یه‌کێتی نیشتمانی حاڵی شڕه له چوارقوڕنه.
Saturday, 28/05/2011, 12:00
یه‌کێتی نیشتمانی له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1980 به‌هێزی یه‌که‌م و تاوه‌کو یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ساڵی 1992 که‌خاوه‌نی نفوسێکی باش و خه‌ڵکانێکی ڕۆشنبیر و خاوه‌ن ئایدیای جیاواز ڕو‌یان تێکردبو، ، به‌ڵام له‌به‌ر بێ ئه‌زمونی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و کاری هه‌میشه‌یی باڵ باڵێن بونه هێزی دووه‌م و هه‌رچه‌ند به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌دوایی حیزبه‌که‌ی بارزانیه‌وه بون..
ڕۆژبه‌ڕۆژ پێگه‌ی یه‌کێتی ڕوله‌که‌میدا بو، ئه‌وه‌بو له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25-07-2009 یه‌کێتی بو به‌هێزی سێیه‌م و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وته هێزی دوه‌م و ئێستا کارده‌که‌ن وه‌ک ئۆپۆزسیۆن ببن به‌هێزی یه‌که‌م له‌هه‌رێمی کورستان‌دا..گه‌ر کار وابڕوا کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌بن به‌هێزی سێیه‌م ..
هاتنه مه‌یدانی لیستی گۆڕان بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی زه‌نگێک بو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ، شه‌قام وریایه‌و به‌ڕێگایی خۆپیشاندان ده‌ست ده‌خاته سه‌ر برینه‌کان و بگره ئۆپۆزسیۆنیش پڕۆژه‌یاسای خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌کان ، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ که‌سانێک بوو به‌ڕه‌حمه‌ت زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌هەمیشه ئاماده‌ن که‌سێتی خۆیان بفرۆشن بۆ مشتێ درهه‌م ، هیچ ناوچه‌یه‌ک بێبه‌ش نه‌بوه له‌و جۆره‌که‌سانه بۆیه سنوری بیتوێن تایبه‌ت چوارقوڕنە که‌سەر بەقەزای ڕانیەو ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (٥٠ هەزار) کەس دەبێت وململانێیه‌کی گه‌وره‌ی حزبی تێدایه‌و پشکی شێری به‌رکه‌وتوه، که یەکێتی یەکێک بوه لەوحزبانەی کەساڵانە توانیویەتی پێگەی جەماوەری خۆی لەوشارۆچکەیە بەهێز بکات ولەڕیزی هەرەپێشەوەی پارتە کوردیەکان بێت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا نه‌وه‌ت باڵا ..
ئه‌وه‌بو چه‌ند که‌سانێک بۆمه‌رامی تایبه‌تی خۆیان گۆڕانیان فرۆشت به‌نان و به‌کورسی، هەندێک لەکەسانی سادەو هاوڵاتیانی ناوچەکە توانیان سود لەم دەرفەتە وەربگرن و بڕیاریاندا بچنە ناو گۆڕان وپێیان وابوو دەتوانن لەوبزوتنەوەیە سود بگه‌یه‌نن به‌کۆمەڵگا، به‌ڵام چەند کەسێک که چونە ناوگۆڕان وپاشان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بانگهێشت کران و ئەمەش وای لێهات لەلایەن بەرپرسێکی یەکێتییەوە کۆمیتەیەکی نوێ به‌ناوی چوارقوڕنه زیاد بکرێ ، ئێستا یه‌کێتی خاوەنی دوو کۆمیتەیه، ئه‌وه‌ی تریان به‌ناوی بیتوێن بوو..
بۆ شێواندنی مه‌سه‌له‌کان مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی هات به‌تێکه‌ڵ کردنی کادره 9 سه‌نتیه‌کان و 4 سه‌نتیه‌کان ناوی کۆمیته‌کان کرا به بەناوی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا، کەئێستا کۆی گشتیان بەبەرپرس وجێگرەکانیان (67) ئەندامی ستاف به‌هه‌ردو کۆمیته‌یه‌که‌وه..
ئه‌ندام کۆمیته‌یه‌ک له 9سه‌نتیه‌کان پێی ڕاگه‌یاندین کە نزیکەی (٤٠ملیۆن دینار) تەرخانکراوە بۆ یارمه‌تی کادره‌کان ئەمە جگە لەوەی کە هەریەکەیان دەتوانن لەڕێگای واژۆ‌و ئیشی ترەوە سودی زیاتر وەربگرن له‌به‌کارهێنانی یه‌کێتی بۆ کاری شه‌خسی ..
کارگێر کۆمیته‌یه‌کی تر پێی ڕاگەیاندین کەزۆرێک لەئەندامانی کۆمیتەکان قسە لەگەڵ یەکتری ناکه‌ن و شتی ناموسیش بۆ یه‌کتری هه‌ڵده‌به‌ستن لەناو کۆمیتەکه‌ی مندا 7 کادر زیاتر هه‌ن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتری نیه.
ئه‌ندام کۆمیته‌یه‌کی 4 سه‌نتی گوتی ئه‌ندامێکی من له 9 که‌رتدا ناوی هه‌یه و ئێستاش داوای ئه‌ندام که‌رتیم لێ ده‌کات به‌نیازم هاوکاری بکه‌م چونکه بۆ هه‌ڵبژاردن که‌ڵکی ده‌بێت ..
ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندێک که زۆر هاتو چۆی کۆمیته‌کان ناکات ووتی پێدەچێت زۆر لەو ئەندامانە دەست لەکار بکێشنەوەو ڕاشیگەیاند ئەگەر ئەوا بڕوات بەبۆچونی من دەبێ کۆمیتەکان هەڵبوەشێنەوەو فۆڕماتێکی باش بکرێ و زیاتر له 50 کادر خانه‌نسین بکرێ و بکرێته‌وه به‌کۆمیته‌ی ڕێکخستنی بیتوێن ..
کارگێرێکی تر گوتی ئه‌گه‌ر مه‌ڵبه‌ندو مه‌کته‌بی رێکخستن ئه‌م پێشنیاره‌ی من قبوڵ بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له چوارقوڕنه باره‌گاکانی کۆمیته هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی بچێته‌وه دۆخی جارانی..
دواتر چالاکوانێکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که‌پێشتر یه‌کێتی بوه گوتی بۆ که‌سانی سه‌ر به‌یه‌کێتی جگه له‌فه‌رمانبه‌ری حکومی ، یه‌کێتی به‌حیزب و ڕێکخراوه‌کان 400 چوار سه‌د ملیۆن وه‌رده‌گرن ، له‌شارێکی ئه‌وا بچوکدا به‌ڕاستی له‌کوردستان مه‌هزه‌له‌یه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست