پارتی ده‌ڵێت کوردستانپۆست هه‌ڵیماڵین
Saturday, 08/10/2011, 12:00
کۆنگره‌ی 13 پارتی دیمکراتی کوردستان ، گورزێکی گه‌وره بوو له خۆیدا به‌وه‌ی زیاتر و ئه‌وانه‌ی شوێنه گرنگه‌کانیان گرتووه بادینی و بارزانین ، سورانیه‌کانیش به سڕبوویی له پله نزمه‌کان دانراوون و له نهێنیه‌کانی ناو کۆشك به‌دوورن و چاوبه‌ست کراوون ، دوابه‌دوای ئه‌مه سه‌رۆکی پارتی نێچیر و ئه‌ترافه‌کانی نێچیری خسته ژێر فه‌رمانی ئاسمانه‌وه ، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم پارتی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه ته‌پیوه‌ی که ئاڵای پارتی تێچه‌قیوه و خه‌ریکه به‌ره‌و خنکاندن ده‌چێت پڕ بکاته‌وه ، به‌ڵام به بۆچوونی من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وشت له‌ده‌ست چووه ئیدی ئه‌و زه‌مینه‌یه پته‌و نابێته‌وه ، لێره‌وه نموونه‌یه‌ك دێنینه‌وه له‌سه‌ر په‌ڕپۆزه‌ڵی ئه‌م دواییانه ، ده‌ستکۆ شێروانی نموونه‌ی هه‌ره پیاوه به‌رزه‌کانی ناو پارتیه که له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵاتیه‌وه له لایه‌ن نێچیره‌وه بووه، ئه‌م پیاوه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانییه‌وه بوه‌ته داشی دامه . پێش ئه‌وه‌ی بچینه نێو قوڵایی باسه‌که پێم خۆشه ده‌رباره‌ی پیاو کوژێک که بۆته پڵنگی بنه‌ماڵه و کراوه‌ته به‌رپرسی هه‌موو ڕێکخستنه‌کانی پارتی ئه‌ویش ((جه‌عفر ئیمکی)) یه، که به جه‌وله‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌وروپای کرد تاوه‌کو له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کان دابنیشێت و چاره‌سه‌ری هه‌ندێك کێشه بکات ، به‌ڵام به داخه‌وه بۆچونه‌که‌ی زۆر خه‌یاڵ پڵاو بوو چونکه که‌سانێکی وا ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کان نه‌بوون ، چونکه ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانده‌ویست ئه‌و ڕه‌وشته‌ی ماویانه له‌ده‌ستی بده‌ن ، ئه‌وه‌یشی ئاماده بوون به زه‌بری شه‌ق و هه‌ڕه‌شه ئاماده کرابوون ، به تایبه‌ت له ئه‌وروپادا سه‌دان و هه‌زاران که‌س که پارتی بوون ، دانیشتوون و هه‌ندێکیشیان ئیستیقاله‌یان داوه ، ئه‌و دانیشتنه‌یش به پێی ده‌نگوو باس چاوه‌ڕیی سه‌رهه‌ڵدانی په‌یڕه‌وانی بارزانین واتا جیاواز له ڕاو بۆچوون و هه‌موو شتێکی ئه‌وانه‌ی که ئێستا پارتین ، ئه‌م پیاوه له ئه‌وروپا نه‌یتوانی هیچ ئامانجێك به‌ده‌ست بێنێت هه‌ربۆیه له 7-8-9 ئۆکتۆبه‌ردا گه‌یشته ئه‌مریکا بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانس ، جه‌عفه‌ر به‌وه‌ی نه‌زانیوه که ئه‌وانه‌ی پارتی به ڕێوه ده‌به‌ن له ئه‌مریکا به تایبه‌تی له ناشڤیڵ عه‌شیره‌تین ، کمال که‌رکوکی چوبووه ئه‌مریکا سیمنارێکی گێڕابوو له‌سه‌ر وه‌زعی پارتی و هه‌ندێکیش له‌سه‌ر عێراق ، له‌ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌کاندا که‌سێك به ناوی((قوربان)) هه‌ستابوو گله‌یی ئه‌وه‌ی کردبوو که که‌سانێکی زۆر هه‌ن لێره دوو معاش وه‌رده‌گرن ئه‌وانه مافی خه‌ڵکی تریان خواردووه‌و هه‌موو توانایه‌ك و ده‌سته‌ڵاتێکیان داونه‌تێ ، دوای دوو رۆژ ده‌ستکۆ شیروانی ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌م((قوربان))ه نه‌گبه‌ته ده‌کات و سه‌د قسه‌ی ناشیرینی پێده‌ڵێت و سوکایه‌تیه‌کی ته‌واوی پێده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیشی ڵێده‌کات. لێره‌دا که‌مێك ده‌وه‌ستین و دێینه سه‌رناشڤیل ، ناشڤیڵ ئه‌م ئه‌م شاره‌یه که کۆمه‌ڵێك پارتی نه‌خوێنده‌واری عه‌شایه‌ر به ڕێوه‌ی ده‌به‌ن له‌و عه‌شره‌ته‌یش زیاتر که‌س بۆی نییه هیچ وورته له‌ده‌می بێته ده‌ره‌وه له‌ناو پارتیه‌کاندا ، له ئاستی یه‌کێتی و گۆڕاندا ئه‌سڵه‌ن وه‌کو مریشکی کڕ وان و وورته له‌سه‌ر زاریان نایه‌ته ده‌ره‌وه ، به‌ڵام ناشڤیل و ئه‌شتوانم بڵێم هه‌موو وویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا کۆنتڕۆڵی ده‌ستی ئیسلامیه‌کانه ، که خاوه‌نی سه‌دان ساختمان و بازاری گه‌وره‌ن ،ئه‌توانم بڵیم ملیاره‌ها دۆلار ، ئه‌م براده‌رانه به جالیه‌ی کوردی سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌الدین خۆیان لای حکومه‌تی ئه‌مریکی ناساندووه لای کورده‌کانیش به مزگه‌وت خۆیان ناساندووه ، به‌ڵام له ڕه‌گه‌زدا باره‌گای ئیسلامی و سه‌نته‌ری هاوکاری هه‌موو ئیسلامیه‌کانی دوونیان ،چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندیان به‌شیوه‌یه‌ك فراوانه ده‌توانن دوو وویلایه‌تی ئه‌مریکایش بکڕنه‌وه به‌ڵام ناشیانه‌وێ به‌و شێوه‌یه خۆیان ده‌رخه‌ن ، ئه‌م ئیسلامیانه پارتیه‌کان به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و ئینجا یه‌کێتیان کردۆته مه‌سخه‌ره‌ی زه‌مانه ، له‌وێ له ئه‌مریکا دوو که‌س هه‌ن که ڕه‌وشت و ئابڕووی پارتیان نه‌هێشتوو ، یه‌که‌میان ده‌ستکۆ شێروانی پیاوه‌که‌ی قوباد و پیاوی نێچیر دووه‌میش حکمت بامه‌ڕنی به‌رپرسی لق و گوێڕایه‌ڵی مه‌سرور.
پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر ئه‌م که‌سه به‌رپسێکی گه‌وره‌ی کورده‌کان بوو له‌ئه‌مریکا ، به‌ڵام ڕاسته‌و خۆ ماڵی مه‌لا مسته‌فا ووتبویان کوردستان پۆست هێنده‌ی نهێنی هه‌ڵداوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی جه‌نابت و قوباد له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك پله‌یان لێوه‌رگرته‌وه و پێیان گووت له ماڵێ دانیشه و معاشی خۆت وه‌ربگره به‌ڵام با هیچ که‌س چڕ‌و چاوت نه‌بینێت ، هه‌ر به فه‌رمانی قوباد ئه‌م کابرایه له کاتی هه‌ڵبژاردندا که‌وته لێدانی ئه‌وانه‌ی که گۆڕان بوون ، ئێستا جه‌عفه‌ر ئیمکی به ته‌مای کۆنفرانس و چاککردنه‌وه‌یه، له‌م چه‌ند شه‌وه‌ی پێشودا جارێکی تر که‌وته‌وه به‌ر لێشاوی فه‌یسبووکی ناشڤیل ده‌توانن بچنه ناو ئه‌م په‌یجه‌وه‌و پاڕانه‌وه‌کانی ده‌ستکۆ بخوێننه‌وه ، که چۆن گوتبووی تا له‌ده‌ست کوردستان پۆست ڕزگارم بوو که‌رامه‌تیان بردم لای ماڵی بارزانی، ئێستا نۆره‌ی فه‌یس بووکه ، پارتی له‌وه ده‌چێت که‌سی نه‌مابێت کاریان بۆ بکات به تایبه‌تی سۆرانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌مه پارتی بادینیه‌کانه نه‌ك سۆرانی ، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رژمێر بکه‌یت ده‌بینیت که هه‌رچی به‌رپرسه‌کانی دونیای ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه بادینین چونکه پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه‌ی به سۆرانی نییه و نه‌بووه ، هه‌ر بۆیه‌یش نێچیره‌ڤان به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه چونکه دایکی خه‌ڵکی سلێمانییه هاوکات نێچیر بۆ هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌یه چۆکی داداوه چونکه له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانی پێی ناکرێت و ده‌بێت گوێ ڕایه‌ڵیان بێت ، نامه‌وێت لێره‌دا باس له کێشه‌کانی نێوان مه‌سرورو نێچیر بکه‌م چونکه بابه‌تێکی دیه‌و زۆر که‌ل و قوژبنی تێدایه .... لێره‌دا هێنده به‌سه له‌سه‌ر مه‌یمونه زنجیر کراوه‌که‌ی قوباد‌و جه‌عفه‌ر پیاو کوژه‌که‌ی پارتی.
چاودێری سیاسی له ئه‌مریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست