کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باهۆزى(محمد البوعزیزی)

Thursday, 22/12/2011, 12:00


سالًێك بەسەربە سەربڵێسەى جەستەى (بوعەزیزى)داتێدەپەڕێت،(تاریق تەیب محمدبوعەزیزى ئەولاوەى گڕىجەستەى بڵێسەى لە سوریایە،شۆڕشىوڵاتى عەرەبى كەساڵێكە دەستى پىَ كردووە دەسەڵاتى زین عابدینبوعلى لەتونس كۆتاى پىَ هاتوودواترشۆڕشەكە ڕوىكردە میێرو(محمد حوسنى موبارەك)ى لەكورسى دورخستەو وبەدواشیدا لیبیا و بەلەناوبردنى دەسەڵاتى 40ساڵەى(موعەمر قەزافى)خۆى گەیاندەلوتكە.
(دیكتاتوَرەكان) وا دەزانن زوَر بەدەسەڵاتن، وا هەست دەكەن هەموو گەل وەك ئەوان بیر دەكەنەوە. تا ئەو ئاستەى سەدام حوسیەن پێى وابوو (كە سەدام ووتى گەل وتویەتی) نوسەرێكى لاى خوَشمان لە بابەتێكى روَژنامەوانیدا دەنوسێت (كاتێك بارزانى و تاڵەبانى پێدەكەنن گەل پێدەكەنێت) تا ئەو ئاستەى دەزانن ئەوان هێندە بە دەسەڵات نین ئیدى بەر دەبنەوە، ئەو بەربونەوەیەش هێندە بە گورە كە كەسمان لە لە ناوەراستى دیسەمبەرى ساڵى رابردوودا بیرمان لەوە نەكردبویەوە كە لە كەمتر لە وەرزێكدا دوو دەسەلاتى سیاسى كە تەمەنێكى درێژیان هەبوو كوَتاییان پێدێت و دەیان دیكتاتوَرى دیكەش بەرەو رووى هەمان چارەنوس هەنگاو هەڵدەگرن، كەس بیرى نەدەكردەوە كە (محمد البوعزیزی) تەمەن 26 ساڵ و سەوزە فروَشى گەروَكى پێش 17 دیسەمبەر دەگوَڕێت بە رەمزو پاڵەوانێك لەپاش 17-دیسەمبەر لەسەردەمى ئاوابونى رەمزەكاندا. كەس نەیدەتوانى بیر بكاتەوە مەنزڵى ئەبەدى و ئارام و بێدەنگى ئەو دەگوَڕێت بوَ نركەى شوَرشێكى مەزن لە روَژئاواى ووڵاتانى عەربیەوە بوَ روَژهەڵاتى ئەو ووڵاتانە. كەس نەیدەزانى مەرگى مروَڤێك كە لە تاو ستەم ژیان دەتورێنێت، ژیان دەبەخشێتە دەیان گەل، ئاگرى جەستەیەك روناكى دەبەخشێتە ئاگردانە خاموَشەكانى شوَرش و نەیارانى سیستمە ئیستبدادیەكان و هاوارەكانى گیان دەرچونى دەبنە سەداى ئازادى و هوتافى شوَرش و گریانى لە دایك بونێكى نوێ، كەس نەیدەزانى ئەو زلەیەى پوَلیسێكیدەسەڵاتى ئیستبدادى (فادیە حەمدی) كە لە گەنجێكى سەوزە فروَشى دەدات دەبێتە تەقینەوەیەكى مەزن و هەستى ملیوَیان مروَڤى روَژهەلات دەوروژێنێ. ئەگەر مەرگ بەو شێوەیە پێناسە بكەین كە بریتیە لە بێدەنگى و پاسیڤ بوون لە رووى چالاكیەوە كەسمان نەیدەزانى بێدەنگیەك كوَتایى بە بێدەنگیەكان دەهێنێ و گوَمى مەنگى پاسیڤ بونى سیاسى دەشڵەقێنێت و زوَر شت لە بن بەرەوە دەهێنێتە سەر بەرەو زوَر پاڵەوان بە بودەڵە دەردەچن و زوَر سەركردە بە دزو خوَ فروَش. ئەمانەش هەموو ناو دەنرێن شوَرش نان و ئازادى یا راستر بڵێن شوَرشى بولعەزیزی. 2011 ووڵاتى عەرەبى و روَژ هەڵاتى ناوەراست لە رووى مێژوییەوە زوَر لە لە ساڵانى پەنجاكانى سەدەى رابردوو دەچێت. نا ئارامى تێكچونى و ئیستقرارى سەراپا سیاسى باڵى بەسەردا كێشاوون. تونس و میسر سەرمەشقى گوَرانكارى دەگرنە ئەستوَ و لیبیا و یەمەن بەدواى خوَیاندا دەبنە لانكەى شوَرش و عیراق و كوردستان و سوریا و بەحرەین و جەزائیر و ئەدەن و مەغریبیش بێدەنگ نین. ئەم باهوَزەى شوَرش لە هەناویدا دەیان پرسیارى مەزنى هەڵگرتوون و پێویستیان بە وەڵامدانەوەیە. دەیان ژانى فیكرى و فەلسەفیان هەڵگرتوەو و دەیگوازنەوە بوَ بیرمەندان و فەیلەسوفان، پیویستى بە خوێندنەوەى جیدى فیكریە لە و سونگەیەوە هوَكارە زاتى و بابەتیەكانى ئەم شوَرشانە چین؟ زەمانەتى سەركەوتنى ئەم شوَرشانە چین؟ بوَچى لە هەندێك شوێن زوَر بەخێرایى هاتنە بەرهەم و لە هەندێك شوێنیش شكستیان هێناو لە هەندێك شوێنى دیكەش درێژەیان كێشا؟ ئایا پێكهاتەى دەوڵەتەكان بە تەنها دەتوانن تەفسیرى ئەو دوَخە بكەن؟ هوشیارى پاش شوَرش چى یە؟ چى زامنى پاراستنى دەسكەوتەكانى شوَرش دەكات؟ ئایا ئەم گوَرانانە گوَرانى ئیجابین یان سلبى وەك ناتانیاهوَ ئەم پرسیارەى ووروژاند؟ئایا سیناریوَى شوَرشى خەمەینى دووبارە دەبێتەوە بەتایبەت لە میسر و لیبیا؟ خەسڵەتى هاوبەش و لێك جیاوازى ئەم شوَرشانە لە ووڵاتە جیاوازەكاندا چین؟ ئەمانەو دەیان دیكە پرسى كە روَشنبیران پێویستە كاریان لەسەر بكەن. باهوَزى شوَرشى عام 2011 زوَر ناوى لێنراوە الگبعە لەوانەش شوَرشى نان وەك لە تونس و میسر رویاندا. بەڵام بە خێرایى چەمكێكى دیكە هاتنە تەنیشتیەوە ئەویش ئازادى بوو، چونكە بە تەنها نان نەیدەتوانى تەفسیرى هەمون بكات چونكە شوَرشى لیبیا شوَرشى ئازادیە. بوَیە ناونرا شوَرشى نان و ئازادى الطبعە لە هەمانكات هەندێك جاریش بە شوَرشى بولعەزیزى ناوى دەبرێت، شوَرشى فەیس بوك و تەكنوَلوَجیاى پەیوەندى نوێ و یوتیب و تویتەر و ویكیلیكس هەموو ئەمانەش هەندێك ناوەندى سیاسیش بە شوَرشى ئوَباما ناوى لێ دەنێن. بەڵام ئەم ناوانە بە تەنیشیانەوە پرسیارێكى دیكە هەیە ئەویش بوَچى لە ئێستادا. ئایا نەبونى ئازادى لە لیبیادا تەنها لەم ماوەیەدا بوە یانخوَ زیاتر لە 40 ساڵە درێژەى هەیە. برسیەتى میسریەكان لانى كەم دەگەرێتەوە بوَسەرەتاى هەشتاكان و پاش كوشتنى سادات لە ساڵى 1979 دا. دەیان هاووڵاتى دیكە خوَیان سوتاندوە هەرچەندە خوَ سوتاندنى بولعەزیزى زیاتر سیاسى و ئیعترازى بوو بەوەى لەبەرامبەر شارەوانیدا خوَى سوتاند بەڵام بوَچى ئەم باهوَزەى نەخولقاند. سەبارەت بە شوَرشى تەكنوَلوَژیاى نوێش خوَ لە ووڵاتانى دیكەش بونى هەیە بوَچى زەقتر لە ئەفەریقا دەر دەكەوێت. سەركەوتنى وەتەرە حەسەن بەسەر لە باگبوَدا كوێى ئەم شوَرشانەدایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە