ئێمە بەتێكراى فەرمانبەرانى وەزارەتى گەیاندن نارەزایى خۆمان بەرز دەكەینەوە بۆ دەسەڵات دارانى هەرێمى كوردستان و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیر
Monday, 28/12/2009, 12:00
بۆ بەرێزان سایتى كوردستان بۆست سلاوێكى گەرم وەك خوێنى سوورى شەهیدانى كوردستان هیدوا دارم رەخنەكەمان بۆ بڵاو بكرێتەوە ئێمە بەتێكراى فەرمانبەرانى وەزارەتى گەیاندن نارەزایى خۆمان بەرز دەكەینەوە بۆ دەسەڵات دارانى هەرێمى كوردستان و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانى كوردستان . دژ بە وەزیرى گەیاندن (ئەنوەر جبلى شابۆ) .شایەنى باسە ئێمە نازانین حكومەتى هەرێم ئەم تەیرەموبارەكانەمان لەكوێ بۆ دەهێنن وەزیرى یەكەم بنەمالەكەى لە بەلجیكا بوو هەموو كرسمسێك بەمانگدەرۆى نەدەهاتەوە ئیستا وەزیرى تازە بو سوێند خواردن لە وڵاتى سوید هێناویانە ناو ئەم وەزارەتە گەندەلە ؟؟ وە هیچ جۆرە جموجۆلێكى نیە لەغیرى دانانى سەكسوكەكەى و كۆمەلێك حیمایەى كلدانى كە بەحیاتیان چەكیان هەڵنەگرتوە....
فەرمانبەرانى وەزارەتى گەیاندن لەناو گەرمى گەندەڵیا چاوەروانى هاتنى وەزیرێكى خوێن گەرم و ئازا و خاوەن بڕیار بوون بەڵام بەداخەوە وەزارەتى گەیاندن زیاتر لە 15 سالە خاوەن یەك مدیر عامە (خۆشەوى عبدالكریم)ە خوا لە گەندەل خوازانى نەستێنێ ئەم مدیر العامە دەتوانێ بەتەنها وڵات بەرێوەببا چوونكە ئیستا سوپەر ستارى وەزارەتە (متعدد المهام) ە زۆر بە ئاسانى بۆشى وەزیرى تازەى بردوە ؟ چونكە مدیر العام لە هەمان كاتدا یەكێكە لە خاوەنەكانى (كۆمپانیاى ئاڵاى نەورۆز تیلیكوم) وەلەهەمان كاتدا كارەكانى وەزارەتى گەیاندنى راگرتوە و دەلێت (ئیستا وەزارەت هیچ ئیشى بەدەستەوە نەماوە وە كۆمپانیاش گرێبەستێكى درێژ خایەنى بەدەستە) واتە جەنابى وەزیرى تازە ؟؟؟؟ بۆ رووى خۆت سپى كرد و بویتە وەزیرى ئەم وەزارەتە بێ ئیستیفادەیە .. ئێمە ى فەرمانبەرانى وەزارەتى گەیاندن دەزانین ماوەیەكى نر تۆش دەبیتە خاوەن موچەیەكى بەرز بەها لەم كۆمپانیایە .... بەداواى لێبوردنەوە ...
جەنابى وەزیرى تازە هاتوو ئێمە ى فەرمانبەران چاوەروانى جموجۆلى تۆین چاوەروانى گۆرینى بەرێوەبەرە گشتیەكانین چاوەروانین ئیش و كارەكانى گەیاندن بگەرێتەوە دەست ئەندازیار و تەكنیكارانى وەزارت بەدەیان قوتابى لە زانكۆ و پەیمانگاكان با روو لە وەزارەتەكەمان بكەن نەوەك ئەم كۆمپانیایە دەرگاى لێ بگرێ و تەنها بۆ گیرفانى چەند نەفس نزمێك بێت . چاوەروانى هێنانى ستافێكى راپەراندنى تازەین بۆ دیوانى گەیاندن .چاوەروانین خۆت لە فەرمانبەرەكانت نزیك بكیتەوە نەوەك لە فەرمانبەرێكى زەمانى بەعس كە لە سەر دەرگاى خانەنشین بێت ئومێدەوارم وەزیرى تازە هاتوو ئەم قسانەمان كارى لێ بكا ئەگینا وەكوو وەزیرى كۆن نەعلەتى لێ دەكرێ و لە مێژوو باس دەكرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست