بۆ وا بە دانیشتوانى چەمچەماڵ دەكەن؟؟
Saturday, 19/06/2010, 12:00
لە بەروارى 17/6/2010 لە كوردستان پۆست بابەتێكم خوێندەوە بەناونیشانى (سەگێكى تۆپیوو لە ئاوى چەمچەماڵ ، بەڵێنەكانى هەڵبژاردنە) ئەم بابەتە ئارۆناوێك نووسیویەتى بەناوى خوازراو.
بەكورتى بەشێك ناوەڕۆكى بابەتەكە سە گێكى تۆپیو لە حەوزى ئاوى خواردنەوەى شارى چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە ، پاش خوێندنەوەى بابەتەك وەك دانیشتویەكى شارى چەمچەماڵ زۆر سەرسام بووم بەوەى ئا یا ئێمە لە كوێ ئەژین و بۆ وامان پێكەن ، ئەبێت نووسەرى بابەتەكە لە خۆوە شتى وابنووسى َ خوابكەم لە خۆوەبێت ، منش بەدواداچوونى ئەو بابەتەمكرد كە پەیوەستە بە بارى تەندروستى دانیشتوانى شارەكەوە چونكەهەموو هەر ئە وئاوە دەخۆینەوە ، دەركەوت ڕاستە حەوزى ئاوەكە تازە پاكراوەتەوە وە زانیارى هەبوو كە بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ئاوى چەمچەماڵ لە بیرەكانى بانى مەقان بە جلیكان ئاوى خواردنەوە دەباتەوە بۆماڵى خۆیان واتا جەنابیان ئاوى بۆڕیەكانى ناوشار ناخۆنەوە ئەمە یانى چى؟؟؟؟
من لێرەدا داوا لەسەرجەم دانیشتوانى شار و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانى شارى چەمچەماڵ دەكەم ئەم بابەتە (پیسبوونى ئاوى خواردنەوەكەمان) بە هەند وەربگرن و داواى ڕونكردنەوەلە دەسەڵاتدارانى شاربكەن بەتایبەت لە:
1. بەرپرسى مەڵبەندى یەكێتى.
2. قائیمقامی قەزاى چمچماڵ .
3. بەڕێوەبەرى ئاو ئاوەڕۆ (غریب + ئیرەج) بەرپرسى یەكەمن لەم كێشەیە .
ئەگەر ڕونكردنەوەی دروستیان نەدا با نوێنەرانى شارى چەمچەماڵ لە(پەرلەمانى كوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى) ڕێگاى یاسای بگرنەبەر داكۆكى لە ژیان و تەندروستى خەڵكى چەمچەماڵ بكەن و ڕێگاى یاسایى بگرنە بەر، چونكە ئەوان نوێنەرى شارەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست