کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێواره‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌ به‌رانبه‌ر چه‌واشه‌کارییه‌کانی لیژنه‌ی به‌ناو لێۆلکۆڵینه‌وه ‌ له‌ شاری یۆتۆبۆری ڕێکده‌خرێت

Friday, 17/09/2010, 12:00



وه‌ک لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ لیژنه‌ی به‌ناوڵیکۆڵێنه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ درووستکرابوو بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌که‌یسی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، چۆن به‌ناوی یاساوه حکومه‌ته‌وه‌ که‌وتنه‌ سازدانی سیناریۆ و چه‌واشه‌کاری.
بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م چه‌واشه‌کاریه‌، ئیواره‌یه‌کی ناڕه‌زایی له‌ شاری یوتۆبۆری/ سوید ڕێکده‌خرێت، له‌م ئێواره‌یه‌دا به‌کر عوسمان (ئارام عه‌لی) برای رۆژنامه‌نووسی گیانبه‌ختکردوو سه‌رده‌شت عوسمان ئامادده‌ده‌بێت.
ئامادده‌بوونمان و کۆبوونه‌وه‌مان له‌ده‌وری یه‌کتر نیشانده‌ری جدیبوونمانه‌ له‌ داکۆکی له‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ کوردستان و وه‌ستانه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر ملهوڕییه‌کانی ده‌سته‌ڵات له‌ دژی خه‌ڵکی کوردستان له‌ژێر ناوی به‌زاندنی هێڵه‌ سووره‌کانیان.

رێکه‌وت: دووشه‌ممه‌ 20 ی سێپتێمبه‌ر
کات: 5 تا 7 ی ئێواره‌
شوێن: لۆکاڵی هاوپشتی Stigberglidin 18
کۆمیته‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له‌ ئازادی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە