بەیاننامەی ناڕەزایی سەنتەری رۆشنبیریی پردێ نا بۆ لە سێدارەدانی خوێندكاری كورد (حەبیبوڵڵای لەتیفی)
Saturday, 25/12/2010, 12:00
جارێكی دیكەش داگیركەرانی كوردستان بۆ سەركوتكردن و بێدەنگكردنی كوردان، پەنایان بردەوە بەر تاوانی لە سێدارەدان. بەپێی ئەو هەواڵەی كە رەوەندی كوردی لەسەرتاسەری جیهان هەژاندووەو هێناوەتە دەنگ بڕیاری لە سێدارەدانی خوێندكاری كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان (حەبیبوڵڵای لەتیفی)ە.
ئێمە وەكو سەنتەری رۆشنبیریی پردێ و بەناوی سەرجەم ئەندامانی سەنتەرەكەمانەوە ئەوپەڕی ناڕەزایی خۆمان دژی ئەو بڕیارەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕین و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانی جیهان بۆ راگرتنی لە سێدارەدانی ئەو خوێندكارە كوردە كە تەنها تاوانێك ئەنجامی دابێت، ئەوەیە چالاكوانێكی كوردەو داوای سادەترین مافە رەواكانی نەتەوەكەی دەكات.
با هەموو پێكەوە دەنگ هەڵبڕین بۆ داكۆكیكردن لە چارەنووسی ئەو خوێندكارە كوردەی رۆژهەڵات.
نەفرەت لە داگیركەران.. مەرگ بۆ مرۆڤكوژو جەللادان.. بەڵێ بۆ ئازادی و سەرفرازی
سەنتەری رۆشنبیریی پردێ
25/12/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست