قبولی ناكه‌ین له ئۆپۆسییۆن سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی شه‌قام بكات و به ناوی شه‌قامه‌وه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات ئه‌نجام ب
Monday, 23/05/2011, 12:00
وه‌ك ده‌زانین ده‌سه‌ڵات ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌م میلله‌ته بێكه‌سه وپێپه‌نایه كه‌وتۆته ركه‌ره‌رایه‌تی نه به‌ده‌نگی شه‌قام نه به خوینی شه‌قام باوه‌ر ناكات هه‌میشه له‌هه‌وڵی تۆمه‌تباركردنی ئه‌و ده‌نگه بێلایه‌ن و مه‌زلومه‌دا كه‌وتۆته ركه‌به‌رایه‌تیه‌كی به‌عس ئاسا،هه‌موومان له‌یادمانه به‌رپرسانی ئێستا بووبوونه مایه‌ی نان برین و دۆبرێنی زۆرێك له هاولاتیانی كوردی به‌شمه‌ینه‌ت به بیانووی یارمه‌تی و داڵده‌دانی ئه‌م قاره‌مانانه‌ی كه ێیستا حوكمی وڵاتمان بۆ به‌رێوه
ده‌به‌ن،ئه‌وه‌شی ئێستا ئه‌م به‌ناو قاره‌مانانه ده‌یكه‌ن له‌گه‌ل شه‌قام هه‌مان هه‌ڵوێست به‌عس ئاساكه‌یه،ئێستا ئه‌مان به شه‌قام ده‌ێن ئێوه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی هاوكاری و یارمه‌تی ماددی و معنوی له ئۆپۆسیۆن وه‌رده‌گرن و دروشمه‌كانتان له‌وانه‌وه هێناوه‌ده‌تانه‌وێت به هه‌ردوكتانه‌وه چ وه‌ك شه‌قام چ وه‌ك ئۆپۆسیۆن ئه‌م ئه‌زموونه سیاسیه‌مان له‌ناوببه‌ن و جارێكی تر تووشی مالوێرانیمان بكه‌ن.به‌ڵام به‌داخه‌وه خۆزگه به‌و شێوه‌یه بووایه كه ئه‌وان ده‌یانووت خۆزگه ئۆپۆسیۆن ئه‌و
پاڵه‌وانه بوایه كه بێتوانایه ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی له بۆچوون و خه‌یاڵو بیانووه‌وه بكردایه‌ته واقع.نه‌خێر ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌وه‌بوو كه ئۆپۆسیۆن ویستس به ته‌نووری شه‌قام كولێره‌ی خۆی ببرژێنێت.واته خۆی ئه‌و ئێزرائیله نه‌بوو خۆیان واته‌نی كه بتوانن گیانی ئه‌م ده‌سه‌لاته بكێشن ویستسان به‌سه‌ر خوێنی ڵاوانی ئه‌م شه‌قامه‌وه ئه‌وانیش سه‌روو كولێره‌ی برژاویان ده‌ست بكه‌ویت،باشترین به‌ڵگه تاقی كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارته‌كانیان بوو به‌ناوی شه‌قامه‌وه كه هه‌ر له
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت تا رووخاندنی هه‌مووی پووچ ده‌رچوو بۆیان،بگره زه‌ره‌رێكی زۆر كوشنده‌وه هه‌ڵیكی زۆر مێژووییان له‌ده‌ستس میڵله‌تی كوردا كه سه‌ره‌تا ده‌سه‌لات له چه‌ند رۆژی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كان ڕازی بوو به هه‌موو دانیشتن و كفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌قام ته‌نانه‌ت به‌رپرسه حیزبی و حكومییه‌كانی خۆیان ده‌نارد له چاخانه‌و ریستۆرانته‌كانی بازار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی شه‌قام دانیشتنیان ده‌كرد به‌س له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌رنه‌كرێن و به‌ده‌ردی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی زین
العابدینی تونس و حسنس مباركی میسری نه‌برێن.به‌لام پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات زوو له فاك و فیكه‌ی ئۆپۆسیۆن تێگه‌یشت كه ده‌یه‌وێت شه‌قام به چ ئاراسته‌یه‌ك به‌ڕیت و بۆی ده‌ركه‌وت شه‌قامیش چه‌نده ساویلكه ئه‌م فس فس پاله‌وانانه‌ی ئۆپۆسیۆنی كردووه به پاله‌وانی مه‌یدانی شه‌قام و ده‌نگی نارازی و پێشوازییان لێده‌كه‌ن و وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆییان له‌گه‌ڵده‌گێرێت و ووتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رۆك و حكوموت به قه‌ربانییان ده‌كرێت وه‌ك بڵیی رۆله‌ی سئ سه‌ركرده‌كه‌ی ئۆپۆسیۆن شه‌هید بوون یان كه‌س و كاری
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان برینداربوون ئیتر ده‌سه‌لات هیچ باكی به‌و ده‌نگه نارازییه نه‌ماو به گیره‌شیوین و چه‌قۆكێش وپاقڵه خۆر ناومان برا ئه‌وه‌ی مایه‌وه‌یه بۆ حكومه‌ت ئه‌وه بوو چۆن ئه‌و سه‌رایی ئازادییه وه‌ك به‌ڕه له‌ژێر پێی ئۆپۆسیۆن ده‌ربهێنیت چونكه ته‌واو بۆی ئاسان بوو بوو كه پێشتر هه‌رگیز نه‌یده‌وه‌ێرا كاری وا بكات و توخنی ئه‌و سه‌رایه بكه‌وێت.ئه‌وه بوو كاری خۆی كرد و له دواییدا ئۆپۆسیۆن ووتی ئێمه نه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نه داوای رووخانمان نه‌كردووه به‌لكه ئێمه
ده‌لێین با چاكسازی بكڕیت ئه‌وه‌ش دووفاقی ته‌واوی لای ده‌نگی شه‌قام درووست كرد بۆی ده‌ركه‌ت كه ئه‌وه شایه‌نی ئه‌و براگه‌وره‌یی و خۆفیداكردنه نییه كه شه‌قام زۆر ده‌مێكه وای دانابوو،ئه‌وه‌تا ئێستا خه‌رێكی رێكه‌وتنی پێنج قۆلی و دانوستانی سیاسین به‌ناوی شه‌قامه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن و ووته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان رۆژی یه‌ك سه‌عات خۆری به‌رده‌م سه‌رایی ئازادی به‌ركه‌وتبێت یان هه‌ژاری و نه‌بوونی و بێكارو كاسبی خۆی دیبێت له‌و ماوه‌یه‌دا،له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك به‌شێكی
كارا‌و دیاری شه‌قام هه‌ر له 17/2 تا ئه‌مرۆش ده‌لێین له هیچ لایه‌نێكی سیاسی قبول ناكه‌ین موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر شه‌قامه‌وه بكات وخۆی بكات به‌ده‌م ڕاست و ریش سپیمان،له‌به‌ر ئه‌وه برۆن باسی داواكاری سیاسی خۆتا بكه‌ن و ئێمه هیچ كات ئاماده نین ته‌نانه‌ت واز له بچوكترێن داواكاری جه‌ماوه‌ری بهێنین یا ده‌سه‌لات دێته پای جێبه‌جێكردنیان یان ده‌بێت ماڵئاوی بكات....
*/ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست