ڕووى داوە و پەیوەندى بە كوفرو ئیلحادەوە نییە، عەرەبەكان خۆیان باسى شەڕەكانى موسوڵمانەكان دەكەن و باسى دیل و سەبایا و دەسكەوتى شەڕ دەكەن، ئەو باسانە تا ئێستاش كورد بە كوفرى لە قەڵەم دەدات. هەروەها دەیان سایتى عەرەبى هەیە باسى ملاملانێ ى موسوڵمانان لەناو خۆیاندا دەكات كە چەندین زوڵم و ناحەقە ڕووى داوە، تا ئێستاش خەڵكى سادەى ئێمە وا دەزانێت ئەو مێژووە گوڵ بەخشین و ئەم لاو ئەولا ماچ كردن بووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە