چی تر نه‌متوانی بێ ده‌نگ بم ....دروستبونه‌وه‌ی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد.
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
ساڵی 1994 دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌سه‌فه‌رێکی کوردستان بۆ یۆتۆبۆری، له‌سیمینارێک که‌بۆ هیوا کاردۆیی له‌سه‌ر شه ڕی براکوژی سازکرا، ئه‌م قسانه‌م کرد. '' ڕژێمی به‌عس به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه‌گه‌لی عێراق به‌گشتیو کورد به‌تایبه‌تی بێ ڕه‌وشتو فاسید بکا. زۆر تێیدا سه‌رکه‌وت. یه‌کیه‌تیو پارتی هییچ به‌هایان نه‌هێشت. به‌عس جاشی قه‌ید ده‌کرد، هه‌شتاو پێنج دیناری پێیان ده‌دا، مامۆستا دووسه‌د تا سێسه‌د دیناری هه‌بوو. یه‌کیه‌تی و پارتی جاش وه‌رده‌گرن، هه‌زار، دووهه‌زاریان ده‌ده‌نێ، که چی مامۆستاکان مه‌عاشیان هه‌ر وه‌ک پێشانه، ئه‌ویشیان ناده نێ .''
ئه‌وه‌و زۆر هۆی تر وای کرد که‌زه‌خیره‌یه‌کی زۆری مرۆیی بۆ شه‌ڕی برا کوژی دابین بکرێ، ئه‌مه‌له‌لایه‌کو له‌لاکه‌ی تره‌وه‌ش ده‌بێ بگوترێ که‌زیاتر ل نیو ملیۆن کورد له‌سه‌رده‌می به‌عس جاش بوون که‌چی ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌مو حیزبه‌کان له‌ده‌هه‌زاری تێپه‌ڕ نه‌کردوه. ئه‌وانه‌ش خۆی له‌خۆیدا داڕمانی ئه‌خلاقی مرۆڤی کوردی نیشان ده‌دا.
به‌لای منه‌وه، داڕمانی پێوه‌ری ئه‌خلاقی مرۆیی بریتین له: خۆپه‌رستی، هه‌ڵپه‌رستی، ترسنۆکی، درۆزنی، دزی‌و هتد. گه‌نجانی سلێمانی ده‌ستیان به‌کارێکی پیرۆز کرد . خه ڵک به‌خوێن گه‌رمی داوای مافی ڕه‌وا ده‌که‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وداوایه‌ئاماده‌ی گیان بازین. هێزی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیوه‌بیانترسێنێ. ده‌بینم یه‌کیه‌تیه‌کی به‌هێزو لێکتێگه‌یشتنێکی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکان هه‌یه. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌بناغه‌ی دروست کردنی تاکی نوێی کوردستانییه.
کاوه
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست