وەڵامێكى كورت و پێویست بۆ دكتۆرزریان: ئاشى نەزان خوادەیگێرێ
Saturday, 18/07/2009, 12:00
لە دنیادا راگەیاندن ورۆژنامەو رۆژنامەنوس بەتایبەتى بەدەستەڵاتى چوارەم ناوزەند دەكرێ كارى رۆژنامەنوسى لەسەرانسەرى وڵاتان كارێكى پیشەیى پاكژە وپێویستى بە پاراستنى پاكژیەتى زیاتر هەیە وە لەدنیاى دیموكراتى دا كارى رۆژنامەنوس بەیاسا رێك دەخرێ بۆیە هەم لەسەرمیدیاو رۆژنامەنوسى حزبى هەمیش لەسەر رۆژنامەنوسى ئەهلى پێویستە ئەخلاقى پیشەیى خۆى نەدۆرێنێ چونكە كارى رۆژنامەنوسى باش و پرۆفیشناڵ چاودێرى كردنى دەستەڵات و رەخنەگرتن و پیشان دانى رووە گەش ودزێوەكانى دەستەڵاتى حوكمرانى یە.
لەوڵاتى ئێمە كارەكە تەواوپێژەوانەیە و بەتایبەت راگەیاندنى حزبى وەكوكەرەسەو ئالیەت لەژێرگوشارى هەندێ رێساى پر لەمەهزەلەى دەسەڵاتدایە وكوێرانە شتەكان دەگوازێتەوە بەجۆرێك میلەت بەناحاڵى وناشى بدرێتە قەڵەم .
چەند رۆژێك لەمەوبەر لەمیدیاى حزبیەوە بینیمان سەرۆكى هەرێم لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ كاستى وەزارەتى تەندروستى دا بەرێز وەزیرى تەندروستى لەهەمبەر كورتەباسێكدا لەبەردەم سەرۆكى هەرێم بێ باك وزۆرناشیانە هەموو گەل وسەرۆكى هەرێمى بەچەند ووتەیەكى هەڵیت و پەڵیت و نابەرپرسانە چەواشە كرد سەیرتر لەوەش جەنابى سەرۆكى هەرێمى هەولێر گوێگرێكى باش بوو بێ ئەوەى درك بەو راستیە بكات ئەو ووتانە درۆى گەورەن ومیلەت بەوە تادێ تورەتر و قەڵستر دەبێ لەواقعى حاڵى سیاسى ئەو هەرێمە .
بەشێك لە ووتەكانى د.زریانى وەزیرى تەندروستى : (ستانداردى ژیان لەهەرێمى كوردستان باشترە وەك لەئەوروپا) من مەبەستم نى یە بڵێم ئەوروپا بەهەشتى سەرزەمینەو ژیان تیایدا هیچ گرفت وكەموكورى نى یە بەڵام نەمافم وكەم عەقڵەكانیش دەزانن ستانداردى ژیان لە ئەوروپا لەرووى ئابورى و ئارامى و سیاسى و خزمەتگوزارى و خوێندن وتەندروستى و هەموولایەنەكانى ترى ژیارى بەدەیان و سەدان جار نەك لەهەرێم بەڵكو لەزۆرینەى ووڵاتانى ئاسیاو ئەفریقوئەمریكاى لاتین وهەتا رۆژهەڵاتى ناوینیش پێشكەوتوترە وباشترە ئەمەى جەنابى وەزیر دەیڵێ بێ مستەوایى و دەبەنگى زیاتر ى لێناخوێندرێتەوە ئاخر بەكام پێوەر ژیان لێرە پێشكەوتو ترە لەئەوروپا .
لە ووتەیەكى تردا ووتى : (تەڵقیحات لێرە باشترە بەبەراورد لەگەڵ ئەوروپا) : ئاخر چ عەقڵێك ئەمە هەزم دەكا وچ وویژدانێئەمەى پێ قبووڵە لەدیدى دكتۆر زریاندا هێشتا لەسەرەتاى سەدەى رابردوو داین و كەس ئەوروپاى نەبینیوە و نەژیاوە من نازانم د.زریان لاف وگەزافى چى لێدەدەى لەكاتێكدا زانیاریت هەیە كەم ماڵ هەیە لەكوردستاندا رۆڵەیەك یان دوان و سێ و چوار لە ئەوروپانەبێت ئاخر ئەوخزمەتگوزاریە تەندروستیەى لەكەرتى تەندروستى ئەوروپادا هەیە لە بەشى تەڵقیحات مەگەر هەرلە ولایەتە یەكگرتوەكانى ئەمریكا بوونى هەبێ وبەس ؟؟!!!
منداڵ لەكاتى لەدایك بوون وچون بۆقوتابخانەوتاگەورەبوونیشى دەكوترێ لەوێ و لەزۆرینەى ووڵاتانى ئەوروپا تەڵقیحات و جۆرەكانى كوتان لەگەڵ خزمەتگوزاریەكانى ترى تەندروستى تاكۆتایی ژیانى مرڤەكان گرنگى زۆرى پێدەدرێ و جەنابى وەزیریش باش دەزانێ كە هاوڵاتیان لەئەوروپاوە سەفەرى كوردستان یان هەرووڵاتێكى تر دەكەن لەلایەن تیمى تایبەت وپسپۆر لەبوارى تەڵقیحات دەكوترێت تا بەرگرى زۆر دروست بكەن لە ئاووهەواو هەرجۆرە ڤایرۆسێك .!
لەخڵێكى تردا ئەو وەزیرەناحاڵى و دەبەنگە دەڵێ :- (لێرە بارى تەندروستى پێشكەوتووترە و تەمەندرێژى زیاتر ە لەئەوروپا ) ئاخر مەهزەلە لەوە زیاتر دەبێ چى بێ مرۆڤى رۆژهەڵاتى و بەتایبەت كوردان دەگمەن هەیە بگەینە حەفتا ساڵى و سەروتر ئێمەى نەگبەت ومەزڵوم لە تەمەنى شەست ساڵى بەسەرەوە لە پەروپۆدەكەوین ودەیان نەخۆشى درێژخایەن دەگرین ئەمەجگە لەوەى بەدەیان گەنجى ئەو ووڵاتە بەنەخۆشیەكوشندەجۆراوجۆرەكانى شێرپەنجەو جەڵدەى دەماغ و جۆرەها نەخۆشى تر لەتافى لاویدا دەمرن ئەمەش سەرەراى رووداوە جەرگبرەكانى هاتوچۆو توندوتیژى و...هتد......
بەخیاڵ و زەینى كوێرى خۆى وەزیرى تەندروستى پێی وایە ئەو میلەتەى خستۆتە نازو نیعمەتێكى فیردەوسیەوە وخۆیشى بووە بەسوپەرمان و فرییاد رەس لەرزگاركردنى ئەو میلەتە ستەم دیدەیە ئەگەروانی یە چۆن هەموان چەواشە دەكاو دەڵێ ئەوە منم كەرتى تەندروستى ئەوهەرێمەم بەچەقەنەیەك پێش ئەوروپا خستوە .
لە قسهیهکی تردا دەڵێ :(هیچ كەس لەساڵى 1992 وەهەتائێستا لەكەرتى تەندروستى كوردستاندا لەسەر بیرو باوەرى سیاسى و نەگیراوە ئەمەش نیشانەیە بۆ دیموكراسیەت و عەقڵى پێكەوە ژیانى سیاسى لە وهەرێمەدا) من لەجەنابى سەرۆكى هەرێم دەپرسم كەخۆى وخێڵەكەیى و پارتەكەى رابردوویەكى سیاسى دورودرێژیان هەیە لەكوردستاندا وباش ئاگادارن لەسەردەمانى شەرى ناوەخۆ وچۆن فەرمانگەكانى میرى بەتاڵان بران وچۆن بەدەیان فەرمانبەرو پزیش وكارمەندى تەندروستى لەسەركارەكانیان لابراون یان دوورخراونەتەوە وگواستراونەتەوە بۆ جێگاى دوور
بەدرێژایى قۆناغە جیاجیاكانى شەرى ناوەخۆ وچەند ساڵێكى نەشەر نەئاشتى ئەوانەى قوربانى یەكەم بوون بۆ كوشتن و ئیهانەو راوكردن و نانبراوكردن وگواستنەوە بوونەتەوە كارمەند وفەرمانبەرى وەزارەتەكان و بەتایبەتى وەزارەتى تەندروستى بوون من نازانم دكتۆر زریان پشتى بەكام داتاوئامار بەستوە بۆ رێكخستنى درۆزەردوسەوزەكانى ..
بانگەوازێك بۆ نەوشیروان مستەفا سەرۆكى لیستى گۆران میللەت ئومێدێكى زۆرى لادروست بووە بە پێكهێنانى لیستى گۆران وكارنامەكەى حەماسى زۆرى خەڵكیش بۆ دەنگدانى ئەو خولەى هەڵبژاردن و بەدەمەوە هاتنیان بۆسەرسندوقەكانى دەنگدان بوونى بەرێزتانە وەكوركابەرێكى بەهێز بۆ تەوژمى گۆرانى بارودۆخ .
ئێوە جگەلەوەى سیاسەیەكى گرنگن هەروەها كەسایەتێكى خوێندەوارورۆشن فكرن بۆیە دڵنیام كەرتى تەندروستى وكایەى لەش ساغى مرۆڤ گرنكى خۆى هەیە لاتان .
بەڵام ئەوەى جێى سەرسورمانە لەنێو ئەو هەموو پزیشكە بەتواناوپسپۆرە كە پاڵپشتى چاكسازى و گۆرانن لەسیستەمى حوكمرانى دا بۆ دەبێ رێگە بدرێ گەمژەیەكى وە كو دكتۆر زریان یارى بە وورەو هەست و نەستى هەموان بكات ئەو قسەكانى پێچەوانەى یەكترن و ئەوەتا لەلێدوانێكى ترس ئامێز وگێرە شێوێندا لە رۆژنامەى هەولێر دەڵێ (لەپایزى داهاتوو نیوەى دانیشتوانى هەرێم ئەنفلۆنزاى بەراز دەگرن) ئەمە سیاسەتى دووفاقیەو لە هەفتەیەكدا دوو لێدوان ودوو دیووى جیاواز و دووروویى ئەوزاتە دەردەخا كە تەنها دەیەوێ سەرنجى سیاسەكان بۆخۆى راكێشێ تا لەخولێكى ترى پۆستەكەیدا بمێنێتەوە
لەكاتێدا وەزارەتەكەى تا بینا قاقاى غەرقى گەندەڵى ئیدارى بۆتەوە بەهۆى دەست وتاقمەكەى لەوەزارەت
رەقیب بەرپرسى بەشى ژمێریارى یە كە ناسیاووشەریكە دزى نێچیرڤان بەرزانى یە لەگەڵ د.كاوەى بەرپرسى پێشوى نوسینگەى وەزیرو دكتۆرباریف كە ئێستا دكتۆركاوە لە ئەڵمانیاوە بەناوى خوێندن سەرپەرشتى دزیەكانى د.زریان دەكات بەپێى لێدوانى چاودێرى دارایی لەرۆژنامەى ئاوێنەدا گرێبەستێكى زۆرنایاسایى لەگەڵ كۆمپانیاى سیمیسى ئەڵمانى كراوە بۆ هێنانى ئامێرى پزیشكى بەگوژمەى دەیان ملیۆن دۆلار كە لەسەدا سى قازانجى خراوەتە سەر و دكتۆر زریانیش بەبیانوى رێگرتن لە گەندەڵى راستەوخۆ ئەو گرێبەستانەى ئیمزا كردوە لەكاتێكدا لە هەمبانەى ئەوزاتە و دكتۆر كاوەشدا ئەو راستییە دەركەوت ئەوان نەك هەر فریشتە نین، بەڵكو وەزارەتى تەندروستیان كردوە بە بازار و بازرگانی تێدادەكەن ئەو راستیەش دەمێكە روون بۆتەوە كە لەگەڵ كۆمپانیاى گەڵاڵە شەریكن .ئەمە لەئاستى وەزارەت بەڵام ئەگەر شۆرنیتەوە بۆئاستى بەرێوەبەرایەتیەگشتیەكان توشى شۆك دەبى لە دەست ودەم وداوێن پیسى و گەندەڵیەكانى تاقمەكەى زریان.
گرنگى دان بەدكتۆر زریان لەلایەن كۆسرەت رەسوڵەوە تەنها لەروانگەى دوو شتەوەیە یەكەم لەبەرئەوەى لاى خێزانى كۆسرەت رەسوڵ ودەربازى كورى خۆشەویستەو لە بەریتانیا بەیەكەوە ژیاون دووهەم لەبەرئەوەى فەرمانبەرێكى كۆمپانیاكەى دەربازە وخزمەتچى ماڵەوەیانە ئەمە ش ستانداردى سیاسى وئیدارى نمونەیى زۆرنایابى ئەو هەرێمەیە وەزیرە تەندروستىیهکهی هەرێمى كوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست