سه‌ماحه‌تی جه‌لال وا زوو ناگه‌ڕێته‌وه‌

Saturday, 25/08/2012, 12:00





ماوی شه‌ش ساڵه‌ ته‌ندروستی جه‌لال ڕۆژ بۆ رۆژ به‌ره‌و خرابوون ئه‌چێت ، جار له‌ ئه‌مه‌ریکا ، جار له‌ ئه‌رده‌ن ، جار له‌ ئه‌لمانیا هه‌ر ڕۆژه‌و له‌ ده‌وڵه‌تێک چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌که‌ن .خه‌رجی فڕۆکه‌ و داوده‌رمانه‌کانی به‌قه‌د بودجه‌ی‌ وڵاتێکی وه‌ک مۆزه‌مبیق مه‌زه‌نده ‌ده‌کرێت. مه‌ڕ سه‌ڕبڕین هه‌ر حساب مه‌که‌ که‌ له‌لایه‌ن کادر و لایه‌نگارانی یه‌کێتی ئه‌نجام ئه‌درێت .هه‌ربۆهه‌مان مه‌به‌ست هه‌ندێک چێشتخانه ماڵیان ئاوابێت به‌خۆڕایی خواردنیان دابه‌ش ئه‌کرد.
ته‌مه‌نی ئه‌م سه‌رۆکه‌ هه‌شتا ساڵی تێپه‌ڕاندوه‌ ، وه‌ک دایکم وته‌نی په‌رژینێکی قایم بێت له‌ڕوتان ، کونه‌کانی جه‌لال هه‌ر وا زیاد ئه‌که‌ن و بڕواش ناکه‌م له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خانه‌نشین بکرێت .
ده‌زگا ڕاگه‌یندنه‌کانی یه‌کێتی وایان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و عێراق بڵاوکرده‌وه‌ که‌ گوایه‌ جه‌لال بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌گڕێته‌وه‌ ،به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م درۆیه‌ ئاشکرابوو .
باری ته‌ندروستی جه‌لال ناجێگیره ‌و گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی مه‌ترسیدار ، بڕوا ناکه‌م ئیتر نه‌ به‌ گۆچان یاخود کورسی په‌ککه‌وتوان بتوانێت به‌ڕێوه‌ بچێت .بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ئێستا سه‌رقالی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سامانه‌نن که‌ به‌تاڵانیان بردووه‌ .بۆیه‌ ڕۆژێک زیاتر جه‌لال له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌بێت .
ناسیاوێکم دوو ده‌فته‌ر دۆلار قه‌رزاری منه‌ ، ته‌له‌فۆنم بۆ کرد پێم ووت : ئه‌رێ برا قه‌رزه‌که‌م چی به‌سه‌ر هات ،ده‌توانی بۆم په‌یدای بکه‌ی ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی : په‌له‌م لێمه‌که‌ ،پارچه‌ زه‌ویه‌کم هه‌یه‌ ، ئێستا نرخی زه‌وی و زار باش نیه‌ ، ئه‌ڵێن جه‌لال به‌م زوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و بازاری زه‌وی و زاریش باشتر ده‌بێت .
ئێمه‌ش ته‌ماننا ده‌که‌ین زوو بگه‌ڕێته‌وه‌ ، هه‌م پاره‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌میش بارزانی و مالکی به‌ دیداری یه‌کتر شاد ده‌بنه‌وه‌ .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە