کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فریای زانكۆی سلێمانی بكەون

Monday, 21/11/2011, 12:00





لەم رۆژانەدا چەند گفتوگۆیەكی نامەی ماستەر و دكتۆرا لە سكولی زمان و زاستە مرۆییەكانی زانكۆی سلێمانی ئەنجام دران، ئەوەی هەریەك لە میوانانی ئەو گفتوگۆیانەی تاساند نەزانینی زمانی موناقەشەكە بو لەلایەن بەشێ لەو قوتابیانەی كە بە زمانی عەرەبی ماستەر و دكتۆراكانیان پێشكەش ئەكرد. ئەوەی منی دوچاری داچڵەكاندن كرد یەكێ لە خوێندكارەكان كە دكتۆرای وەرئەگرت و نامەكەی بە زمانی عارەبی نوسی بو لەكاتێكا كەناڵێكی عەرەبی هات نەیتوانی تەنها 10 خولەك قسە بە زمانی عەرەبی بۆ كەناڵەكە بكات! لەكاتی گفتوگۆكەشدا قورسترین پرسیاری بە یەك دێر وەڵام ئەدایەو بە ئاشكرا نەزانینی عەرەبی بە سیمای ئەو خوێندكارانەوە دیار بو.
لێرەوە پێشنیار ئەكەم كە لیژنەیەكی زانستی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ببنە چاودێر بەسەر ئەم گفتوگۆیانەوە و فریای زانكۆ بكەن پێش ئەوەی ئاستی زانستی ئەم زانكۆیە كە ساڵانێ بە پێشڕەوی زانست دائەنرا، بچێتە ئاستی ئەو زانكۆیانەی رێكخراوی یونسكۆ خستونیەتە لیستی رەشەوە!!

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە