قایمقامی سۆران دیسان دز دەرچوو
Thursday, 11/03/2010, 12:00
وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی قایمقامی سۆران (كرمانج عزەت) چەند رۆژێك بەر لە دەست پێكردنی دەنگدان و هەلبژاردن هەستا بە وەرگرتنی بری (10) وەرەقەی دۆلار لە چەندین كۆمپانیاو كەسایەتی دەڤەری سۆران بە ناوی كرینی كەلوپەلی هەڵبژاردن و خۆراك بۆ فەرمانبەرانی بنكەكانی هەڵبژاردن ,بەڵام دوای لێكۆڵینەوە زاندرا كە ئەم پارەیە هیچی بۆ ئەم مەبەستە سەرف نەكراوە بەڵكو چۆتە گیرفانی قایمقامی سۆران ,لە ئەنجامدا هەموو ئەو كەسانەی كە پارەیان لێ وەرگیرابوو هەستان بە بەرزكردنەوەی سكاڵاو نارەزایی خۆیان لە دژی (كرمانج عزەت)و بە دزو جەردەو قۆڵبر تاوانباریان كرد ,بە شێوەیەكی گشتی ئەم كردەوەیە كاری كردە سەر ورەی دەنگدەران و لایەنگرانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان بەمەش ژمارەیەكی زۆری خەلكی سۆران بریاریاندا كە لە رۆژی هەڵبژاردن هەڵویستی خۆیان بگۆرن و دەنگ نەدەن بە لیستی هاوپەیمانی و پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمەش وەك كاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەم فێڵەو نەمانی متمانەیان بەم جۆرە كاربەدەستانە ,وە داواشیان كرد كە چیتر نمونەی وەك (كرمانج عزەت) نەكرێن بە لێپرسراوو پۆستی حزبی و حكومیان پێ نەدرێت بۆ ئەوەی نەبنە هۆكارێك بۆ كەمبونەوەی دۆست و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان .ئەوەی زیاتریش ئیسپاتی راستی روودانی ئەم كارەی كرد بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی قایمقامی سۆران بوو بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست