کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود و جه‌لال،یان خاکی کوردستانیان له‌ قومار دۆڕاندووه به‌ عه‌ره‌ب یان ئه‌وه‌تا نهێنیه‌کی شه‌خسیان له‌به‌ر ده‌ستیاندا هه‌یه‌

Friday, 19/11/2010, 12:00




ئێمه‌ ئێستا له‌ خاکێکدا ده‌ژین که‌ کوردبوونی له‌ده‌ست داوه‌ و له‌ واقع ناچێت به‌ڵکو هه‌ر له‌ نۆته‌ ده‌چێت،که ‌نۆته‌یه‌که‌ خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌ تا ئه‌و کاته‌ی به‌ شێت بوون خه‌به‌رمان ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئێمه‌یان خستووه‌ته‌ ناو گێژاوێکه‌وه‌ که‌ نه‌ شه‌ومان شه‌وه‌ و نه‌ ڕۆژیشمان ڕۆژ له‌ سایه‌ی دوو جه‌للادی جاهیل که‌ ده‌سه‌ڵاتی میلله‌تێکیان قۆرغ کردووه‌ و زۆرێکیان له‌ ئێمه‌وانان به‌ سیاسه‌ته‌ وێرانکه‌ره‌ تاکه‌ که‌سییه‌کانیان هه‌رغه‌ڵه‌تاندووه‌ و زائیده‌ن ته‌زویر ده‌سه‌ڵاتی پێ وه‌رده‌گرن که‌ هه‌ر کفره‌ ناوی بنێین سیاسه‌ت به‌ڵکو باشتره‌ بڵێین به‌ عه‌قڵه‌ نه‌فامه‌ نوستووه‌ خۆش بڕیارده‌ره‌ بێ پرسی کۆمه‌ڵگاکه‌یان که‌ له‌ سه‌رۆکی میلله‌ت ناچن به‌ڵکو ئه‌وان شوان و میلله‌ت مه‌ڕ و بزن و به‌ که‌یفی خۆیان بۆ هه‌ر شوینێک بیانهه‌وێ بۆی داژۆن که‌ وا بونه‌ته‌ باعیزی گیانمان که‌ بۆ هیچ بڕیارێک و بیرکردنه‌وه‌یه‌ک پرس به‌ ڕای گشتی میلله‌ت ناکه‌ن!!چونکه‌ ئه‌وانه‌ میلله‌تیان پێ بێ عه‌قڵه‌ وه‌ک مه‌ڕ و بزن و خۆیان پێ فه‌یله‌سوف و دیپلۆماس،که‌ گوایه‌ ئه‌وان هه‌موو شتێکده‌که‌ن که‌ بۆ قازانجی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌یانه و پێویست به‌ ڕای گشتی ناکات وه‌ک بڵێی ئێمه‌ هه‌تیو بین ئه‌وان پارووێ نان به‌ ده‌ممانه‌وه‌بکه‌ن،که‌ هه‌موو شکست و هه‌ڵه‌ چاره‌نووسسازه‌ کوشنده‌کانیشیان وه‌ک ده‌سکه‌وتی نیشتیمانی ناوده‌به‌ن و به‌ منه‌تیش پێمانه‌وه‌ ده‌فرۆشنه‌وه،که‌ نازانن به‌ هه‌ڵه‌کانیان و به‌ نه‌زانیی خۆیان سه‌ریان له‌ هه‌موو خه‌لکی کوردستان و سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشنبیران ی کوردستان شێواندووه‌ که‌ نازانن به‌ چ زمان و ده‌ربڕینێک باسی هه‌ڵه‌کانیان بۆ بکه‌ن و ڕێگای دروستیان نیشان بده‌ن.... من له‌سه‌ره‌وه‌ ناونیشانێکم نوسیووه‌ که‌ مه‌به‌ستم لێ ی ئه‌و به‌عه‌ره‌ب بوونه‌ی کوردستانه‌ و ده‌مهه‌وێ تا شێت نه‌بوویمه‌ که‌مێکی له‌سه‌ر بنوسم چونکه‌ توشی نه‌خۆشی ده‌رونی کردوومه‌ چونکه‌ ده‌زانم سه‌ره‌نجامی نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌گه‌ر دانه‌مرکێته‌وه‌ ئه‌وا شێت بوونه،ئێمه‌ ئێستا سه‌یر ده‌که‌ین ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتداره‌مان که‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێداوه‌ و که‌ وه‌کو من به‌ کوردی قسه‌ ده‌که‌ن و وابزانم کوردن (بۆیه‌ ده‌ڵێم وابزانم،چونکه‌ زاکیره‌م زۆر ته‌وه‌و نه‌ماوه‌ و ڤایرۆسی ده‌رونی لێ ی داوه‌) بوونه‌ته‌ خۆشه‌ویستی هه‌موو عه‌ره‌ب به‌ هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌که‌یه‌وه‌ که‌ دومڕاستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیانه‌ و که‌ هه‌ردوو مه‌زهه‌بیش زۆریان خۆشده‌وێ و که‌ یه‌کیان هۆڵی په‌رله‌مانی بۆ جێ دێڵێت و ئه‌ویتریان ده‌نگیان بۆ ده‌دات که‌ سه‌ره‌نجامیش هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌که ئه‌م دوو جه‌رگسۆزه‌یان زۆر خۆش ده‌وێت و جارجاره‌ش بۆ غافڵاندنی ئه‌م دووانه‌ مشکیله‌یه‌کی ڕه‌مزی هه‌ر بۆ یاری یان بۆ چه‌واشه‌کاری و غافڵکردنی وه‌ک مادده‌ی 140 و بودجه‌ وه‌ک کارتی فشار به‌کارده‌هێنن و سه‌رکرده‌ نه‌فامه‌کانمان پێ غافڵ ده‌که‌ن که‌ هه‌ر هه‌مووی بۆ یه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ئه‌م دووانه‌ خۆیان هه‌ولێر و سلێمانی ته‌عریب بکه‌ن که‌ ئه‌م ڕیگه‌دانه‌ به‌ عه‌ره‌ب بۆ هاتنیان به‌و ڕێژه‌ زۆره‌یانه‌وه‌ و کڕینی خانوو و زه‌وی له‌ لایانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی سیاسه‌ت نیه‌ بۆ ده‌مکوتکردنیی ته‌شقه‌ڵه‌کانی عه‌ره‌ب به‌ڵکوو ئه‌مه‌ یاریکردنه‌ به‌ ئاگر و ئه‌مه‌ ته‌عریبکردنی کوردستانه‌ به‌ ده‌ستی ئه‌م دوو دبلۆماسه‌ زیره‌که‌ی کورد که‌ قوڕیان بۆ گرتوینه‌ته‌وه‌‌ ڕێژه‌یه‌کی وا زۆریان عه‌ره‌ب دروستکردووه که‌ عه‌ره‌ب له‌ هیچ سه‌رده‌مێکدا ئه‌مه‌ی به‌ خه‌ونیش نه‌ده‌بینی، من که‌ له‌ شاری هه‌ولێرم ئێستا سه‌یرده‌که‌م عه‌ره‌ب ئه‌وه‌نده‌ زۆربووه‌ که‌ شاره‌که‌ی خۆمم له‌به‌رچاو که‌وتووه‌ و نازانم بۆ کوێ بچم،من ده‌مهه‌وێ‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ میله‌ته‌که‌ی خۆم بژیم، من ناتوانم له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بژیم ، ناتوانم چاوه‌ڕێ ی هه‌تنی دراوسێ ی عه‌ره‌ب بم که‌ ئه‌م به‌زمی دراوسێ ی عه‌ره‌بته‌ن بۆمان دروستکردووه‌ که‌ وه‌ک ئاگادارم بۆ زۆر که‌ستان دروست کردووه‌ که‌ هه‌مووی توشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه‌ به‌ده‌ست منداڵه‌ عه‌ره‌ب و ژنه‌ عه‌ره‌ب که‌ ده‌نگیان و هه‌ڵسوکه‌وتیان شه‌و و ڕۆژیانی تێکداوه‌،ڕێژه‌شیان ئه‌وه‌نده‌ زۆر بووه‌ که‌ هه‌ر ماڵه‌ و خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ خزمه‌ که‌ وا هه‌مووی ڕاکێشی کوردستان کردووه‌ که‌ ته‌نانه‌ت جه‌ژنه‌کانیش له‌ کوردستان ده‌که‌نه‌وه‌ و ناچنه‌وه‌ ناوچه‌کانیان که‌ ئه‌مه‌ش نۆته‌ی ته‌عریب زه‌قتر ده‌کاته‌وه‌ ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیبلۆماس ، که‌ تۆ بڕیارده‌ری چاره‌نوسی نیشتیمانه‌که‌م بیت و بۆ ڕاپرسیش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بڕیاره‌ پرس به‌ ڕای گشتی نه‌که‌یت..!! ئه‌وه‌ من پێت ده‌ڵێم که‌ تۆ کورد نیت و له‌ میله‌تی‌ ئێمه‌ نیت و ئێوه‌ به‌ر نه‌حله‌تی میلله‌ت‌ که‌وتوون ، وه‌ دڵنیاشبه‌ که‌ ئه‌م میلله‌ته‌ کاردانه‌وه‌ی قورسیان به‌رامبه‌ر به‌ ئێوه‌ و ئه‌م ڕه‌وشه‌ی که‌ دروستتان کردووه‌ ده‌بێت و ئێوه‌ش له‌ کاردانه‌وه‌کان به‌رپرسن که‌ به‌ هه‌ر جۆرێک بێت،چونکه‌ هه‌روه‌کو ئاگادادین میلله‌ت له‌وپه‌ڕی توڕه‌یی دایه‌ له‌م به‌ عه‌ره‌بکردنه‌تان

 
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە